Monday, August 13, 2012

حکومەتى ئوسترالى گۆڕانکارى لە یاسا و ڕێوشوێنى پەناخوازاندا دەکات

جولیا گیڵارد سەرۆک وەزیرانى ئوستراليا
بلۆگى کۆچ بۆ ئوسترالیا

حکومەتى ئوسترالى ڕاپۆرتى گروپێک لە شارەزایانى پێگەیشت بەمەبەستى داڕشتنى ستراتیژێک بۆ چارەسەرکردنى کێشەى پەناخوازان و پێشخستن و گۆڕانکارى ئەنجامدان لە یاساکانى ئەو بوارە.
جولیا گیڵارد سەرۆک وەزیرانى ئوسترالى پشتیوانى خۆى دەربڕى بۆ ئەو ڕاپۆرتە و ڕایگەیاند پێویستە بەزووترین کات پێشنیارەکانیان جێبەجێ بکرێن.
ئەوەى جێگەى باسە سەرۆک وەزیران ڕایگەیاند پێویستە کاربکات بۆ هەموو پێشنیارەکانى ڕاپۆرتەکە لەناویشیاندا ئەوەى کە پەناخوازە تازە گەیشتووەکان بۆ ئوسترالیا کەیسەکانیان بەخێرایى لە پاپوا نیو گینیا و ناورو هەڵسەنگاندنیان بۆ بکرێت. هەروەها ئەو پێشنیارەش جێگەى بایەخە کە ڕێککەوتننامەى مالیزیا پێویستى بە کارکردن و گۆڕانکارى زیاتر هەیە بەرلەوەى جێبەجێ بکرێت. کە بەهۆى ئەمانەوە ئومێدى ئەوە دەکرێت پەناخوازان بوەستن لە کۆچ کردنیان بە بەلەم بۆ بۆ ئوسترالیا.
هەروەها خاڵێکى ترى گرنگ ئەوەیە کە ئوسترالیا بەخێرایى ئامادەکارى بکات ژمارەى وەرگرتنى پەناخوازان لە کامپەکاندا زیاد بکات لە 13750 کەسەوە بۆ 20000 کەسو تەنانەت بۆ زۆر زیاتریش و بۆ 27000 لە پێنج ساڵى داهاتوودا. ئەمەش ماناى ئەوەیە کە خەڵکێکى زیاتر بە ئارامى و خۆڕاگرییەوە داواى مافى پەنابەرێتى دەکەن لەڕێگەیەکى فەرمى و لەڕێگەى UNHCRـەوە و بۆئەوەى لە ئوسترالیا وەکو پەنابەر وەربگیرێن. ئەمەش بەهەمانشێوە کاریگەرى دەبێت لەسەر ئەوەى پەناخوازان خۆیان بخەنە مەترسییەوەو بەشێوەیەکى نایاسایى کۆچ بکەن و بازرگانى قاچاخچییەکانیش دەوەستێنێت.
ئەو گروپەى شارەزایان لەلایەن فەرماندەى پێشووى وەزارەتى بەرگرییەوە ئانگوس هۆوستۆن سەرپەرشتى دەکرا.
هۆوستۆن بە ڕۆژنامەنووسانى ڕاگەیاند پێداچوونەوە بە یاساکاندا کارێکى زۆر سەخت و تەحەددییەکى قوورس بووە و ئەمەش بەهۆى ئەوەى تەنها بژاردەیەکیان لەبەردەستدا نەبووە. و ڕایگەیاند پێشنیارەکان پێکهاتوون لە یەکانگیرکردنى چەند پێشنیارو ڕێگاى جیاواز.
ئەو فەرماندەیەى پێشووى وەزارەتى بەرگرى ئەوەیشى خستەڕوو کە گروپەکەیان زۆر نیگەرانە لەبارەى کارەساتەکانى دەریا و کۆچى پەناخوازانەوە. لە کۆتاییەکانى 2001 تاوەکو ناوەڕاستى 2012 964 پەناخواز بەلەمەکانیان نقوم بوون و لەدەریادا وون بوون لەڕێگادا بەرەو ئوسترالیا. هەروەها وتى 604ى پەناخوازیش بەهۆکارى تر لە کۆتاییەکانى 2006ـەوە مردوون. بۆیە بەگوتەى ئەو جێگەى قبووڵ کردن نییە هیچ نەکەین لەوبارەیەوە.
ئەوەى ئێستا پێویستە سەرۆک وەزیران ئەنجامى بدات تەنها ئەوەیە ئۆپۆزسیۆنیش ڕازى بکات بەرلەوەى ئەم هەفتەیە پەرلەمانى ئوسترالى کۆببێتەوە و واچاوەڕوان دەکرێت یاسا نوێیەکان زۆر بەزوویى ڕابگەیەنرێت.

تەواوى ڕاپۆرتە ئامادەکراوەکەى شارەزایان دەکرێت لەم لینکەى خوارەوەدا ببینرێت:
http://expertpanelonasylumseekers.dpmc.gov.au/report

سەردانى گروپ و پەیجەکانمان بکەن بۆ وەرگرتنى زانیارى لەبارەى کۆچ، مینحەى خوێندن، دەرفەتى کار لە وڵاتانى دەرەوە و کۆچى یاسایى:
https://www.facebook.com/kochikurdan
https://www.facebook.com/groups/102175996536494/
http://kochikurdan.wordpress.com/
http://immigration2australia1.blogspot.com/

No comments:

Post a Comment