Thursday, June 20, 2013

لەكۆتایی ئەم مانگەوە لەهەرێمی كوردستان هاوڵاتیان دەتوانن ڤیزای ئەمریكا وەرگرن


كونسوڵی گشتی ئەمریكا لەهەولێر  رایدەگەیەنێت كە لە رۆژی 25/6/2013  بەدواوە لە هەولێرەوە ڤیزا بەهاولاتیانی هەرێمی كوردستان دەدەن و ئەم هەنگاوەشی بەپەرەسەندنی پەیوەندیەكانی نیوان هەرێمی كوردستان و ئەمریكا لەقەڵەم دا .
لەمیانەی دیدارێكی نێوان نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێرو پۆل سیتفین كونسولی گشتی ولاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە هەولێری پایتەخت كە ئەمڕۆ چوارشەمە  لە دیوانی پارێزگا سازكرا كونسوڵی گشتی ئەمریكا لەهەولێر  رایگەیاند كە لە رۆژی 25/6/2013  بەدواوە لە هەولێرەوە ڤیزا بەهاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان دەدەن  .

كونسوڵی گشتی ئەمریكا ڕاشیگەیاند" هەفتەی سێ‌ رۆژیش چاوپێكەوتن بۆ ئەم مەبەستە لەبەشی ڤیزا بۆ هاولاتیانی خوازیاری ڤیزا ئەنجام دەدەن بۆ مەبەستەكانی داخوازیی پەنابەری و گەشتوگوزارو چارەسەركردن و خوێندن و بزنس  كە داخوازییەكانیش لە رێگەی ئۆن لاینی ئینتەرنێتەوە پێشكەش دەكرێن  .

پارێزگاری هەولێریش ستایشی ئەم هەنگاوەی كونسولگەرێتی ئەمریكای كردو هیوای خواست پەیوەندییەكانی هەردوولا رۆژ لەدوای رۆژ پەرە بسەنێت و هەموو بوارەكان بگرێتەوە  .
كوردیوـ هەولێر


No comments:

Post a Comment