به‌مه‌به‌ستی به‌رنامه‌ڕێژی بۆ سه‌ردانیکردنی وەفدێكی فراوانی کۆمپانیا و وه‌به‌رهێنه‌رانی هۆڵه‌ندی بۆ هه‌رێمی کوردستان، ئەمڕۆ 22-8 به‌ختیار به‌کر نوێنه‌ری یه‌کێتيی له‌هۆڵه‌نداو به‌ڕێز له‌شکری سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی (KDBC) لە ئه‌مسته‌ر‌دامی پایته‌ختی هۆڵه‌ندا کۆبوونه‌وه.
لە كۆبوونەوەكەدا نوێنه‌ری یه‌کێتيی له‌هۆڵه‌ندا ده‌ستخۆشی کاروچالاکییه‌کانی له رێکخراوی ناوبراو کرد‌و رایگه‌یاند که به‌خۆشحاڵییه‌وه ئه‌م کۆبوونه‌وه‌مان قبوڵکردووه، ئه‌گه‌رچی که‌رتی وه‌به‌رهێنان ئه‌رکی سه‌ره‌کی نوێنه‌رایه‌تییه‌که‌مان نییه، به‌ڵام هیواخوازین بتوانین هاوکاریتان بکه‌ین و کارئاسانیتان بۆ بکه‌ین له‌کاتی سه‌ردانیکردنتان بۆ هه‌رێمی کوردستان.
دواتر سه‌رۆکی کۆمە‌ڵەکە به‌رنامه‌و مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌که‌یانی بۆ کوردستان خسته‌ڕوو.
ده‌رئه‌نجام هه‌ردوولا رێکكه‌وتن له‌سه‌ر به‌رنامه‌یه‌کی هاوبه‌ش و بڕیاره له ناوه‌ڕاستی مانگی سێپتێمبه‌ردا وەفدێكی فراوانی هۆڵه‌ندی که پێکهاتوون له‌چه‌ندین بازرگان و کۆمپانیای شاره‌زا له بواری (کشتوکاڵی، ئاو، خۆراك، بیناسازی) سه‌ردانی شاره‌کانی هه‌رێمی کوردستان بکه‌ن و نوێنه‌رایه‌تی یه‌کێتيی- ش کارئاسانیيان بۆ ده‌کات.
No comments:
Post a Comment