به‌پێی هه‌واڵێکی ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یڵی به‌ریتانی، ته‌رمی ژنێکی په‌نابه‌ر له که‌ناری ده‌ریایی فه‌ره‌نسه‌دا دۆزرایه‌وه. ڕۆژنامه‌که ده‌ڵێت: ( له یه‌کێک له‌که‌ناره ئاویه‌کانی فه‌ره‌نسه‌دا لاشه‌ی ژنێک به مردوویی دۆزرایه‌وه.) هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ( ئه‌و ژنه خه‌ڵکی ئاسیایه‌و هه‌وڵیداوه 21 میل به‌مه‌له به‌ره‌و که‌ناڵی ئینگلیزی بپه‌ڕێته‌وه.) له‌لایه‌کی تره‌وه ڕۆژنامه‌که باس له‌وه ده‌کات:( که 1000 په‌نابه‌ری نایاسایی له‌که‌ناری فرنسه‌دا کۆبونه‌ته‌وه و به‌ته‌مای په‌ڕینه‌وه‌ن بۆ به‌ریتانیا.) پاشان له‌زمانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وکاتی فره‌نسا فرانسوا هۆلاند که‌ئێستا سه‌رۆک کۆماره، ووتی :(ده‌ساڵ له‌مه‌به‌وبه‌ر که‌مپی سه‌نگاتمان داخست، که خاچی سوور سه‌رپه‌رشتی ده‌کرد، به‌ڵام ئێستا په‌نابه‌ره نایاساییه‌کان له‌ژێر داروپه‌ردو ته‌خته‌دا کوخیان بۆ خۆیان دروستکردووه و ناویان لێناوه"سه‌نگاتی بچوک"، ئه‌مه‌ش شه‌پۆلێکی تری مه‌ترسیداری په‌نابه‌رانی سه‌ر که‌ناره‌کانه و چاوه‌ڕێی لۆری و که‌شتیه‌کان ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه به‌ریتانیا.) ڕۆژنامه‌که نوسیویه‌تی داواکاری گشتی ژان فیلیب ژوبیر ده‌ڵێ: ( له‌گه‌ڵ ته‌رمی ژنه خنکاوه‌که، که له‌شی به فازلین چه‌ورکردبوو تا شه‌پۆلی ئاوه‌که بێزاری نه‌کات، له‌لایه‌ن که‌سێک که به‌وێدا ڕۆشتووه بینراوه. کیسێکی نایلۆن له‌قه‌راغی ئاوی شارۆچکه‌ی ومیرۆکس دۆزراوه‌ته‌وه، که‌خواردن و جل‌و به‌رگی تێدابووه، واته ئه‌و ژنه خۆی بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر ئاماده کردووه تا به‌مه‌له‌کردن بیبڕێت.) له‌ڕاسیدا جێگای داخه که ناهه‌مواری باری ژیان وا له مرۆڤێک بکات بۆ گه‌یشتن به تروسکه‌یه‌ک ئارامی و ئۆقره‌یی گیانی خۆی به‌خت بکات.
http://www.dailymail.co.uk/news/article-2188130/Migrant-woman-dies-trying-swim-English-Channel-Britain.html
وەرگیراوە لە پەیجى: فیدراسیۆنی سەراسەریی پەنابەرانی عێراقی
سەردانى گروپ و پەیجەکانمان بکەن بۆ وەرگرتنى زانیارى لەبارەى کۆچ، مینحەى خوێندن، دەرفەتى کار لە وڵاتانى دەرەوە و کۆچى یاسایى:
https://www.facebook.com/kochikurdan
https://www.facebook.com/groups/102175996536494/
http://kochikurdan.wordpress.com/
http://immigration2australia1.blogspot.com/
https://twitter.com/Kurd_Migration
No comments:
Post a Comment