ڕۆژی دوو شه‌ممه 12.11.2012 له زیندانی دیپۆرتكردنه‌وه‌ی شاری زوریخی سویسرا ، په‌نابه‌رێكی ڕوسی به ناوی ئۆلێگ كه ته‌مه‌نی ٢٨ ساڵ بوو ، دوای ئه‌وه‌ی كه داواكاری مافی په‌نابه‌رێتی ڕه‌د ئه‌كرێته‌وه‌و زیندانی ئه‌كرێ ، له ژوره‌كه‌ی خۆیدا له ڕێگه‌ی خۆهه‌ڵواسینه‌وه خۆی ئه‌كوژێ. ئه‌وه‌ی شایانی باسكردنه ئه‌وه‌یه كه ئه‌مه یه‌كه‌م جار نیه له‌و زیندانه‌دا په‌نابه‌ران خۆیان ئه‌كوژن، هه‌روه‌ها به پێیی یاسای په‌نابه‌ری ساڵی ٢٠٠٨ ی سویسرا ئه‌و كه‌سانه‌ی كه داواكاری مافی په‌نابه‌ریان ڕه‌د ئه‌كرێته‌وه له مانگێكه‌وه تا ساڵ‌ونیوێك ده‌توانن له زیندانا بیانهێڵنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ناچاریان بكه‌ن كه ئیمزای گه‌ڕانه‌وه‌ی خۆیان بكه‌ن .
No comments:
Post a Comment