Thursday, August 23, 2012

پشکی شێر بۆ مافی پەنابەرێتی لەئوسترالیا بۆ کەمە نەتەوەکانی عێراقە

مافی پەنابەرێتی ساڵانە زیاد بکات بۆ ٢٠ ھەزار پەنابەر


پاش ئەوەی حکومەتی ئوسترالیا بڕیاری دیپۆرتکردنەوە و ڕاگواستنی ئەو پەناخوازانەی جا کە بەشێوەیەکی نایاسایی و لەڕێگەی کەنارە ئاویەکانەوە دەگەنە ئەو ووڵاتە ، ئەمڕۆ - پێنج شەممە - وەزیری کۆچی ئوسترالیا ڕایگەیاند وەک ھەوڵێکی تر بۆ ڕیگەگرتن لە شاڵاوی کۆچی نایاسایی بۆ ئوسترالیا ، حکومەتی ووڵاتەکەی ژمارەی وەرگرتنی ئەو پەنابەرانەی کەلە ڕێگەی UNەوە و لە دەرەوەی ئوسترالیا داوای مافی پەنابەرێتیان کردووە لە ١٣ ھەزار پەنابەرەوە ساڵانە زیاد بکات بۆ ٢٠ ھەزار پەنابەر. 
بەمەش ئوسترالیا دەبێتە دووەم ووڵات لەپاش ووڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کە زۆرترین ڕێژەی مافی پەنابەرێتی دەدات بەوانەی کە لەدەرەوەی ئەو ووڵاتە داوای مافی پەنابەرێتی دەکەن. 
وەزیری کۆچی ئوسترالیا ئەوەشیخستەڕوو کە کەمایەتیە عێراقیەکان و ئەفغیەکان و موسوڵمانانی بورما پشکی شێریان دەبێت لەناو ئەو ٢٠ ھەزار پەنابەرەی کە ساڵانە وەردەگیرێن بەمەرجێک خۆیان تۆماربکەن لەڕێگەی یوئێن و پەنانەبەنە بە ڕێگە نایاسایەکان کە ساڵانە سەدان پەناخواز لە پێش گەشتنیان بەو ووڵاتە دەکەنە قوربانی بە تایبەت لە ڕێگەی کەنارە ئاویەکانەوە. 
بەپێی سەرچاوەکانی ھەواڵیش ، کوردە فەیلەیەکان یەکێکن لەو کەمە نەتەوەیانەی عێراق کە زۆرجار ویستویانە بە ڕیگەی نایاسایی خۆیان بگەیەنە ئوسترالیا و حکومەتی ئەو ووڵاتەش ھۆشداریان دەداتێ کە چیتر بەو جۆرە داوای مافی پەنابەرێتی نەکەن و سود لە پڕۆگرامە ساڵانەیەی ئوسترالیا ببینن کەلەڕێگی یۆئێنەوە جێ بەجێ دەکرێت ، ئەگەر نا ، چارەنوسیان لە ئوسترالیا نابێت و بەرەو ھەردوو دوورگەی ناورۆ و پاپانیوگینیا ڕەوانە دەکرێن.

سەرچاوە : ڕۆژنامەی " The Australian"

No comments:

Post a Comment