ئه‌مڕۆ 5-11 به‌ئاماده‌بونی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رۆمانیاو لێپرسراوانی هه‌رێمی كوردستان، كونسوڵخانه‌ی رۆمانیا له هه‌ولێر كرایه‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه، كاروان جه‌مال تایه‌ر جێگری سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به PUKmedia ی راگه‌یاند: كردنه‌وه‌ی كونسوڵخانه‌ی رۆمانیا له هه‌رێم له‌چوارچێوه‌ی گرنگیپێدانی وڵاتانی ئه‌وروپاو جیهان دێت به‌هه‌رێمی كوردستان بۆ دامه‌زراندنی په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌و له‌ڕووی ئابووری و زانستی و كلتورییه‌وه.
وتیشی: له‌مه‌ودوا كونسوڵخانه‌كه ڤیزا به هاووڵاتیانی هه‌رێم ده‌دات بۆ سه‌ردانیكردنی رۆمانیا، ئاشكراشیكرد كه له به‌هاری ساڵی داهاتووه‌وه رۆمانیا ده‌چێته چوارچێوه‌ی ناوچه‌ی شنگن، ئه‌وكاتیش ڤیزای ئه‌و وڵاته ده‌بێته ڤیزای شنگن و هاووڵاتیانی هه‌رێم له‌اێگای وه‌رگرتنی ئه‌و ڤیزایه‌وه ده‌توانن سه‌ردانی ئه‌وروپا بكه‌ن.
جێگری سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان رونیكرده‌وه، حكومه‌تی هه‌رێم گرنگی به‌كردنه‌وه‌ی كونسوڵخانه‌ی وڵاتانی بیانی له هه‌رێم ده‌دات و هه‌موو هاوكاریی و ئاسانكارییه‌كیشیان بۆده‌كات له‌پێناو سه‌رخستنی كاره‌كانیان.
به كردنه‌وه‌ی كونسوڵخانه‌ی رۆمانیاش، ژماره‌ی كونسڵخانه‌و نوێنه‌رایه‌تیی وڵاتانی بیانی له هه‌رێم گه‌یشته 26 كونسوڵخانه.
No comments:
Post a Comment