ڕزگار ساڵح بەرپرسی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی لە هۆڵەندە له شاری ئه‌مستردامەوە به ناوه‌ندی هه‌واڵگری فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی ڕاگه‌یاند: "که‌ڕۆژی شه‌ممه 10 ی نۆڤه‌مبه‌ر سه‌دان په‌نابه‌ر ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کانی شاری ئه‌مستردام بۆ ناڕازایه‌تی ده‌ربڕین له نه‌بوونی جێگای حه‌وانه و سیاسه‌تی ده‌رکردن و بێمافکردنیان له‌شوێنی نیشته‌جیبوون له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه". هه‌روه‌ها ووتی :" ئه‌و ڕێپێوانه‌ی چادرگه‌کانی لاهای و ئه‌مستردام وه‌ک ده‌سپێکی هه‌شت ڕۆژه دێت، که په‌نابه‌ران خۆیان بۆ ئاماده‌کردووه. شایانی باسه مه‌به‌ستیش له‌م ڕێپێوانانه ڕاکێشانی سه‌رنجی خه‌ڵک و هاوپشتی زیاتری ڕێکخراو و حیزبه‌کانی ئه‌و ووڵاته‌یه.
ڕزگار ساڵح ده‌ڵێت:" ئه‌م ڕێپێوان و خۆپیشاندانه چه‌ند مانگێکه درێژه‌ی هه‌یه و ئێستا چالاکی و ناڕه‌زایه‌تیه‌کان زیاتر فراوانتر بووه. سه‌ره‌ڕای ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی وه‌زیری کۆچوکۆچبه‌رانی پێشوو، هێشتا نه‌توانراوه ئه‌م کێشه‌و گرفته‌ی په‌نابه‌ران چاره‌سه‌ر بکرێت".
وه له‌لایه‌کی تره‌وه ڕایگه‌یاند:" په‌نابه‌ران درێژه به ناڕه‌زایه‌تیه‌کانیان ده‌ده‌ن و تا به‌ده‌ستهێنانی ته‌واوی مافه‌کانیان، پێداگری له‌سه‌ر مانه‌وه له چادرگه‌کاندا ده‌که‌ن". سه‌باره‌ت به‌م کێشانه و داواکاریه‌کانی په‌نابه‌ران داوا له فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران کراوه پاڵپشتیان بین، ئێمه‌ش به هه‌موو تواناوه پشتگیری له‌و په‌نابه‌رانه و داوا ڕه‌واکانیان ده‌که‌ین.
No comments:
Post a Comment