Showing posts with label Kurdish Community in Britain. Show all posts
Showing posts with label Kurdish Community in Britain. Show all posts

Sunday, April 6, 2014

بەهۆی غیرەو دڵپیسییەوە كوڕێك دەستگیرانی برادەرەكه‌ی‌ دەکوژێت


lidia_motylska[1] (1)کچە هەرزەکارێکی پۆڵۆنی، بەشێوەیەکی دڕندانە بەدەستی هاوڕێی دەزگیرانەکەی دەکوژرێ. هۆکاری کوشتنی ئەو کچە، وەک ڕۆژنامەی (Yorkshire post) بڵاویکردۆتەوە، کوردێکی هاوڕێی دەزگیرانه‌کەی بەلایەوە پەسەند نەبوە، کچێکی سەر بەئایینی کاسۆلیک، لەگەڵ کوڕێکی سەر بەئایینی ئیسلام، دەزگیرانداریی بکات. 
Lidia Motylska,ی تەمەن 19 ساڵ، لەیەکێک لەکۆڵانەکانی شاری leedsی وڵاتی بەریتانیا، بەدەستی کۆچنشینێکی عێراقی  لەنەتەوەی کورد، بەناوی ا.ج کوژراوە.  ئەو کچە پەیوەندی خۆشەویستیی  لەگەڵ کوردێک هەبوە، کە هاوزمان‌و هاوڕێی جەبار بوە‌و, لەیەک شوقە بەیەکەوە ژیاون. ا.ج تەمەن 39 ساڵ، لەساڵی 2005 رەگەزنامەی بەریتانیی پێدراوە. ا.ج دوای ئامادەبونی لەبەردەم دادوەری دادگای باڵای شاری شەفێڵد، ددانی بەتاوانەکەیدا ناو تاوانبار دەرچو بەکوشتنی ئەو کچە هەرزەکارە پۆڵۆنیە. دادوەر گوێبیستی گێڕانەوەی چۆنیەتی ڕوداوەکە بو، کە چۆن ا.ج بەهۆی بەکارهێنانی پەتی بێجامەکەی (تراکسوت)، زۆر بەتوندیی لەقوڕگی قوربانیەکەی ئاڵاندوە لەپشتەوە،  تا جەستەی بێگیان بوە. دواتریش بەچەقۆ چەندینجار سەر سینگ‌و مل‌و سکی هەڵدڕیوە. 

 بەناردنی بۆ زیندانی تاهەتایی‌و کەمترین سزای19 ساڵ‌و نیو، دادوەر McKinnon گوتی،  ئەو سزایە سزایەکی دروستە بۆ ئەو تاوانە زۆر دڕاندانەیه‌و توندوتیژیەی بەکارتهێناوە. دادوەر دەڵێ، گومانی تێدا نیە، تۆ نیشانەی توندوتیژیی وغیرەو دڵپیسیت تێدا بوە بەرامبەر ئەو دو خۆشەویسته‌، بەردەوام لەهەوڵی  تێکدانی بەینی ئەو دو کەسەدا بوی، بەهۆی بونی پەیوەندی خۆشەویستییانەوە. ا.ج کە لەعێراق گەورە  بوە، دواتر بەزۆرەملێ چۆتە ریزی سوپای عێراق. پاش ئەوەی لەریزی سوپا هەڵدێت، دەچێتە نێو حیزبی کۆمۆنیستی عێراقی، کە بەرهەڵستکاری ڕژێمی سەددام حوسەین  بوە. دواتر بەهاوکاریی ئەو حیزبە ڕادەکات بۆ وڵاتی سوریا. جەبار لەساڵی 1999 لەگەڵ هاوسەرەکەی هاتۆتە بەریتانیا، بەڵام لە2003 لەهاوسەرەکەی جیابۆتەوە. 

دوای ئەوەی لەمانگی تەمموزی 2004، دەست بەکاری سیمفۆنی چێشخانە دەکات لەشاری Leeds، لەشوێنی کارەکەی ئەو کچە پۆڵۆنیەو هاوەڵێکی دیکەی کوردی عێراقی بەناوی ئەژین دەناسێت. دواتر لەگەڵ ئەو هاوەڵە کوردەی دەبێت بەهاوڕێ‌و لەیەک شوقەدا دەژین. لەدویدا ا.ج دەبێتە دوژمنکار، کاتێک دەبینێت هاوەڵە کوردەکەی‌و کچە پۆڵۆنیەکە، کەوتونەتە نێو داوی خۆشەویستیەوە. Simon Myerson لەناو دادگادا دەڵێ،  ا.ج خۆشحاڵ نەبوە بەوەی کە هاوەڵه‌ کوردەکەی لەگەڵ کچێکی کاسۆلیکی پۆڵۆنی خۆشەویستیی بکات، بەوهۆیەش بەردەوام قین لەدڵ بوە بەرامبەر بەو کچە گەنجە.

 ئەو ئارەزوی نەدەکرد Lidia لەگەڵ ئەژینی هاوەڵی لەناو شوقەکەی ئەودا پێکەوە بخەون. وای بیردەکردەوە کە ئەوکچە رەفتاری سێکسیی لەناو خەڵک‌و شوێنی گشتی دەنوێنێت، بەهەمو شێوەیەک ئەوی ڕەتدەکردەوە. ا.ج بەردەوامدەبێت‌و بەکچەکە دەڵێ "نابێت ئەژین بۆ لەمەودوا تۆ ببینێت، چونکە تۆ کچێکی کاسۆلیک‌و پۆڵۆنی".  

Lidia Motylska کە لەگەڵ دایکی Renata دەژیا، لەشەقامی  Beeston, لەLeeds، لەوکاتەدا هەستیکردبو سکی پڕە لەئەژینی دەزگیرانی. لەئێوارەی کوشتنەکەیدا، نیازی هەبو دیداری ئەژینی خۆشەویستی بکات. دوای ئەوەی بەپاس دادەبەزێت  لەنزیک شوقەکەی ئەژین، لەکاتژمێر 6.45ی ئێوارە، دە خولەک دواتر لەلاین دو ڕێبوارەوە پەیوەندی دەکرێت بەژمارەی فریاکەوتن 999وە، ڕیپۆرتی ئەوە دەکرێت، کە ژنێکیان بینیوە لەناوچەی alleyway in Lincoln Green لەسەر زەوی‌و پیاوێک لەسەری دانیشتوە، هەروەها توند دەستی لەقوڕگی گیرکردوەو بۆڵەبۆڵ دەکەن. کاتژمێر 7.00ی‌ ئێوارە پۆلیس دەگاتە شوێنی ڕوداوەکە، بەڵام ئه‌وكاته‌ کچەکە گیانی لەدەستداوه‌. بەهۆی بونی برینی قوڵ لەملیەوە بۆ لای هەردو گوێیه‌کانی.

 بەپێی قسەی دەزگیرانەکەی ئەو کچە هانده‌ری یانەی ئەرسیناڵ بوە، هەربۆیە ئەو ئێوارەیەش نیازیان هەبوە لەگەڵ ئەژین بەیەکەوە سەیری یاری ئەرسیناڵ بکەن. دوای ئەوەی چەند جارێک ئەژین، زەنگ بۆ مۆبایلی دەزگیرانە پۆڵۆنیەکەی لێدەدات، تا پێیرابگەیەنێت ئەرسیناڵ گۆڵی تۆمارکردوە، بەڵام مۆبایلەکەی بێوەڵام دەبێت.
 بۆ ڕۆژی دواتر ئەژین‌و دایکی کچەکە بەپۆلیس ڕادەگەیەنن کە Lidia بزربوە. دواتر پۆلیس پێیانڕادەگەیەنێت، کەسێک ئەو هەرزەکارەی کوشتوە. بکوژ ئێستا بۆ بەسەربردنی سزای تاوانەکەی ژیان لەزینداندا بەسەردەبات.
   ئا: کاوە ڕەش، بەریتانیا، ئاوێنه‌

Sunday, June 16, 2013

دادگای بەریتانیا: ژنێكی كورد ویستی بە ئەنقەست منداڵەكەی بكوژێت


ئەمڕۆ ئەو ژنە كوردە دادگایی كرا، كە هەوڵی كوشتنی منداڵە ساواكەی دا، دادگاش بە "هەوڵدانی ئەنقەست" تاوانباری كرد.

 ساڵی پار ژنێكی كوردی دانیشتووی بەریتانیا، منداڵە شەش رۆژەكەی لە نهۆمی پێنجەمەوە بۆ شوێنی زبڵدانی باڵەخانەكەیان فڕێدایە خوارەوە، بەڵام منداڵەكە هەرچەندە زیانێكی زۆری جەستەیی پێگەیشت، گیانی لەدەست نەدا.
 
 ئەمڕۆ لە دادگای وۆڵڤەرهامڵتۆن لە وێستمیدلاند لە بەریتانیا، یەكەم دانیشتنی دادگاییكردنی (چیمەن عەبدولرەحمان)، تەمەن ٢٥ ساڵ، بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ كوشتنی منداڵە شەش رۆژییەكەی بەڕێوەچوو.
 
 دادگاكە دوو تۆمەتی خستووەتە پاڵ چیمەن، یەكەمیان: "ویستوویەتی بە ئەنقەست منداڵەكەی بكوژێ". دووەمیان ئەوەیە كە "ئیفادەی درۆی بە پۆلیس داوە"، كاتێ دوای فڕێدانی منداڵەكەی، بە پۆلیسی راگەیاندووە "منداڵەكەم دزراوە".
 
 جگە لەوەش چیمەن بە دادگای راگەیاندووە، كە نەخۆشیی دەروونی هەیە، بەڵام دوای پشكنین دەركەوتووە كە ئەوەش راست نییە.
 
 منداڵە ساواكە زیانێكی زۆر بەر سەر و ئێسكەكانی گەیشتوون و لەوكاتەوە لە نەخۆشخانەی بێرمینگهام، لەژێر چاودێری وردی پزیشكیدایە. بەپێی ئاژانسە هەواڵییەكانی بەریتانیا، پیاوێكی 32 ساڵیش لەسەر هەمان تاوان دەستگیركراوە، بەڵام رووننەكراوەتەوە باوكی منداڵەكەیە یاخ

رووداو – ئاژانسەكان


Wednesday, October 10, 2012

کوردان لەبەردەم دیپۆرت کردنەوەدا


بلۆگى کۆچى کوردان و کۆچ بۆ ئوسترالیا

یەکێک لە نەهامەتییەکانى کۆچى کوردان بۆ دەرەوەى وڵات ئەوەیە کە وەڵامى کەیسەکانیان بەشێوەیەکى نێگەتیڤ ببێت و لەدواتردا ڕووبەڕووى ڕەت کردنەوەى داواکانیان ببنەوە. لە چەند ڕۆژى ڕابردوودا لەسەر زارى وەزیرى کۆچ و کۆچبەرانى عێراقى ئەوەمان خستەڕوو کە وتویەتى 200هەزار پەنابەرى عێراقى لە سوید لەژێر هەڕەشەى ناردنەوەدان.
ئەم هەواڵە ڕاستە ژمارەیەکى زۆر مەترسیدارە بەڵام ئەوەى زیاتر جێگەى قسە لەسەر کردنە هەواڵى لەم شێوەیە بەشێوەیەکى بەردەوام دەبیسترێن لە دەزگا و میدیا جیاوازەکانەوە.. لەڕاسیدا ئەمە جێگەى نیگەرانییە بەڵام لەهەمانکاتدا دەبێت ئەو هاوڵاتى و گەنجانەى لەئێستادا لەناوخۆى کوردستانن و کۆچیان نەکردووە بە هەند ئەم بابەتە وەربگرن.
ئەم هەوڵانە کۆمەڵێک ماناو مەدلول لەخۆیان دەگرن. بەر لەهەموویان ئەوەیە کە وڵاتانى ئەوروپا کە (سوید) یەکێکە لەو وڵاتانەى کە زۆرترین ڕێژەى کوردانى لەخۆگرتووە و وڵاتێکە زۆر ئاسان کوردان و عێراقییەکان وەردەگرێت، بەڵام لەهەمان کاتدا کە ئەو وڵاتەو وڵاتە ئەوروپییەکانى تر مافى پەنابەرى بە کوردان نادەن ماناى ئەوەیە کە بارودۆخى وەرگرتنى پەناخوازانى عێراقى و کوردى گۆڕاوە. ئەمەش لەوەوە سەرچاوە دەگرێت چونکە بارودۆخى عێراق و کوردستان بەتایبەت گۆڕانکارى بەسەردا هاتووە. ئەم هەرێمە بەرەو سەقامگیرى دەچێت و لەحاڵەتێکى ئاسایشى ئابوورى و کۆمەڵایەتى باشدایە، بۆیە وڵاتانى بیانى چیتر خوازیارى وەرگرتنى کوردان نین وەکو پەنابەر.
گەنجانى ئێمە گرنگە بیر لەوە بکەنەوە کە لەناخۆدا ئەوەندەى دەتوانن پڕۆسەى وەبەرهێنان و ئابوورى و کارکردنى خۆیان پەرە پێبدەن. لەهەمانکاتدا ڕێگا یاسایى و ئاساییەکانى کۆچ کردن بگرنە بەر کە ئەمە یەکێکە لە چارەسەرە باشەکان. بەتایبەت مەسەلەى خوێندن و لێکۆڵینەوە. تەنانەت زۆرێک لە وڵاتانى بیانى دەرفەتى کارکردن و ڤیزاى کارکردن دەبەخشن و هەوڵدەدەین لەداهاتوودا بابەتى لەوشێوەیەتان زیاتر بۆ بڵاو بکەینەوە.

Saturday, July 7, 2012

دوازده ساڵە 213 پەناخوازی كورد بێ سەروشوێنن


"سكاڵامان لەسەر وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا تۆماركردووە"

لەسەرەتای ساڵی 2000وە زیاتر لە 400 گەنجی كورد بوونەتە قوربانی رێگەی گەیشتن بە ئەوروپا و 213 كەس لەوانە تائێستا بێ سەروشوێنن. ئەوە سەرباری بڵاوبوونەوەی دیاردەی خۆكوشتن لەنێو پەناخوازان كە بەپێی ئامارێك تائێستا گەیشتووەتە 14 حالەت.
لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا، دیاردەی خۆكوشتن لەنێو پەنابەرانی كورد لە وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریكا رووی لە زیادبوون كردووە و ئەمەش وەك دەگوترێ، بۆ ئەو گوشارە دەروونی و ئابووری و كۆمەڵایەتیانە دەگەڕێتەوە كە پەنابەران بەرەوڕووی دەبنەوە. 
دەشتی جەمال، سكرتێری فیدراسیۆنی سەرتاسەری پەنابەرانی عێراقی، لەبارەی زیادبوونی ئەو دیاردەیە لەنێو پەنابەرانی كورد لە تاراوگە، گوتی "هۆكاری دەستبردن بۆ خۆكوشتن لەلایەن ئەو پەنابەرانەوە بەڕای من دەگەڕێتەوە بۆ نائومێدی ئەو پەنابەرانە و هەروەها خراپی مامەڵەی حكومەتەكانی وڵاتانی ئەوروپا بەرامبەر پەنابەران، بەوهۆیەوە پەنابەران دەكەونە ژێر گوشارێكی زۆری دەووونی و فیزیكی و تووشی نائومێدی دەبن، دواجاریش پەنا دەبەنە بەر خۆكوشتن". 
بەپێی توێژینەوەیەكی وەزارەتی تەندروستی هۆڵەندی كە ساڵی 2010 بڵاوكرایەوە، لەماوەی نێوان ساڵی 2002 و 2010، بەگشتی 40 پەناخواز لە هۆڵەندا خۆیان كوشتووە و 290ی دیكەش هەوڵی خۆكوشتنیان داوە.
یەكێك لە كەیسە نێودارەكانی خۆكوشتنی پەناخوازانی كورد لە ئەوروپا لەساڵی 2004 بوو، كاتێك پەناخوازێكی كورد لە بەریتانیا بەناوی ئاكۆ مەحموود ئەحمەد، تەمەن 25 ساڵ، لەشاری كۆڤەنتری لە پردێكەوە خۆی هەڵدایە خوارێ و خۆی كوشت. ئەو گەنجە تەنیا یەك ساڵ بوو گەیشتبووە ئەو وڵاتە، بەڵام بەهۆی رەتكردنەوەی داوای مافی پەنابەری و بەهۆی ئەوەی هیچ پارێزەرێكی نەبوو بەرگری لێبكات و حكومەتیش هاوكاریەكانی راگرتبوو، بڕیاری خۆكوشتنیدا.
دەشتی جەمال بە (رووداو)ی راگەیاند كە رووداوی خۆكوشتن لەنێو پەنابەرانی كورد لەم چەند ساڵەی رابردوودا زیادیكردووە و گوتیشی "بەگوێرەی ئەو داتایانەی لەبەردەست ئێمەدان، لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا چوار حالەتی خۆكوشتن لە سوێد هەبووە و لە بەریتانیا هەشت حالەت هەبووە و دوو حالەتیش لە سویسرا بووە. ئەمە بێجگە لەوەی كە لەماوەی ئەم چەند ساڵەی دواییدا، زیاتر لە 200 كەس لەناو ئاودا خنكاون، بەتایبەتیش لەرێی نێوان ئەندەنووسیا و ئوسترالیا و هەندێكی دیكەش لە رێگای یۆنان خنكاون".
سكرتێری ئەو فیدراسیۆنە ئەوەشی ئاشكراكرد كە "لەساڵی 2000وە 213 پەنابەری كوردمان هەیە كە تائێستا بێ سەروشوێنن و كەسوكاریان نازانن چییان بەسەرهاتووە".
د. یوسف عوسمان، شارەزای دەروونی، سەبارەت بۆ هۆكارەكانی خۆكوشتنی پەنابەرانی كورد لە وڵاتانی دەرەوە دەڵێ "لە كۆمەڵگەی كوردیدا پێوەری كۆمەڵایەتی هەیە كە زۆر ئازار بەو كەسانە دەگەیێنێت. كاتێك قسە لەگەڵ كەسوكاریان دەكەن، ئەوان گوشارێكی زۆریان دەخەنە سەرو لێیان دەپێچنەوە كە كوا دەستكەوتی ئەم سەفەركردنەیان، كاتێكیش پەنابەرەكە لەوێ بێكارە و هیچ دەستكەوتێكی نییە، بێئومێدی دایاندەگرێ و پەنادەبەنە بەر خۆكوشتن. گوشاری دەروونی و كۆمەڵایەتی لەسەر ئەو مرۆڤە ناچاریدەكات هەوڵی خۆكوشتن بدات و ناتوانێ لەو گوشارە دەروونییە دەربازبێ و هەستدەكات لە ژیانیدا شكستی خواردووە".
كێس لابان، كە دەروونناسێكی هۆڵەندییە، دەڵێ هۆكاری دوورە وڵاتی و سەختی ژیانی نێو كامپ و دڵەڕاوكێ لەبارەی داهاتوویانەوە، هۆكارە سەرەكییەكانی خۆكوشتنی پەنابەرانن.
ئەو پزیشكە لەساڵی 2010 توێژینەوەیەكی لەسەر 300 پەنابەری عێراقی لە هۆڵەندا ئەنجامداوەو بۆی ئاشكرابووە كە دوو لەسەر سێی ئەو پەناخوازانە نەخۆشی دەروونییان هەیە، ئەوەش بەبڕوای ئەو یەكێكە لە پاڵنەرە سەرەكییەكانی بڕیاردان لەسەر خۆكوشتن. 
 دوایین رووداوی خۆكوشتن لەنێو پەنابەرانی كوردی ئەوروپا لە 31ی كانوونی دووەمی 2011 بوو كاتێك پەنابەرێك بەناوی (ر. ر)، خەڵكی سلێمانی كە زیاتر لە 11 ساڵ بوو لە بەریتانیا دەژیا، بەهۆی رەتكردنەوەی داوای مافی پەنابەرێتی، لە ژوورەكەی خۆیدا بە زنجیر خۆی خنكاند. فیدراسیۆنی سەرتاسەری پەنابەرانی عێراقی پاش رووداوەكە لە بەیاننامەیەكدا ناڕەزایی دەربڕی و دەسەڵاتدارانی بەریتانیای بە بەرپرسیار دانا لە خۆكوشتنی ئەو پەنابەرە.
دەشتی جەمال، لەوبارەوە گوتی "چەندین جار ئێمە دەسەڵاتدارانی بەریتانیمان ئاگاداركردەوە كە ئەو كوڕە باری دەروونی خراپە و پێویستی بەچارەسەرە، بەڵام ئەوان هیچ وەڵامێكیان نەداینەوەو سكاڵایەكیشمان لەدژی وەزارەتی ناوخۆی بەریتانی تۆماركردووە، چونكە پێمانوایە ئەوان خەتابارن لە مردنی ئەو پەنابەرە".

هاوار عەبدولڕەزاق
رووداو- هەولێر


Tuesday, July 3, 2012

حکومەتى بەریتانیا : دیپۆرتکردنەوى کوردەکان لەڕێگەى بەغدادەوە ڕێپێدراوە


لە بەهارى ڕابردووە نەیتوانیەوە هیچ پەناخوازێک دیپۆرتى عێراق بکاتەوە

ووتەبێژێکى حکومەتى بەریتانیا ڕایگەیاند کە ووڵاتەکەى بەردەوام دەبێـت لە دیپۆرتکردنەوەى پەناخوازانى عێراقى لەپاش هەڵسەنگاندنى کەیسەکانیان . 

ئەم ووتەیەى ئەو ووتەبێژە لەدواى ئەوە دێت کە مانگى ڕابردوو پەرلەمانى عێراق بڕیاریدا کە نابێت حکومەتى عێراق پێشوازی بکات لە وەرگرتنەوەى ئەو پەناخوازانەى کە لە ئەوروپاوە بەزۆر دیپۆرتی عێراق دەکرێنەوەو هەروەها غرامەى ئەو کۆمپانیایانەى هێلە ئاسمانیەکانیش بکات کە ئەو پەناخوازانە دەگوێزنەوە. 
لە درێژەى ووتەکانیدا کە بە ڕۆژنامەى گاردیانى بەریتانى ڕاگەیاندبوو، ووتە بێژەکە ووتى " بەریتانیا ئاگادارە لەو بڕیارەى پەرلەمانى عێراق بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە ئایا ئەو بڕیارە بڕیارێکى "مولزیمە" بۆ ئێمە . جگەلەوەش دادگاى بەریتانیا ڕێگە بە حکومەتى بەریتانیا دەدات کە پەناخوازان دیپۆرتى عێراق بکەنەوە. زیاتر لەوەش " ناردنەوەى کوردەکانیش لە ڕێگەى بەغدادەوە ڕێگەپێدراوە " .

بەپێى زانیاریەکانى ڕۆژنامەى گاردیان ، سەڕەڕاى سووربوونى بەریتانیا بۆ دیپۆرتکردنەوەى ئەو پەناخوازانەى کە نەیاتوانیوە بیسەلمێنن پەنابەرن ، بەڵام لە بەهارى ڕابردووە نەیتوانیەوە هیچ پەناخوازێک دیپۆرتى عێراق بکاتەوە.


سەرچاوە : ماڵپەرى ڕۆژنامەى گاردیان

کۆمەڵ نیوز: هەژار تەها