سه‌رۆك وه‌زیرانى ئوسترالیا: به‌مجۆره رێ له مردن ده‌گرین |
ئه‌مڕۆ رۆژنامه‌ى كانبێراتایمزى ئوسترالى له راپۆرتێكدا رایگه‌یاند، حكومه‌تى ئوسترالیا هه‌وڵده‌دات وێنه‌یه‌كى روونتر پێشكه‌ش بكات له‌سه‌ر مامه‌ڵه‌كردنى له‌گه‌ڵ په‌نابه‌رانى نایاسایى له‌كه‌نار ده‌ریاكانى وڵاته‌كه‌ى‌و گشت هاوكارییه‌كانیان ببڕێت.
چوارشه‌ممه‌ى رابردوو په‌رله‌مانى ئه‌و وڵاته یاسایه‌كى ده‌ركرد بۆ بڕین‌و وه‌ستاندنى هه‌موو جۆره هاوكارییه‌كى مرۆیى‌و ته‌كنیكى بۆ په‌نابه‌رانى نایاسایى، به‌تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى به به‌له‌م له رێگه‌ى (ئه‌نده‌نوسیا، مالیزیا، سریلانكا)وه ده‌گه‌نه وڵاته‌كه‌ى.
ستیفن سمیس، وه‌زیرى به‌رگرى ئوسترالیا به رۆژنامه‌كه‌ى راگه‌یاندووه "ئه‌م یاسایه یه‌كێكه له هه‌ره تووندترین ئه‌و یاسایانه‌ى دۆخى په‌نابه‌رێتى كه تاوه‌كو ئێستا ئوسترالیا ده‌ریكردووه، ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین هه‌وڵه بۆ كۆتایى هێنان به كۆچى نایاسایى بۆ وڵاته‌كه‌مان"، گوتیشى "له ماوه‌ى ئه‌م هه‌فته‌دا ده‌توانین به‌شێوه‌یه‌كى كاتى چه‌ند كه‌مپێك بكه‌ینه‌وه بۆ ئه‌و په‌نابه‌ره نایاساییانه‌و پاشان كه‌مپه‌كان ده‌بن به كه‌مپى به‌رده‌وامى، به‌ڵام هه‌ر له‌سه‌ر كه‌نار ده‌ریاكان ده‌بن".
جولیا گیلارد، خانمه سه‌رۆك وه‌زیرانى ئوسترالیا گوتى "كه‌مپه‌كان بۆ راگرتنى لێشاوى په‌نابه‌رانى نایاساییه‌و دواى گوێگرتن له كه‌یسه‌كانیان زۆربه‌ى په‌نابه‌ران ده‌نێردێنه‌وه وڵاتى خۆیان یان وڵاتانى دیكه".
مشتومڕێكى زۆر گه‌وره له‌نێوان كاربه‌ده‌ستانى ئوسترالیا و ئۆپۆزیسیۆندا هه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى یارمه‌تى په‌نابه‌رانى نایاسایى بدرێ یان نا، ئێسته هه‌ردوو لا رێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى یارمه‌تیان نه‌درێ.
گیلارد گوتیشى "به‌ڵێ ئه‌مه بڕیارێكى توونده، به‌ڵام مه‌به‌ستى ئێمه ئه‌وه‌یه چیدیكه خه‌ڵك له‌ناو ئاودا نه‌خنكێت، ئێمه ده‌مانه‌وێ مردن راگرین".
به‌ڵام سارا هانسن، ئه‌ندام په‌رله‌مانى ئوسترالیا له‌سه‌ر لیستى ئۆپۆزیسیۆن گوتى "ده‌بێت رێگه‌ى باشتر بگرینه‌به‌ر بۆ رزگاركردنى خه‌ڵك له ده‌ریا نه‌ك بڕینى یارمه‌تیان".
رووداو- ئوسترالیا
گۆران سه‌باح
No comments:
Post a Comment