له چوارچێوه‌ی رِێككه‌وتنامه‌ی نێوان (MHE- DAAD) و زیاتر هاوكاری كردنی كاندیده‌كانی به‌رنامه‌ی تواناسازی به گشتی و ئه‌وانه‌ی تا ئێستا (Offer) یان به ده‌ست نه‌هێناوه به تایبه‌تی , وه‌زاره‌تی خوێندنی بالاَ توێژینه‌وه‌ی زانستی , رِای ده‌گه‌ینێت كه پرۆژه‌ی (MHE- DAAD) به‌رده‌وامه له پێشكه‌ش كردنی خزمه‌ت گوزاریه‌كانی بۆ كاندیده‌كانی به‌رنامه‌ی تواناسازی.
له‌م رِووانگه‌وه به خۆشحالیه‌وه به كاندیده‌كانی به‌رنامه‌ی ناوبراو (ئه‌وانه‌ی ئاره‌زووی ته‌واوكردنی خوێندنیان له وولاَتی ئه‌ڵمانیا هه‌یه) رِایده‌گه‌ێنین كه تۆماركردن بۆ پرۆژه‌ی ناوبراو تا 15/9/2012 به‌رده‌وامه.
شایانی باسه / رِێكخراوی ناوبراو هه‌ڵده‌ستێ به :
دابین كردنی كۆرسی زمانی (ئینگلیزی و ئه‌ڵمانی).
دابین كردنی شوێنی حه‌وانه‌وه.
دابین كردنی ڤیزه.
دابین كردنی بیمه‌ی ته‌ندروستی.
به‌لاَم سه‌ره‌رِای پێشكه‌ش كردنی ئاسانكاری له لایه‌ن رێكخراوی ناوبراو، خودی خوێندكار یه‌كه‌م و دوا به‌رپرسه بۆ دابینكردنی ئۆفه‌ری ئه‌كادیمی نه‌ك رێكخراوی(DAAD) ی ئه‌لمانی.
ئه‌مه‌و سه‌ره‌رِای سه‌رپه‌رشتی كردنی به‌رده‌وامی خوێندكار له وولاَتی ئه‌لمانیا به مه‌به‌ستی ئاسان كردن و باشتركردنی ژیانی ئاسایی و ئه‌كادیمی خوێندكار له وولاَتی ناوبراو.
بۆیه ئاگاداری كاندیده سه‌ركه‌وتووه‌كانی به‌رنامه‌ی تواناسازی ده‌كه‌ین , ئه‌وانه‌ی خوازیارن كه له زانكۆكانی ئه‌ڵمانیا خوێندنی ماسته‌ر یان دكتۆرا ته‌واوبكه‌ن , ئه‌وا به زووترین كات فۆرمی پێشكه‌شكرنی داواكاری تایبه‌ت به پرِۆژه‌ی (MHE- DAAD Application form ) له ماڵپه‌رری وه‌زاره‌تی خوێندنی بالاَ و توێژینه‌وه‌ی زانستی دابگرن و دوای پركردنه‌وه‌ی فۆرمه‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆكیومێنتانه‌ی خواره‌وه بینێرن بۆ (daad.hcdp@mhe-krg.org <mailto:daad.hcdp@mhe-krg.org>) به‌رێوه‌به‌رایه‌تی په‌یوه‌ندیه رِۆشنبیریه‌كان له دیوانی وه‌زاره‌تی خوێندنی بالاَ و توێژینه‌وه‌ی زانستی.
دۆكیومێنته‌كان بریتین له :
نوسراوی پشتگیری دارایی (Support Letter).
كۆپییه‌ك له برِوانامه‌ی توانستی زمانی ئینگلیزی.
كۆپییه‌ك له برِوانامه‌ی ئه‌كادیمی (بكالۆریوس یان ماسته‌ر).
بۆ PhD, كۆپییه‌ك له (Research Proposal).
بۆ PhD , نوسراوی قبول (Letter of acceptance) له لایه‌ن سه‌رپه‌رشتیاری به‌رنامه‌ی PhD.
كۆپییه‌ك له پاسه‌پۆرتی عیراقی له جۆری (A یان G).
كۆپییه‌ك له ناسنامه‌ی باری شارستانی و رِه‌گه‌زنامه‌ی عێراقی.
تێبینی:
بۆ زیاتر زانیاری سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی ناوبراو تكایه كلیكی ئه‌م لینكه‌ی خواره‌وه بكه‌ن.
تكایه لە خوارەوە زانیاریەکە دابەزینە Study_in_Germany_information_sheet.docx
هه‌روه‌ها بۆ دابه‌زاندنی فۆرمی تایبه‌ت به به‌رنامه‌ی (Kurd-DAAD)، تكایه لە خوارەوە فۆرمەکە دابەزینە Study_in_Germany_App.Form_German.docx.
سه‌باره‌ت به كاندیدانی به‌رنامه‌ی ماسته‌ر، تكایه به‌لایه‌نی كه‌م دوو به‌رنامه له زانكۆكانی ئه‌ڵمانیا له كاتی پركردنه‌وه‌ى فۆرمه‌كه دیاری بكه‌ن.
Attachment
https://www.facebook.com/kochikurdan
https://www.facebook.com/groups/102175996536494/
http://kochikurdan.wordpress.com/
http://immigration2australia1.blogspot.com/
No comments:
Post a Comment