كوردانی تاراوگه له شاری ئه‌دیلایدی ئوسترالیا بۆ پشتگیری كردن له زیندانیانی باكووری كوردستان، له به‌رده‌م په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته كۆبوونه‌وە.
ڕۆژی هه‌ینی، ده‌یان كورد له شاری ئه‌دیلاید بۆ ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانێكی هێمنانه. له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی ئوسترالیا كۆبوونه‌وە.
خۆپێشاندەران بە هەڵگرتنی ئاڵای کوردستان و بەرزکردنەوەی چەندین دروشم و پۆستەر، پشتیوانی خۆیان لە مانگرتووانی باکووری کوردستان دەربڕی.
خۆپێشاندەران داوای رزگارکردنی گیانی زیاتر لە 700 زیندانی سیاسی کوردیان کرد کە زیاتر لە 2 مانگە مانیان لە خواردن گرتووە.
شوان محه‌ممه‌د كه گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 25 ساڵی به‌ژداربووی خۆپیشاندانه‌كه بوو بە (رووداو)ی راگیاند " من وه‌ك كوردێك له ئوسترالیا به ئه‌ركێكی نیشتیمانی و مرۆڤایه‌تی ده‌زانم كه ده‌نگی خۆم هه‌ڵبڕم بۆ داكۆكی كردن له‌زیندانییه مانگرتووه‌كانی باکووری كوردستان".
شوان كه دانیشتووی شاری ئه‌دیلایده گوتیشی "كوردانی باكوور به‌گشتی و زیندانییان به تایبه‌تی له مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی ژیان بێ به‌ش كراون".
خۆپیشانده‌ران بۆ چه‌ند كاژێرێك له به‌رده‌م په‌ڕله‌مانی ئوسترالیا مانه‌وه و دروشمیان گوتەوە "داوا له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ ده‌كه‌ین بێ هه‌ڵوێست نه‌بن له به‌رامبه‌ر ئه‌و ره‌فتارانه‌ی حكومه‌تی توركیا ده‌رهه‌ق به‌كوردانی باکوور، به‌پێچه‌وانه‌وه بێده‌نگ بوونیان پرسیار دروست ده‌كات له‌سه‌ر بانگه‌شه‌ی دیموكراسی و مافی مرۆڤ".
مانگرتن لە خواردنی زیاتر لە 700 زیندانی سیاسی باکووری کوردستان پێی ناوەتە ناو 62مین رۆژەوە و بەرپرسانی تورکیا بەبێ وەڵامدانەوەی داواکارییەکانیان، داوای کۆتایی هاتن بە مانگرتنەکەیان کردووە.
ئاری رەسوڵ
رووداو- ئەدیلاید
No comments:
Post a Comment