په‌نابه‌ره مانگرتووه‌كان له‌سه‌نته‌ری شاری به‌رلین - ئه‌ڵمانیا |
له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی ڕابردوودا‌و له‌چه‌ند وڵاتێكی جیهاندا، ئه‌و په‌ناخوازانه‌ی كه كه‌یسه‌كانیان ڕه‌تكراوه‌ته‌وه زنجیره‌یه‌ك خۆپیشاندان‌و مانگرتنیان ئه‌نجامدا كه به‌شێك له‌و خۆپیشاندانان‌و مانگرتنانه تاكو ئێستا به‌رده‌وامیان هه‌یه.
له‌ئه‌ڵمانیا ئاژانسی ڕۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، ژماره‌یه‌ك په‌ناخوازی بێ وه‌ڵام له‌پاش ڕێكردنیان بۆ زیاتر له (400) میل وه‌ك پیشاندانی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر خراپی بارودۆخیان له‌و وڵاته‌و سنورداركردنی جموجۆڵیان له‌لایه‌ن پۆلیسی ئه‌ڵمانیاوه به‌رده‌وامن له‌خۆپیشاندان.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، (20) له‌و په‌ناخوازانه‌ش كه ژماره‌یه‌كیان به‌ڕه‌گه‌ز عێراقین، تاوه‌كو ئێستا له‌سه‌نته‌ری شاری به‌رلین مانگرتنیان ڕاگه‌یاندووه، تا ئه‌و كاته‌ی كه كێشه‌كانیان چاره‌سه‌رده‌كرێت‌و وه‌ڵامێك وه‌رده‌گرن.
له‌لایه‌كی تره‌وه، نزیكه‌ی (170) په‌ناخوازی تر كه له‌ئێستادا له‌دوورگه‌ی ناورۆ كه له‌پاش گه‌یشتنیان به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی به‌ئوسترالیا ڕاگوێزراون بۆ ئه‌و دوورگه‌یه، مانگرتنیان ڕاگه‌یاندووه‌و داواكارن كه‌یسه‌كانیان له‌ئوسترالیا یه‌كلایی بكرێته‌وه.
به‌وته‌ی داكۆكیكارێكیش له‌زاری ئه‌و په‌ناخوازانه‌وه، مانگرتووه‌كان ڕایانگه‌یاندووه، مانگرتنه‌كه‌یان بۆ كاتێكی نادیار به‌رده‌وام ده‌بێـت.
له‌وباره‌یه‌وه‌ش وه‌زاره‌تی كۆچی ئوسترالیاش ڕایگه‌یاندووه، به‌رده‌وام ده‌بن له‌ڕاگواستنی په‌ناخوازانه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی له‌ڕێگه‌ی به‌له‌می قاچاخه‌وه ده‌گه‌نه ئه‌و وڵاته بۆ دوورگه‌ی ناورۆ، به‌وته‌ی به‌رپرسانی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌كه‌ش، یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كه‌یسه‌كانیان، پێده‌چێت چه‌ند ساڵێك بخایه‌نێت.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان ژماره‌یه‌ك په‌ناخوازی به‌ڕه‌گه‌ز عێراقی له‌ناو ئه‌و (400) په‌ناخوازانه‌دان كه له‌و دوورگه‌یه‌دا ده‌ستبه‌سه‌رن.
به‌پێی ڕاپۆرتێیكی ڕۆژنامه‌ی (گاردیان)ی به‌ریتانیش، ڕه‌وشی ئه‌و په‌ناخوازانه‌ی كه‌یسه‌كانیان ڕه‌تكراوه‌ته‌وه له‌شاری گلاسۆی سكۆتله‌ندا، له‌خراپترین دۆخدایه‌و په‌ناخوازان له‌ژێر هێڵی هه‌ژاریه‌وه‌ن‌و كه‌متر له‌دۆلارو نیوێكیان بۆ خه‌رجده‌كرێت، تا ڕۆژانه پێی بژین.
له‌ناو ئه‌و په‌ناخوازانه‌شدا چه‌ندین كه‌سی به‌ڕه‌گه‌ز كورد‌و عێراقی هه‌ن كه باسیان له‌خراپی باردۆخی ژیانیان كردووه له‌و وڵاته له‌پاش ڕه‌تكردنه‌وه‌ی كه‌یسه‌كانیان.
وه‌ك هه‌وڵێكیش بۆ ئیدانه‌كردنی ده‌ستگیركردنی ئه‌و په‌ناخوازانه له‌لایه‌ن پۆلیسی به‌ریتانیاوه، ژماره‌یه‌ك خوێندكار كه‌مپه‌ینێكیان ڕاگه‌یاندووه له‌شاری گلاسكۆ بۆ داكۆكیكردن له‌مافی ئه‌و په‌ناخوازانه‌و دوورخستنه‌وه‌ی هاوڕێكانیان له‌خوێندن له‌پاش ڕه‌تكردنه‌وه‌ی كه‌یسی خۆیان‌و خێزانه‌كانیان.
(ڕۆزا ساڵح) كه یه‌كێكه له‌و كچانه‌ی كه‌مپه‌ینێكی مۆسیقی‌و گۆرانی‌یان ڕێكخستووه‌و به‌ڕه‌گه‌ز كوردی عێراقه، به‌ئاژانسی (بی بی سی) ڕاگه‌یاندووه، ئه‌وان ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌یان به‌ده‌سهیێناوه كه خه‌ڵكی تر نه‌یاتوانیوه له‌به‌ریتانیادا بیكه‌ن‌و هیواخوازن ببێتـه فشارێك بۆ سه‌ر حكومه‌تی ئه‌و وڵاته بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی په‌ناخوازان.
-----------------------------------------------------------------
و: هه‌ژار ته‌ها
NNA
No comments:
Post a Comment