ژماره‌ی گه‌شتیارانی هه‌رێمی كوردستان به‌رزده‌بێته‌وه |
تادێت ژماره‌ی گه‌شتیارانی هه‌رێمی كوردستان به‌رزده‌بێته‌وه و به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاریش له‌شه‌ش مانگی ئه‌مساڵدا، گه‌شتیارانی هه‌رێم ژماره‌یه‌كی پێوانه‌ییان تۆماركردووه و زیاتر له 941 هه‌زار گه‌شتیار هاتونه‌ته هه‌رێم، رێژه‌كه‌ش به به‌راورد به ساڵی رابردوو 66% زیادی‌كردووه.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه ئه‌مرۆ 14ی ئاب له ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزاری هه‌رێم سازكرا و په‌یامنێری خه‌ندان تێیدا ئاماده‌بوو، نادر روستی، وته‌بێژی ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزاری هه‌رێم، ئاماری شه‌ش مانگی رابردووی گه‌شتیارانی هه‌رێم و ژماره‌ی میوانخانه و چێشتخانه و كافتریا‌و شوێنه گه‌شتیارییه‌كانی ئاشكرا كرد.
به‌پێی ئه‌و ئاماره له شه‌ش مانگی رابردوودا هه‌رێمی كوردستان دوو ملیۆن و 520 هه‌زار سه‌ردانكه‌ری هه‌بووه و له‌و رێژه‌یه‌ش 941 هه‌زار و 258 كه‌س به‌مانای وشه گه‌شتیار بوونه‌و شه‌وانه ماونه‌ته‌وه‌و سه‌رمایه‌یان بۆ هه‌رێم هێناوه.
به‌وته‌ی روستی: "ژماره‌ی گه‌شتیاران ئه‌مساڵ له ئاستێكی پێوانه‌یدایه، چونكه له شه‌ش مانگی سه‌ره‌تای ساڵی رابردوو 568 هه‌زار و 466 گه‌شتیار رویان له هه‌رێم كردبوو، به‌وپێیه‌ش به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی گه‌شتیاران سه‌دا(66)ه".
ئاماده‌كاریه‌كان بۆ رۆژانی جه‌ژن به‌شێوه‌یه‌ك رێكخراوه كه 233 هۆتێلی گه‌شتیاری و 177 هۆتێلی میللی و 1400 رێستۆرانت و كافتریای میللی و گه‌شتیاری و 50 گوندی گه‌شتیاری ده‌كرێنه‌وه و 29 هه‌زار و 816 قه‌ره‌وێڵه‌ی گه‌شتیاری و نۆ هه‌زار و 514 قه‌ره‌وێڵه‌ی میللی بۆ گه‌شتیاران ئاماده‌كراون، كه ته‌واوی ئه‌وشوێنانه به به‌راوردی ساڵی رابردوو له سه‌دا 11 تا 20 زیادیانكردووه.
ناوبراو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد له رۆژانی جه‌ژن كۆمه‌ڵێك چالاكی مه‌یدانی به سپۆنسه‌ر بۆ پێشوازیی گه‌شتیاران ئه‌نجامده‌درێن، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد"به هه‌موو توانایه‌كیانه‌وه هه‌وڵده‌ده‌ن سیمایه‌كی جوان نیشانی گه‌شتیارانی هه‌رێم بده‌ن، چه‌ندین لیژنه‌شیان پێكهێناوه بۆ ئه‌وه‌ی له رۆژانی جه‌ژن نرخی شتومه‌ك و پێویستیه‌كان زۆر به‌رزنه‌كرێته‌وه و له شوێنه گه‌شتیاریه‌كان بایه‌خێكی زۆر به پاكوخاوێنی بدرێت، له حاڵه‌تی كتوپریش خێوه‌ت به‌سه‌ر گه‌شتیاران دابه‌شده‌كرێت".
نادر روستی راشیگه‌یاند: به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی گه‌شتیاران له كاتێكدایه كه ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار پلانێكی ستراتیژی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی تا كۆتایی ئه‌مساڵ رێژه‌ی گه‌شتیاران بگه‌یه‌نێته دوو ملیۆن و 500 هه‌زار كه‌س.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو چه‌ندین میوانخانه ژماره‌ی ئه‌ستێره‌كانیان كه‌مكراوه‌ته‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی شایه‌نی ئه‌و ئه‌و ئه‌ستێرانه نه‌وبوونو به‌گوێره‌ی ئه‌ستێره‌كان خزمه‌تگوزارییان تێدا نه‌بووه.
خه‌ندان- ده‌رباز ساڵح
No comments:
Post a Comment