Tuesday, November 27, 2012

قبولی زەمالە و خوێندن بەدەست بهێنە لە چەندین زانکۆ و پەیمانگای بەریتانی، ئوستورالی، هیندی و ئەڵمانی


خۆشحاڵین بە بانگهێشت کردنتان بۆ پێشانگای نێودەوڵەتی خوێندن و خوێندنی باڵا لە بەرواری
 ٢٦ -٢٧ / ١١ / ٢٠١٢ لە شاری هەولێر لە هۆتێلی شیراتۆن وە
 ٢٨ - ٢٩ / ١١ / ٢٠١٢ لە شاری سلێمانی لە هۆتێلی داوا لە سەرچنار
 بە ئامادەبوونی نوێنەرانی چەندین زانکۆ و پەیمانگای بەریتانی، ئوستورالی، هیندی و ئەڵمانی. بەشداربووانی پێشانگاکە دەتوانن بە بێ بەرامبەر قەبولی ئەکادیمی و قەبولی زمان بەدەست بهێنن.
 شایانی باسە کە هەرکەسێک لە پێشانگاکە خۆی ناونووس بکات دەتوانێت بۆ ماوەی دوو مانگ بە بێ بەرامبەر پێشکەشی قەبولی ئەکادیمی و قەبولی زمان بکات وە ١٥ % داشکانی بۆ دەکرێت بۆ خوولی زمانی ئینگلیزی و تاقی کردنەوەی پاسوۆرد لە سەنتەری لانۆ
بۆ زانیناری زیاتر تکایە سەیری فایلی هاوپێچ بکەن یان پەیوەندیمان پێوە بکەن
پێداویستیەکان
بڕوانامەی ئەکادیمی
پاسپۆرت
٢ پشتگیری مامۆستا بە کۆپی و ئەسلی
پرۆپۆزەڵ بۆ داواکارانی دکتۆرا

No comments:

Post a Comment