به ئاره‌زووى خۆیان بڕیارى گه‌ڕانه‌وه‌یان داوه |
چوار عێراقى و دوو ئێرانى بڕیاریان دا له كامپى نارۆ بگه‌ڕێنه‌وه‌و چاوه‌ڕێى ئیقامه نه‌كه‌ن له ئوسترالیا.
پرۆو تیگ، به‌رپرسێكى وه‌زاره‌تى كۆچى ئوسترالى رایگه‌یاند "ئه‌و كه‌سانه‌ى بڕیاریانداوه بگه‌ڕێنه‌وه زێدى خۆیان له ره‌گه‌زى نێرن‌و به ئاره‌زووى خۆیان بڕیارى گه‌ڕانه‌وه‌یان داوه".
تاوه‌كو ئێستا 82 په‌ناخواز له ئوسترالیا به‌ویستى خۆیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه زێدى خۆیان‌و چیدیكه به‌رگه‌ى ره‌وشى ناله‌بارى ناو كامپه‌كانیان نه‌گرتووه، به‌پێى بڕیارێكى په‌رله‌مانى ئوسترالیا كه مانگى رابردوو ده‌رچوو، هه‌ر په‌ناخوازێكى نایاسایى بگاته خاكى ئوسترالیا یه‌كسه‌ر دیپۆرت ده‌كرێته‌وه بۆ كامپى نارو و پاپاگینوا، دواتر ده‌بێت له‌وێ چاوه‌ڕێ بكه‌ن بۆ كاتێكى نادیار.
هه‌فته‌ى رابردوو په‌ناخوازان له كامپى نارو مانگرتنیان راگه‌یاند له دژى خراپى ژیانى ناو كه‌مپه‌كه، یه‌كێك له په‌ناخوازان به (سكای نیوز)ى راگه‌یاندبوو "رۆژانه په‌ناخواز نه‌خۆش ده‌كه‌ون له‌به‌ر گه‌رما‌و ئاوى پیس‌و خۆراكى ناته‌ندروست و نه‌بوونى خزمه‌تگوزارى سه‌ره‌تایى وه‌ك ئاو و كاره‌با".
وه‌ڵامى ئوسترالیا بۆ ئه‌م دۆخه ئه‌وه‌یه كه‌وا ده‌مێكه خه‌ڵكیان ئاگادار كردووه‌ته‌وه له‌وه‌ى ئه‌وه‌ى به قاچاخ بگاته ئه‌و وڵاته ره‌وانه‌ى ئه‌و كامپه ده‌كرێ و ده‌بێ له‌وێ چاوه‌ڕێ بكات، رێكخراوگه‌لى پاراستنى مافه‌كانى مرۆڤیش ناڕه‌زاییان له دژى ئه‌م دۆخه ده‌ربڕى و ره‌خنه‌ى تووندیان ئاڕاسته‌ى حكومه‌تى ئوسترالى كرد، به‌ڵام ئوسترالیا سووره له‌سه‌ر ناردنى په‌ناخوازانى نایاسایى بۆ ئه‌و كامپانه.
گیلان تریگس، سه‌رۆكى كۆمیسیۆنى باڵاى مافه‌كانى مرۆڤ له ئوسترالیا له وتارێكدا پێشنیارى كرد بۆ ئوسترالیا یاساى كۆچ به زووترین كات بگۆڕردرێت.
تۆڕى كه‌ناڵى ئه‌ى بى سى ئوسترالى رایگه‌یاند "له‌و 20 هه‌زار كه‌سه‌دا، ئوسترالیا زیاتر له 3 هه‌زار‌و 800 عێراقى وه‌رده‌گرێ كه ئاواره‌ى سووریا، توركیا، لبنان و ئوردن بوون، هه‌روه‌ها 600 ئه‌فغانى و عێراقى و ئێرانیش وه‌رده‌گرێ له‌وانه‌ى ئێستا له ئه‌نده‌نوسیا ده‌ژین.
له ماوه‌ى 2 مانگى رابردوودا ئوسترالیا بڕیارێكى ده‌ركرد بۆ دیپۆرتكردنه‌وه‌ى ئه‌وانه‌ى به قاچاخ ده‌گه‌نه ئه‌وێ بۆ دوورگه‌ى نارۆ، هه‌ر له‌و ماوه‌دا ئوسترالیا به ده‌یان كه‌سى دیپۆرتكرده‌وه، ئێستا ئه‌م وڵاته به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێ به‌وانه نادات كه به قاچاخ ده‌گه‌نه ئه‌و وڵاته.
به‌پێى دواین ئامارى وه‌زاره‌تى كۆچى ئوسترالى، ئێستا 304 كه‌س له كامپى نارۆدا ده‌ژین (154 سریلانكى، 23 عێراقى، 26 ئێرانى، 58 ئه‌فغانى و 43 پاكستانى).
گۆران سه‌باح
رووداو- ئوسترالیا
No comments:
Post a Comment