په‌یمانگه‌ی IDEL هه‌ڵده‌ستێت به وه‌رگرتنی قبوڵ به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ بۆ هه‌مو ئه‌و فێرخوازانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت له زانكۆكانی به‌ریتانیا ماسته‌ر یان دكتۆرا بخوێنن، له رێگه‌ی پرۆگرامی توانا سازیه‌وه یاخود له‌سه‌ر حه‌سابی خۆیان.
هاوكات IDEL هه‌ڵده‌ستێت به وه‌رگرتنی قبوڵ بۆ خوێندنی به‌كالریۆس بۆ هه‌مو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ده‌یانه‌وێت له به‌ریتانیا بخوێنن.
بۆ زانینی ناوی زانكۆكان و زانیاری زیاتر ده‌توانن ئیمه‌یل بكه‌ن بۆ info@idelin.com بۆ ئه‌وه‌ی زانیاریه‌كانتان بۆ ئیمه‌یڵ بكه‌ین ،یان په‌یوه‌ندی بكه‌ن به IDEL ه‌وه له رێگه‌ی ئه‌م ژماره‌یه‌وه ٠٧٧٠٣٥٧٠٣٠٣
ده‌رباره‌ی IDEL
کورتەیەک دەربارەی IDEL
پەیمانگەى پەرەپێدانى زمانى ئینگلیزىIDEL ، دامەزراوەیەکى ئەهلى بوارى فێربوونى زمانى ئینگلیزییە بۆ پێگەیشتووانء منداڵان ء ئامادەکردنء راهێنان بۆ تێستە جیهانیەکانى وەک TOEFLء .IELTS کۆرسەکان بەپێى پڕۆگرامە نوێیەکانى فێربوونى زمان دەوترێنەوەو بەپێوەرى تێستە نێودەوڵەتییەکان بڕِوانامە دەدرێت بەخوێندکارەکان.
پەیمانگە IDEL ، لــە(1/9/2000)دا لەشارى سلێمانى دامەزرا. لەو کاتەوە هەزاران فێرخواز هاتوونەتە پەیمانگەو کۆرسیان وەرگرتووەو دواتریش لەڕێگەى ئەوانەوە هاوڕێء کەسوکاریان هاتوون بۆ کۆرس وەرگرتن. ئێستا IDEL چەندین هۆڵى گەورەى هەیە بۆ وانە خوێندن لەناوەڕاستى شاردا کەبۆ هەموو کەسێک نزیکء بەردەستە
IDEL بەوە بەناوبانگە، کەزمانى ئینگلیزى وەکو زمانێکى بێگانە بەئارەزوء و حەماسەوە تیایدا دەخوێنرێت ء نرخەکانیش بەپێى ئاستى گوزەرانى کوردستان گونجاو گشتین. لەکەشوهەوایەکى هاوڕێیانەو پڕ لەخۆشەویستیی مامۆستا‌و فێرخوازەکاندا، ئینگلیزى بەشێوەیەکى هاوچەرخ و ئەکادیمى دەوترێتەوە.
بەهۆى ئەو ئەزموونە دوور‌و درێژەوە کەهەمانە، توانیومانەو دەتوانین جێگەى متمانەو گرەنتیى فێربوونى زمانى ئینگلیزى بین بۆ هەموو کەسێک.
ئێستا IDEL لقی لە شارەکانی دەربەندیخان، کەلار و رانیە کردوەتەوە بەهەمان ستاندارد‌و شێوازی ئۆفیسی سەرەکی لە سلێمانی...
No comments:
Post a Comment