له به‌یاننامه‌یه‌کدا که فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌ری عێراقی ده‌ریکردووه، ئیدانه‌ی سیاسه‌تی حکومه‌تی ئوسترالیا ده‌کات له به‌زۆر نیشته‌جێکردنی په‌نابه‌رانی نایاسایی له دوورگه‌کانی پاپوای غینیای نوێ و ناورۆ. له به‌یاننامه‌کدا هاتووه) ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی ئوسترالیا پرۆسه یاسای جێگیکردنی په‌ناخوازیان تێپه‌ڕاند، که بڕیاری دانانی که‌مپی په‌نابه‌ریه له پاپوای غینیا و ناورۆ. په‌رله‌مانی ئوسترالی ڕایده‌گه‌ێنێ، ئه‌وه ته‌نیا ڕێگه‌یه که ده‌توانێت ڕێ له هه‌وڵدانی په‌نابه‌ران به‌ره‌و ئوسترالیا بگرێت، کاتێک په‌نابه‌ران له‌و گه‌شته‌دا خۆیان ده‌خه‌نه ناو مه‌ترسی ده‌ریاوه. ) هه‌روه‌ها به‌یاننامه‌که ده‌ڵێ:) له‌ساڵی 2001 وه نزیکه‌ی 1000 که‌س به‌هۆی هه‌وڵی په‌ڕینه‌وه‌یان به‌ره‌و ووڵاتی ئوسرالیا له ده‌ریادا گیانیان له‌ده‌ستداوه.) له‌لایه‌کی تره‌وه به‌یاننامه‌که له زاری سه‌رۆک وه‌زیران جولیا جیرادی هه‌ڵبژێراوی حیزبی کاری ئوسترالیا باس له مانه‌وه‌ی په‌نابه‌ران ده‌کات له که‌مپه‌کانی که‌نار ده‌ریا که له‌ساڵی 2007 دا له داخستنیاندا شکستی هێنابوو، که ده‌یووت:( په‌نابه‌ران بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر لێره‌دا ده‌مێننه‌وه.) له‌لایه‌کی تر به‌یاننامه‌که‌ی فیدراسیۆن ده‌ڵێ:( حیزبی کاری ئوسترالی به‌هیوایه مانه‌وه‌ی په‌نابه‌ران بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ له دوورگه‌کانی ئۆقیانووسی ئارام‌دا، ڕێگربێت له‌وه‌ی په‌نابه‌ران له گه‌شتی ترسناکی ناو به‌له‌مه‌کانی ده‌ریا بپارێزێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌م جۆره سیاسه‌ته شکستخواردووه و چاره‌سه‌ری مرۆڤانه‌ی گرفتی په‌نابه‌ران ناکات، هه‌ر بۆیه ڕێکخراوی ئه‌منستی داوای له حکومه‌تی ئوسترالی کردووه ئه‌لته‌رناتیڤێکی مرۆیانه‌تر بدۆزێته‌وه.) له‌م رووه‌وه به‌یاننامه‌که نووسیویه:(فیدرسیۆنی په‌نابه‌ران، داوا له هه‌موو ڕێکخراوه مرۆیی و په‌نابه‌ری و که‌سایه‌تی و حیزبه سیاسی و په‌رله‌مانتاره‌کان ده‌کات فشار بخه‌نه سه‌ر حکومه‌تی ئوسترالیا بۆ وه‌ستاندنی سیاسه‌تی نیشته‌جێکردنی په‌ناخوازان له که‌مپه‌کانی که‌نار ده‌ریا.) له‌کۆتاییدا به‌یاننامه‌که داوا ده‌کات و ده‌ڵێ:) ئه‌گه‌ر تۆ هاوڵاتیه‌کی ئوسترالیت، تکایه نامه‌ی ناه‌ڕازایه‌تی بۆ په‌رله‌مان بنوسه سه‌باره‌ت به‌ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ئه‌و بریاره ترسناکه‌ی په‌رله‌مان، یان بۆ جولیا جیراد له په‌رله‌مانت هاوس، که‌پیته‌ڵ هیل، کانبیرا.)
سەردانى گروپ و پەیجەکانمان بکەن بۆ وەرگرتنى زانیارى لەبارەى کۆچ، مینحەى خوێندن، دەرفەتى کار لە وڵاتانى دەرەوە و کۆچى یاسایى:
https://www.facebook.com/kochikurdan
https://www.facebook.com/groups/102175996536494/
http://kochikurdan.wordpress.com/
http://immigration2australia1.blogspot.com/
https://twitter.com/Kurd_Migration
No comments:
Post a Comment