ساڵی 2012 ڕێژه‌ی كۆچكردن بۆ وڵاتی ئوستڕاڵیا زیادیكردووه.
به‌پێی ئامارێك، ده‌رده‌كه‌وێت ژماره‌یه‌كی زۆر له‌دانیشتوانی وڵاتانی كیشوه‌ری ئاسیا و ئه‌فریقا، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ڕوویان كردۆته وڵاتی ئوستڕاڵیا و داوای مافی مانه‌وه و پێدانی په‌نابه‌ری به‌ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته ده‌كه‌ن.
به‌پێی ئاماره‌كه، ساڵی 1990 تا 1999 نزیكه‌ی (6820) كه‌س به‌ڕێگای نایاسایی ڕوویان كردۆته ئوستڕاڵیا.
له‌لایه‌كی تره‌وه، به‌گوێره‌ی هه‌مان ئامار ده‌رده‌كه‌وێت كه ته‌نیا له‌ساڵی 2000 ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی چوونه‌ته ئوستڕاڵیا (2939) كه‌س ده‌بن و ساڵی 2001 ڕیژه‌كه دوو هێنده زیادیكردووه و بۆته ( 5516) و ساڵی 2002 تا 2008 ته‌نیا ( 449) كه‌س كۆچیان كردووه به‌ره‌و ئوستراڵیا.
به‌پێی هه‌مان ئامار له‌ساڵی 2009 به‌دواوه ئاستی كۆچكردن به‌ره‌و ئه‌و وڵاته به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆوه‌یه‌وه بینیوه، به‌جۆرێك له‌ساڵی 2009 نزیكه‌ی ( 2849) كه‌س و 2010 ( 6879) كه‌س و له‌ساڵی 2011 ژماره‌ی كۆچكه‌رانی نایاسایی بۆ ئوستڕاڵیا گه‌یشتۆته (4565) و له 1/1 تا 15/8/2012 ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی داوای مافی مانه‌وه و په‌نابه‌ریان له حكومه‌تی ئوستڕاڵیا كردووه بۆته (7943) كه‌س.
SNN : ڕێبین حه‌سه‌ن
No comments:
Post a Comment