له یاداشتێكیاندا كه ئاڕاسته‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیدار و به‌رپرسه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان كردوه و وێنەیەکی بۆ (سبەی) نێردراوە، كۆمه‌ڵێك خوێندكاری خوێندنی باڵای ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان، گله‌یی له‌وه ده‌كه‌ن كه بڕیاربو به پێی نوسراوی ژماره (9_4_5381) له ئاداری ئه‌مساڵ و به واژۆی وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هاوكات به‌پێی رێنمایی ژماره 165ی ساڵی 2011ی حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ، ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌سه‌ر خه‌رجی خۆیان ده‌چنه ده‌ره‌وه بۆ خوێندن، ده‌بو بڕێك له پاره‌كه‌یان بۆ خه‌رجبكرایه، به‌ڵام تا ئێستا نه‌كراوه.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌ده‌ن، هه‌ندێك له وه‌زاره‌ته‌كان و به‌تایبه‌تیش وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای هه‌رێمی كوردستان بێئاگایی خۆیان له‌و بڕیاره ده‌رده‌بڕن و كاری له‌سه‌ر ناكه‌ن، یان داوای رونكردنه‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاره‌كه‌ی گشتاندوه.
له كۆتاییشدا داواكارن، وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم به زوترین كات ئه‌و بڕیاره جێبه‌جێبكه‌ن و چیتر رێگری له فێرخوازان نه‌كه‌ن.
(سبه‌ی)
No comments:
Post a Comment