Sunday, June 16, 2013

دادگای بەریتانیا: ژنێكی كورد ویستی بە ئەنقەست منداڵەكەی بكوژێت


ئەمڕۆ ئەو ژنە كوردە دادگایی كرا، كە هەوڵی كوشتنی منداڵە ساواكەی دا، دادگاش بە "هەوڵدانی ئەنقەست" تاوانباری كرد.

 ساڵی پار ژنێكی كوردی دانیشتووی بەریتانیا، منداڵە شەش رۆژەكەی لە نهۆمی پێنجەمەوە بۆ شوێنی زبڵدانی باڵەخانەكەیان فڕێدایە خوارەوە، بەڵام منداڵەكە هەرچەندە زیانێكی زۆری جەستەیی پێگەیشت، گیانی لەدەست نەدا.
 
 ئەمڕۆ لە دادگای وۆڵڤەرهامڵتۆن لە وێستمیدلاند لە بەریتانیا، یەكەم دانیشتنی دادگاییكردنی (چیمەن عەبدولرەحمان)، تەمەن ٢٥ ساڵ، بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ كوشتنی منداڵە شەش رۆژییەكەی بەڕێوەچوو.
 
 دادگاكە دوو تۆمەتی خستووەتە پاڵ چیمەن، یەكەمیان: "ویستوویەتی بە ئەنقەست منداڵەكەی بكوژێ". دووەمیان ئەوەیە كە "ئیفادەی درۆی بە پۆلیس داوە"، كاتێ دوای فڕێدانی منداڵەكەی، بە پۆلیسی راگەیاندووە "منداڵەكەم دزراوە".
 
 جگە لەوەش چیمەن بە دادگای راگەیاندووە، كە نەخۆشیی دەروونی هەیە، بەڵام دوای پشكنین دەركەوتووە كە ئەوەش راست نییە.
 
 منداڵە ساواكە زیانێكی زۆر بەر سەر و ئێسكەكانی گەیشتوون و لەوكاتەوە لە نەخۆشخانەی بێرمینگهام، لەژێر چاودێری وردی پزیشكیدایە. بەپێی ئاژانسە هەواڵییەكانی بەریتانیا، پیاوێكی 32 ساڵیش لەسەر هەمان تاوان دەستگیركراوە، بەڵام رووننەكراوەتەوە باوكی منداڵەكەیە یاخ

رووداو – ئاژانسەكان


No comments:

Post a Comment