له‌پاش هه‌وڵدانێكی زۆر و كۆكردنه‌وه‌ی زۆرترین زانیاری له‌سه‌ر ڕه‌وشی په‌نابه‌رانی ووڵاته‌كه‌ی، راوێژكارێكی یاسایی به‌ڕه‌گه‌ز ئوسترالی به‌ناوی ئۆكۆنۆر له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ یه‌كێك له ڕۆژنامه ناوخۆیه‌كانی ئوسترالیادا باس له خراپی ڕه‌وشی ئه‌و په‌نابه‌رانه ده‌كات و ئاماژه بۆ كه‌یسی چه‌ند په‌نابه‌رێكی كورد ده‌كات له كه‌مپه‌كانی ئه‌و ووڵاته‌دا .
به‌پێی زانیاریه‌كانی ئۆكۆنۆر ، له‌سه‌دا په‌نجای ئه‌و په‌ناخوانه‌ی بۆ زیاتر له شه‌ش مانگ له هه‌ر كه‌مێكی ئه‌و ووڵاته‌دا ده‌مێننه‌وه توشی كێشه‌ی ده‌روونی ده‌بن و به زیادبوونی ئه‌و ماوه‌یه‌ش رێژه‌كه زیاتر ده‌بێـت.
ئه‌و ڕاوێژكاره یاساییه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات كه 30 په‌نابه‌ر له ماوه‌ی ده‌ساڵی ڕابردوودا له‌ناو كه‌مپه‌كانی ئوسترالیادا گیانیان له ده‌ستداوه كه 11 حاڵه‌تیان به " خۆكوشتن " تۆماركراون .
ئۆكۆنۆر ئاماژه ده‌كات به حاڵه‌تی په‌نابه‌رێكی كورد كه له ساڵی 2010 دا له ڕێگه‌ی كه‌ناره ئاویه‌كانی ئه‌نده‌نوسیاوه خۆی گه‌یاندۆته ئوسترالیا و ده‌ڵێت كه هه‌رچه‌نده توانوێتی بیسه‌لمێنێت كه په‌نابه‌رێكی راسته‌قینه‌یه ، تاوه‌كو ئێستا له كه‌مپه‌دا هێڵراوه‌ته‌وه و به‌بیانوی ئه‌وه‌ی كه باوكی قاچاخچیه‌كی په‌نابه‌ران بووه له ئه‌نده‌نوسیا و به‌رپرسانی ئه‌منی ئه‌و ووڵاته‌ش به‌رده‌وامن له لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر دیاریكردنی ئه‌و جۆره په‌یوه‌ندیه‌ی كه‌له‌نێوان ئه‌و باوك و كوڕه‌دا هه‌بووه. ئۆكۆنۆر ده‌ڵێت ئه‌و په‌نابه‌ره هێشتا ئاسه‌واری چه‌ندین حاڵه‌تی هه‌وڵدان بۆ خۆكوشتن و خۆئازاردان به‌جه‌سته‌یه‌وه دیاره.
له به‌دواداچوونه‌كانیدا ، ئه‌و ڕاوێژكاره ئاماژه بۆئه‌وه‌ده‌دات كه سه‌ڕه‌رای پێدانی مافی په‌نابه‌رێتی به به‌شێك له‌و په‌ناخوازانه ، هێشتا كاریگه‌ریه خراپه‌كانی مانه‌وه‌یان له‌ناو ئه‌و كه‌مپانه‌دا له‌سه‌ر ماوه‌و ده‌ڵێت " په‌ناخوازێك كه پێشتر به كه‌سێكی قسه خۆش ناسراو بووه و حه‌زی له تێكه‌ڵاوی ده‌رووبه‌ره‌كه‌ی كردووه و زمانه‌كانی عه‌ره‌بی و فارسی و ئینگلیزیشی زانیوه ئێستا له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا به ته‌نیا ژیان ده‌گوزه‌رێنێت و خه‌ریكی كۆتر به‌خێوكردنه‌و قسه خۆشه‌كانیشی بوون به گریانی رۆژانه‌ی ".
له‌لایه‌كی تره‌وه ، رێكخراوی داسان بۆ داكۆكیكردن له مافی په‌نابه‌ران، كه رێكخراوێكی ناحكومی ئوسترالیه ، له ڕاگه‌یه‌ندراوێكی ڕۆژنامه‌وانیدا داوا له هاوڵاتیانی ناوچه‌ی داروینی ئوسترالیا ده‌كات كه ئاگاداریان بكه‌نه‌وه له هه‌بوونی هه‌رجۆره ده‌رفه‌تێكی كاركردن بۆ ژماره‌یه‌ك له په‌ناخوازانی به‌ڕه‌گه‌ز كورد كه‌له ئێستادا له‌پاش به‌سه‌ربردنی چه‌ند ساڵێك له كه‌مپه‌كاندا به‌شێوه‌یه‌كی كاتی ڕێگه‌یان پێدراوه كه له‌و كه‌مپانه بێنه ده‌ره‌وه تا ئه‌و كاته‌ی كه‌یسه‌كانیان یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه.
ڕاگه‌یاندراوه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئه‌و په‌ناخوازانه شاره‌زایه‌كی سنورداریان له‌هه‌ندێك پیشه‌دا هه‌یه و ئاماده‌ن هه‌رجۆره كارێك بكه‌ن كه پێوستی به لێوه‌شاوه‌یه‌كی زۆر نه‌بێت.
واڵاپرێس
No comments:
Post a Comment