چیرۆکی خێزانێکى کەرکوک کە لە دەریای ئیجەدا خنکان
Posted by کۆچى كوردان on Tuesday, 20 October 2015
Showing posts with label قاچاخچى. Show all posts
Showing posts with label قاچاخچى. Show all posts
Tuesday, October 20, 2015
چیرۆکی خێزانێکى کەرکوک کە لە دەریای ئیجەدا خنکان
زانیاری زیاتر له‌باره‌ی ئه‌و خێزانه كه‌ركوكییه‌ی له ده‌ریای ئیجه‌دا خنكان
خێزانێكی كه‌ركوكی 16ی ئه‌م مانگه به نیازی سه‌فه‌ركردنیان بۆ ئه‌وروپا كوردستانیان به‌جێهێشت و ویستیان له وڵاتی توركیاوه بگه‌نه ئه‌وروپا، به‌ڵام به‌هۆی شه‌پۆلی ده‌ریا و وه‌ستانی یه‌خته‌كه‌یانه‌وه شه‌ش كه‌سیان خنكان و ته‌نیا باوكی منداڵه‌كان رزگاری بوو. له به‌دواداچوونێكدا خه‌ندان زایناری زیاتر سه‌باره‌ت به‌و خێزانه كه‌ركوكییه له خزمێكی نزیكی خۆیه‌وه بڵاوده‌كاته‌وه.
خێزانه‌كه له حه‌وت كه‌س پێكهاتوون، ئه‌وانیش ژن و پیاوێك و سێ كوڕ و دوو كچ.
سه‌رچاوه‌كه‌ی خه‌ندان وتی: "شه‌وی هه‌ینی 16 ئه‌م مانگه محه‌مه‌د و خێزانه‌كه‌ی و پێنج منداڵه‌كه‌ی له گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك خه‌ڵكی دیكه‌دا له وڵاتی توركیا و شاری بۆدروم به سواری یه‌ختێك به‌ره‌و یۆنان به‌رێكه‌وتوون".
وتیشی: "به‌پێی زانیاری ئه‌و كه‌سانه‌ی كه رزگاریان بووه دوای رۆیشتنیان زیاتر له كاتژمێرێك له ئاوه‌كه و نزیكبوونه‌وه‌یان له كه‌ناراوه‌كه، به‌ڵام به‌داخه‌وه یه‌خته‌كه په‌كی كه‌وتووه و به‌هۆی شه‌پۆلی ده‌ریای ئیجه‌وه شكاوه و ناچار نه‌فه‌ره‌كان خۆیان فڕێ ده‌ده‌نه ئاوه‌كه‌وه".
ئه‌و كه‌سه نزیكه‌ی كه له خێزانه خنكاوه‌كه‌وه نزیكه وتیشی: "هه‌رچه‌ند یه‌خته‌كه زیاتر له بیست كه‌سی تێدا بووه، به‌ڵام ته‌نیا ئه‌م خێزانه بوونه‌ته قوربانی و ئه‌وانی دیكه رزگاریان بووه كه یه‌كێ له رزگاربووه‌كان محه‌مه‌ده كه ده‌كاته مێردی ژنه خنكاوه‌كه".
له‌باره‌ی ژماره‌ی خێزانه‌كه‌شه‌وه وتی: "پێكهاتبوون له حه‌ربیه حه‌مه‌د كه خێزانی محه‌مه‌د و ته‌مه‌نی 33 ساڵ بوو، خه‌نده‌ی ته‌مه‌ن 13 ساڵ، هێلینی ته‌مه‌ن 10 ساڵ و عه‌بدولڕه‌زاق 9 ساڵ و زانا كه ئه‌مساڵ به‌نیازی چوونه قوتابخانه بوو له گه‌ڵ براكه‌ی دیكه‌یاندا ئه‌مین كه ته‌مه‌نی ته‌نیا 3 ساڵ و نیو بوو".
ئه‌و كه‌سه نزیكه‌ی ئه‌و خێزانه ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه كه له‌ئێستادا چوار ته‌رم دۆزراونه‌ته‌وه و ته‌نیا ته‌رمی عه‌بدولڕه‌زاق و دایكی ماوه بدۆزرێته‌وه.
سه‌باره‌ت به هێنانه‌وه‌ی ته‌رمه‌كانیش وتی: "به‌پێی زانیارییه‌كان و به وته‌ی محه‌مه‌دی باوكی منداڵه‌كان بڕیاری داوه سه‌رجه‌میان له وڵاتی یۆنان به خاك بسپێردرێن".
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان له دوای رووداوه‌كه‌وه پۆلیسی یۆنان به‌دوای كاپتنی یه‌خته‌كه‌دا گه‌ڕاون و توانیوانه بیدۆزنه‌وه و ده‌ستگیری بكه‌ن و له‌ئێستادا له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دایه.
محه‌مه‌دی مێردی ژنه خنكاوه‌كه‌ش پێشتر پۆلیس بووه له به‌شی پاسه‌وانه تایبه‌ته‌كانی پارێزگای كه‌ركوك و پێش ده‌رچوونی پاسه‌وانی دادوه‌رێك بووه له دادگای كه‌ركوك و به‌هۆی بارودۆخه‌كه‌وه بڕیاری به‌جێهێشتنی كوردستانی دابوو.
Sunday, August 16, 2015
زانیاری له‌سه‌ر رزگارکردنی دوو هه‌زار و 791 کۆچبه‌ر له ده‌ریای ئیجه
فەرماندەیی ئاسایشی كەناراوەكانی توركیا لە ماوەی پێنج رۆژی رابردوودا دوو هەزار و 791 كۆچبەری نایاسایی لە دەریای ئیجەدا رزگار كردووە.
بەگوێرەی روونكردنەوەیەک، رێگری لە 58 رووداوی هەوڵدان بۆ پەڕینەوە بەرەو یۆنان لە هەریەك لە ئیزمیر، ئایدن، باڵكئەسیر، چاناككالە و موغڵا لە نێوان رۆژانی 10 بۆ 14ی ئەم مانگە كراوە. لە ئەنجامی رێگرییەكاندا دوو هەزار و 791 كۆچبەری نایاسایی كە زۆرینەیان سوورین، رزگار كراون.
لە سەرەتای ساڵەوە تا ئێستا 33 هەزار و 180 كۆچبەری نایاسایی لە دەریای ئیجەدا رزگاركراون وێڕای دەستگیردنی47 كەس بە تۆمەتی قاچاخچێتی كردن بە كۆچبەران.
Wednesday, August 5, 2015
ده‌زانن چه‌ند هاوڵاتی عێراقی له‌ڕێگای کۆچ گیانیان له‌ده‌ستداوه؟
كۆمیسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ لە عیراق رایگەیاند، لە ماوەی مانگی تەمموزی رابردوو، زیاتر لە 17 هاوڵاتی عیراقی لەكاتی كۆچكردنیان لە توركیاوە بۆ وڵاتانی ئەوروپا، گیانیان لەدەستداوە.
مەسرور ئەسوەد، ئەندامی لیژنەی كۆمسیۆنی باڵای مافی مرۆڤ لە عیراق، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتی: "كۆمسیۆنەكەمان بەدواداچوونی بۆ رەوشی كۆچبەرە عیراقییەكان دەكات بۆ وڵاتانی دراوسێ و بەتایبەتیش لە توركیا كە ژمارەیان لە 400 كەس زیاترە".
وتیشی: "بەشێك لەو كۆچبەرانە، لە رەوشێكی مرۆیی نالەباردا ژیان بەسەردەبەن، ئەوەش كۆمسیۆنی ناچار كردووە، داوا لە باڵێوزخانەی عیراق لە توركیا و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان بكات، بەبایەخەوە بڕواننە ئەو كەیسە".
بە وتەی ئەو ئەندامەی كۆمیسیۆنی مافەكانی مرۆڤ، زۆرێك لەو گەنج و خێزانانەی لە توركیان، پەنادەبەنە بەر قاچاغچییەكان و مافیاكان تا لە رێگەی ئەوانەوە دزە بكەنە وڵاتانی ئەوروپا، زۆرێكیش لەوانە، دووچاری خنكان بوون لە دەریادا، وێڕای گیانلەدەستدانی هەندێكی تریان بەهۆی پەلاماری ئاژەڵە دڕندەكان و كەشی خراپی ئاو و هەوا و ئەو شوێن و جێگایانەی لەكاتی كۆچكردنیاندا، تێیدا دەمێننەوە.
خه‌ندان
Sunday, May 31, 2015
لێكۆڵینه‌وه ده‌كرێت سه‌باره‌ت به كه‌یسى گۆڕى به كۆمه‌ڵى په‌نابه‌ران
به‌رپرسانى مالێزیا رایانگه‌یاند لێكۆلێنه‌وه له دوازده پۆلیسى وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن؛ به تۆمه‌تى په‌یوه‌ندییان له گه‌ڵ گروپێكى قاچاغیكردن به مرۆڤ. به پێى لێكۆڵینه‌وه‌كان چوار كه‌س له‌و پۆلیسانه دواى لێكۆڵینه‌وه و چاودێرى ورد له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه له ساڵى رابردوو تاكو ئێستا ده‌ستگیر كراون.
هه‌روه‌ها هه‌شت پۆلیسى تریش ده‌ستگیر كراون. شایه‌نى باسه چه‌ند رۆژ له مه‌وبه‌ر پۆلیسى ماڵێزیا رایگه‌یاند: كه سه‌د و سى و نۆ گۆڕ له بیست و هه‌شت كه‌مپى نایاسایى قاچاخیكردن به مر‌وۆڤیان له سنورى تایله‌ند دۆزیوه‌ته‌وه؛ كه گۆمانى ئه‌وه هه‌یه ته‌رمى په‌نابه‌ران له‌و گۆڕانه‌دابن. هاوكات خالید ئه‌بوبه‌كر به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى مالێزیا رایگه‌یاند: كه ئه‌و گۆڕانه دووهه‌فته له‌مه‌وبه‌ر دۆزراونه‌ته‌وه .
Sunday, May 24, 2015
قاچاخچیه‌کی هه‌ولێر به ١٠ ساڵ زیندانی سزا درا
دادگایه‌كی ئوسترالیا سزای 10 ساڵ زیندانیكردنی به‌سه‌ر قاچاخچیه به‌ڕه‌گه‌ز كورده‌كه‌دا سه‌پاند ئه‌ویش له‌پاش ساغبوونه‌وه‌ی تاوانی ناردنی دوو به‌له‌م له په‌ناخوازان به‌شێوه‌یه‌كی قاچاخ بۆ دوورگه‌ی كریستماسی ئوسترالیا له ساڵی 2001 دا.
سه‌ید ئومێد، ته‌مه‌ن 43 ساڵ، که خه‌ڵکی هه‌ولێره، ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه له‌ڕێگه‌ی پارێزه‌ره‌كه‌یه‌وه ململانێی دادگاكانی ئوسترالیا ده‌كات تا له مالیزیاوه نه‌گوازرێته‌وه بۆ ئوسترالیا به‌مه‌به‌ستی دادگایكردنی به‌ڵام دواجار بڕیاری راده‌ستكردنی به دادگاكانی ئوسترالیا بۆ ده‌رچوو.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 20/5/2015، له پاش چه‌ند دانیشتنێكی دادگا، بڕیاری 10ساڵ زیندانیكردنی بۆ ده‌رچوو، هه‌رچه‌نده پارێزه‌ره‌كه‌ی به‌جۆرێك به‌رگری لێكردووه له دانیشتنه‌كانی دادگادا كه سه‌ید ئومێد رۆڵێكی خۆنه‌ویستانه‌ی بینیوه بۆ هاوكاریكردنی په‌ناخوازان، به‌ڵام دادگا ئه‌و به‌هانه‌یه‌ی ره‌تكردۆته‌وه.
مارك هێرۆن، دادوه‌ری كه‌یسه‌كه‌ی سه‌ید ئومێد، رایگه‌یاند كه ئومێد په‌ناخوازانی له مالیزیا بینیوه‌و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كردوون و شوێنی حه‌وانه‌و و ناردنی ئه‌و په‌ناخوازانه‌شی دابینكردووه له ئه‌نده‌نوسیاو پاره‌شی لێكۆكردوونه‌ته‌وه‌و پاشان له هه‌لومه‌رجی ناسه‌لامه‌ت و له‌رێگه‌ی به‌له‌می نه‌شیاو و خراپه‌وه كه ژیانیانی خستۆته مه‌ترسیه‌وه په‌ناخوازانی له‌ڕێگه‌ی ده‌ریاوه‌و به‌قاچاخ ناردووه بۆ ئوسترالیا.
به‌پێی وورده‌كاری كه‌یسه‌كه‌ی، سه‌ید ئومێد ده‌بێت له‌لایه‌نی كه‌م شه‌ش ساڵ و نیوی سزاكه‌ی به‌بێ مه‌رجی ئازادكردن له زینداندا بێت و ئه‌وه‌ش له‌و كاته‌وه ده‌ستپێده‌كات كه‌له مالیزیاش له زینداندا بووه كه به‌رواری 17 ی ئه‌یلولی 2010 یه.
سه‌رچاوه/ ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌ی بی سه نیوز، ماڵپه‌ری رادیۆ ئوسترالیا
وێنه‌ی هاوپێج: وێنه‌یه‌كی دروستكراوی سه‌ید ئومێده له‌لایه‌ن ئاژانسی ئه‌ی بی سی نیوزه‌وه
Tuesday, May 19, 2015
وڵاتانی ئەوروپا رێگریی لە کۆچی نایاسایی دەکەن
سكرتێری گشتی ناتۆ، له كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ناتۆ له ئه‌نتاڵیا، دوای گفتوگۆكردن له‌سه‌ر كێشه‌ی ئه‌و ئاوارانه‌ی به‌رێگای نایاسایی له ده‌ریای سپییه‌وه به‌ره‌و وڵاتانی رۆژئاوا كۆچ ده‌كه‌ن، ئه‌م هه‌فته‌یه بڕیاره بۆ داواكردنی هاوكاری و خستنه‌ڕووی پێشنیازی به‌یه‌كه‌وه كاركردن بۆ رێگه‌گرتن له‌و كۆچه نایاساییه، له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی به‌رگری وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا دا‌نیشێت.
یەنس ستۆڵتیبێرگ، سكرتێری گشتی ناتۆ دەڵێ "به‌داخه‌وه ئێستا له ده‌ریای سپی هه‌ڕه‌شه هه‌یه و ژماره‌ی ئه‌و ئاوارانه‌ی ده‌شیانه‌وێت له ده‌ریای سپی بپه‌ڕنه‌وه زیاد ده‌كات، ژماره‌ی خنكان و گیانله‌ده‌ستانی ئه‌و ئاوارانه له‌ناو ده‌ریا روو له زیادبوونه، یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ رێگریكردن له‌و كێشه‌یه پاراستنی سنووره‌كانی به‌هێزتر ده‌كات، ئێمه‌ش وه‌ك ناتۆ بۆ هاوكاریكردنیان ئاماده‌ین".
به‌پێی راپۆرتی رێكخراوی كۆچی جیهانی، له 5 مانگی سه‌ره‌تای ئەمساڵ، 1700 كۆچبه‌ر له ده‌ریای سپی به‌هۆی نقومبوونی ئه‌و به‌له‌مانه‌ی كۆچی پێده‌كه‌ن خنكاون، ئه‌مه‌ش به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی رابردوو رێژه‌كه‌ی 30 هێندە زیادیكردووه. رێكخراوی كۆچی جیهانیش ئاماژه به‌وه ده‌دات، ره‌نگه رێژه‌ی خنكانی ئاواره‌كان بۆ ئه‌مساڵ بگاته 30000 كه‌س، ئەگه‌ر كۆچكردن به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت.
توركیا وه‌كو یه‌كێك له ئه‌ندامانی ناتۆ به‌شێكی زۆری سنووره‌كه‌ی له باشوور ده‌كه‌وێته سه‌ر ده‌ریای سپی، بۆ رێگه‌گرتنیش له‌و كۆچه نایاساییه به نێو ئه‌و ده‌ریایه‌دا، ده‌بێته یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌ی به‌شدار ده‌بێت له پاراستنی ئه‌و سنووره له‌گه‌ڵ ناتۆ و یه‌كێتی ئه‌وروپا. به‌شێكی زۆری ئاواره‌كانیش خه‌ڵكی سووریا و یه‌مه‌ن و ئه‌فغانستانن، كه له‌نێو ئه‌و ده‌ریایه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
Tuesday, May 12, 2015
نەتەوەیەكگرتووەكان: قاچاخچی كورد لە نێو باندەكانی قاچاخچی لە ئاسیادا هەیە
ئاژانسی ئۆفیسی نەتەوە یەكگرتووەكانی تایبەت بە مادە هۆشبەرەكان و تاوان (UNODC) لە دواهەمین ڕاپۆتی خۆیدا سەبارەت بە دۆخی قاچاخچێتیكردن بە كۆچبەرانەوە لە ووڵاتانی ئاسیا هۆشداری دەدات و داوا دەكات لە ووڵاتانی ئەو كیشوەرە كە باشتر سنورەكانیان كۆنتڕۆڵ بكەن و هەوڵەكانیان چڕبكەنەوە بۆ لێكۆَلینەوە و بە سزاگەیاندنی باندە قاچاخچیەكانی كۆچبەران.
بە پشت بەستن بەو زانیاریانەی دەست ئەو ئاژانسەی یوئێن كەوتون و لەو ڕاپۆرتەدا باسكراون ، كۆچبەرانی ووڵاتانی ئاسیا لەلایەن قاچاخچیەكانەوە دووچاری خراپ مامەڵەكردن و چەوسانەوە و هەڵخەڵەتاندن دەبنەوە.
لەو ڕاپۆرتەدا كەلە 28 ووڵات و ناوچەی ئاسیادا ئەنجامدراوە ، ڕەگەزو نەتەوەی چەندین باندی قاچاخچی كۆچبەران ئاشكرا دەكات و لەناویشیاندا باس لە هەبوونی قاچاخچی بەڕەگەز كورد دەكات كە هەندێكیان ، وەك ڕاپۆتەكە دەڵێت، وادەردەكەون كە تەنها شارەزاییان هەیە لە بە قاچاخبردنی كۆچبەرانی بەڕەگەز عێراقی و كورد و هەندێكیشیان بەشداریشن لە بە قاچاخبردنی كۆچبەرانی ووڵاتانی تریش لە باشووری ڕۆژئاوای ئاسیا.
بەپێی زانیاریەكانی ئاژانسی هەواڵ ڕۆیتەرزیش كە بەشێكیان پشتی بە زانیاریەكانی ئەو ڕاپۆرتە بەستووە ، قەبارەی ساڵانەی بازرگانیكردن بە كۆچبەرانەوە لە ئاسیا بە دوو ملیار دۆلار مەزەندە دەكات و تایلەندو مالیزیایش كە دوو ووڵاتی ئەو كیشوەرەن لەناو خراپترین ناوەندەی بازرگانیكردن بە مرۆڤەوە ڕیزبەند دەكات.
هەروەها ڕاپۆرتەكە هۆشداریدەدات كە مانەوە و كاركردنی ئەو كۆچبەرانە بەشێوەیەكی نایاسایی لە ناو ئەو ووڵاتانەی كە بە قاچاخ بۆی چوون دووچاری خراپ مامەڵەكردن و ستەملێكردنیان دەكات و پێشبینی ئەوەش دەكات كە كۆچكردن لەناو خودی ووڵاتانی ئاسیادا بەڕێژەیەك زیاد بكات كەپێشتر تۆمار نەكرابێت.
یەکێتى ئەوروپا بە نیازە گورزى سەربازى دژى قاچاخچییەکان بوەشێنێت
کۆچ بۆ ئوسترالیا
فێدێریکا مۆگەرینى رێکخەرى سیاسەتى دەرەوەى یەکێتى ئەوروپا داوا لە ئەنجومەنى ئاسایش دەکات رێگەى پێبدات بە هێرشى سەربازى بەرەنگارى ئەو قاچاخچییانە بێتەوە کە کۆچبەران بەنایاسایی دەگوازنەوە ئەوروپا. مۆگەرینى پاساو بۆ وەشاندنى ئەو گورزە سەربازییە دەهێنێت و لە نیویۆرک دەڵێت کە خواستى سەرەکى ئەوان رزگارکردنى ژیانى خەڵکە و بە ئەرکى خۆیانى دەزانێت کە مەرگى ئەو خەڵکە لە ناو دەریا راگرن. مۆگەرینى دەیەوێ لەرێگەى بڕیارێکى واى نەتەوە یەکگرتووەکان رێگە لە" بازرگانى بە ئازارى کۆچبەران" بگیرێت و دەڵێت" ئەمە تەنها بارى نائاسایی نییە بۆ مرۆڤەکان بەڵکو ئەمە قەیرانێکى سیاسەتى ئاسایشیشە" دەشڵێت کە قاچاخچییەکان پەیوەندییان بە گروپە توندڕەوەکانەوە هەیە و تەمویلى چالاکییە تیرۆریستییەکانیان دەکەن و بۆ رووبەرووبوونەوەى قەیرانى کۆچبەران یەکێتى ئەوروپا پێویستى بە هاوکارى نەتەوە یەکگرتووەکان هەیە.
پاش ئەوەى ٧٥٠ کۆچبەرى نایاسایی لە کەنارەکانى لیبیا خنکان سەرانى یەکێتى ئەوروپاش لە دانیشتنە لوتکەکەیاندا بۆ باسکردنى ئەم قەیرانە بڕیارى تێکشکاندنى ئەو بەلەمانەیان دا کە قاچاخچییەکان بۆ کواستنەوەى کۆچبەران بەکاریان دێنن. یەکێتى ئەوروپاش لەبەر رێزگرتن لە یاسا نێودەوڵەتییەکان و سنوورە ئاوییەکانى لیبیا ناتوانن هیچ رێکارێکى بەرەنگاربوونەوەى ئەو قاچاخچییانە بگرنەبەر و پێویستیان بە رێگەپێدانى نەتەوەیەکگرتووەکانە. لە سەرەتاى ئەمساڵیشەوە پتر لە ١٨٠٠ کۆچبەرى نایاسایی لەم رێگەى مەرگەدا لە دەریاى ناوەڕاست گیانیان لەدەستداوە. مۆگەرینى لە وتەکەیدا لە ئەنجومەنى ئاسایش‌دا دەڵێت کە رەوشێکى ئاوەهاى بێوێنە پێویستى بە وەڵامدانەوەیەکى نائاساییە. ئێستەش چەندین وڵاتى یەکێتى ئەوروپا بەسەرپەرشتیاریی بەریتانیا و فەرەنسا کار لەسەر داڕشاتنى پرۆژەبڕیارێک دەکەن کە شەرعیەت بداتە هەموو ئەو رێکارانەى بۆ رێگەگرتن لە بەلەمى قاچاخچییەکان پێویستن. پێشدەچێت لە چەند رۆژى داهاتوودا تەواوبێت تەنها کێشە لێرەدا روسیایە کە دژى هەر تێکشاندنێکى ئەو بەلەمانەیە و دەنگۆ هەیە لە رێی کەناڵە دیپلۆماسییەکانەوە حکومەتى روسیا قایل بکرێت. لەبارەى گفتوگۆکانى پشت دەرگا داخراوەکانیشدا مۆگەرینى دەڵێت هیچ کام لە ١٥ وڵاتە ئەندامەکەى ئەنجومەنى ئاسایش لە بنەڕەتدا دژى ئەو بڕیارە نییە کە خواستەکەى رزگارکردنى ژیانى خەڵکە و لێدان و نەهێشتنى باندەکانى تاوانە. گرنگیش ئەوەیە چیدى کەشتییەکان بۆ کارى وا بەکارنەهێنرێن.
لەبەر ئەوەى زۆربەى ئەو بەلەمانە لە لیبیاوە بەرەو ئەوروپا بە دەریاى ناوەڕاستدا دەڕۆن بۆیە مۆگەرینى لیبییەکانى دڵنیاکردەوە کە بەبێ رەزامەندى ئەوان هیچ کارێک ناکەن و لایەنە پەیوەندیدارەکانى لیبیاش پلانەکانى یەکێتى ئەوروپایان رەتنەکردووەتەوە. یەنس شتۆلنبێرگى سکرتێرى گشتى ناتۆش پشتگیرى لە پرۆژەبڕیارەکە دەکات بەڵام بەشدارى بە هێزەکانى ناکات و دەڵێت کە یەکێتى ئەوروپا دەبێ وەڵامێکى گشتگیر بۆ ئەم تراجیدیایە بدۆزێتەوە. سەرانى پەرلەمانى وڵاتانى دەریاى ناوەڕاست داوایان لە حکومەتەکانى خۆیان و لە یەکێتى ئەوروپا کرد کە "ڤیزاى مرۆیی" بداتە کۆچبەران و هاوکارییەکانى بۆ رزگارکردنیان چڕتربکەنەوە. بان کیمۆنی سکرتێرى گشتى نەتەوە یەکگرتووەکانیش بەنیازە لە ٢٦ى ئایاردا لەبەردەم پەرلەمانى ئەوروپادا قسەبکات وداوایان لێبکات کە رێکارەکان بۆ هاتنى خەڵک بۆ ئەوروپا ئاسانتر بکەن. پێشتریش هۆشدارى دایە ئەوروپا لە مەترسى هەر رێکارێک بۆ لێدانى سەربازیی قاچاخچییەکان.
Tuesday, April 14, 2015
نوێترین زانیاریی له‌سه‌ر ئه‌و په‌نابه‌ره کورده‌ی به‌مردوویی دۆزرایه‌وه
رۆژنامه‌ی سیدنى مۆرنیگ هێراڵدى ئوسترالى زانیاریی نوێ له‌سه‌ر ئه‌و په‌نابه‌ره کورده بڵاوده‌کاته‌وه، که ناوه‌ڕاستی مانگی رابردوو به مردویی له ئوسترالیا دۆزرایه‌وه.
به‌پێى زانیاریه‌کانى رۆژنامه‌که، که له پۆلیسى شارى بریزبنی ئوسترالیاوه ده‌ستى که‌وتوون، ئه‌و په‌نابه‌ره که ناوی ئومێد عه‌لیه، کوردی خۆرهه‌ڵاته و پێده‌چێت “خۆى کوشتبێت”. به‌ڵام لێکۆڵینه‌وه‌کانیش له‌و باره‌یه‌وه ده‌ستیان پێکردووه و هێشتا ئه‌نجامه‌کانی رانه‌گه‌یه‌نران.
به‌پێى تۆماره پزیشکیه‌کان، ئومێدى ته‌مه‌ن 29 ساڵ له‌ماوه‌ى مانه‌وه‌ى له که‌مپه‌کانى ئه‌و وڵاته‌دا له نه‌خۆشخانه‌یه‌کى ده‌روونى چه‌ند جارێک چاره‌سه‌رى ته‌ندروستى وه‌رگرتووه، پاش ئه‌وه‌ى چه‌ند جارێکى تر هه‌وڵى خۆکوشتنى داوه که هۆکارى ئه‌وه‌ش ده‌گێڕنه‌وه بۆ خراپى بارى ده‌روونى، به‌هۆى زۆرمانه‌وه‌ى له که‌مپى په‌نابه‌رانى وڵاته‌که‌دا.
هه‌رچه‌نده ئومێد له ساڵى 2011 ه‌وه به‌شێوه‌یه‌کى نایاسایى گه‌شتۆته ئوسترالیا، به‌ڵام مافى په‌نابه‌رێتى هه‌میشه‌یى وه‌رنه‌گرتووه و به‌وه‌ش له که‌مپه‌کانى ئه‌و وڵاته‌دا ماوه‌ته‌وه تاکو له‌مانگى شوباتى ئه‌مساڵدا په‌نابه‌رێتى کاتیى یه‌ک ساڵى پێدراوه و دیپۆرتى که‌مپه‌کانى ده‌ره‌وه نه‌کراوه، چونکه پێش ئه‌وه‌ى ئه‌و سیاسه‌ته بخرێته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه گه‌یشتۆته ئه‌و وڵاته.
بۆیه ئه‌و په‌نابه‌ره له‌وه تێگه‌یشتووه که ته‌نها له‌و ماوه‌یه‌دا مافى کارکردن و مانه‌وه‌ى به‌شێوه‌یه‌کى یاسایى له‌ده‌ره‌وه‌ى که‌مپه‌کان پێده‌درێت.
جگه‌له‌وه‌ش، به‌وته‌ى ژماره‌یه‌ک داکۆکیکار له مافى په‌نابه‌ران، که له نزیکه‌وه ئومێد ده‌ناسن، ده‌ڵێن “پاش ئه‌وه‌ى دایکى مردووه، ئومێد بارى ده‌روونى زۆر خراپتر بوو بوو.”
له‌سه‌ر ئاستى وڵاتانى پێشکه‌وتوو، ئوسترالیا تائێستاش توندترین یاسا بۆ که‌مکردنه‌وى کۆچى نایاسایى بۆ وڵاته‌که‌ی پیاده ده‌کات، وه‌کچۆن به‌پێى دوایین راپۆرتى کۆمیسیۆنى په‌نابه‌رانى سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان، سه‌ره‌ڕاى زیادبوونێکى به‌رچاوى ژماره‌ى په‌ناخوازان له‌زۆربه‌ى وڵاتانى پێشکه‌وتووى جیهاندا، به‌ڵام ژماره‌ى ئه‌و که‌سانه‌ى داواى مافى په‌نابه‌ریان له ئوسترالیا کردووه به‌ڕێژه‌ى له‌سه‌دا 24 که‌میکردووه.
به‌وته‌ى کۆمیسیۆنى باڵاى په‌نابه‌ران، یاساکانى کۆچى ئوسترالیا له‌به‌رامبه‌ر کۆچبه‌ر و په‌ناخوازانى نایاسایى تونده و ئه‌و وڵاته له ئێستادا سیاسه‌تى دیپۆرتکردنه‌وى کۆچبه‌رى نایاسایى که به‌به‌له‌م ده‌گه‌نه ئه‌و وڵاته بۆ دوورگه‌کانى ناورۆ و پاپانیوگینیا پیاده ده‌کات و به‌وه‌ش په‌ناخوازانى نایاسایى ناتوانن داواى مافى په‌نابه‌رێتى بکه‌ن.
ئه‌مه‌ش وه‌ک ئاژانسه‌کانى یوئێن و داکۆکیکاران له مافه‌کانى په‌نابه‌ران له ئوسترالیا ئاماژه‌ى بۆ ده‌که‌ن پێشێلکردنێکى ئاشکراى مافه‌کانى په‌نابه‌رانه.
هه‌رله‌باره‌ى کۆچى دوایى ئه‌و په‌نابه‌ره کورده‌وه، سه‌رۆکى پارتى دیموکراته‌کانى ئوسترالیا له ویلایه‌تى ساوس ئوسترالیا له راگه‌یاندراوێکدا خه‌مبارى خۆى به کۆچکردنى ئه‌و په‌نابه‌ره ده‌ربڕیوه و ره‌خنه‌شی له سیاسه‌ته‌کانى سه‌رۆک وه‌زیرانى ئێستاى ئوسترالیا گرتوه، که کاریگه‌ری خراپى کردۆته سه‌ر بارى ده‌روونى په‌نابه‌ران و ده‌ڵێت “ئه‌و ناوى ئومێد بوو به‌ڵام هیچ ئومێدێکمان پێنه‌به‌خشى.”
Monday, March 16, 2015
له‌ئه‌نده‌نوسیا پاره بۆ وڵاتێكی ده‌وڵه‌مه‌ند كۆده‌كرێته‌وه
وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك له‌دژی وته‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئوسترالیا كه رایگه‌یاندبو، ده‌بێت ئه‌نده‌نوسیا ئه‌و هاوكاریه مادیانه‌ی له‌بیر بێت كه وڵاته‌كه‌ی پێشكه‌شی ئه‌وانی كردوه، ژماره‌یه‌ك له‌هاوڵاتی ئه‌نده‌نوسیا له‌جاكارتای پایته‌ختی ئه‌و وڵاته رژانه سه‌رشه‌قامه‌كان‌و كه‌مپه‌ینێكیان بۆ كۆكردنه‌وه‌ی پاره بۆ ئوسترالیا ڕاگه‌یاند، ئامانجیش له‌كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و پارانه بۆ دانه‌وه‌ی ئه‌و هاوكارییه‌ی پێشتری حكومه‌تی سیدنی-یه.
هه‌ژار ته‌ها، ئاوێنه‌نیوز: وته‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئوسترالیا، تۆنی ئه‌بوت له‌پاش ئه‌وه‌هات كه دادگای باڵای ئه‌نده‌نوسیا بڕیاری له‌سێداره‌دانی بۆ دوو كه‌سی به‌ڕه‌گه‌ز ئوسترالی ده‌ركرد پاش ئه‌وه‌ی به‌تاوانی قاچاخچێتیكردن به‌ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه ده‌ستگیركران‌و پاشان هه‌ردوكیان تاوانه‌كه‌یان به‌سه‌ردا ساخبوه‌وه‌و به‌پێی یاساكانی سزادانی ئه‌نده‌نوسیاش، سزای له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌رچوه.
له‌به‌رامبه‌ریشدا حكومه‌تی ئوسترالیا چه‌ندین پێشنیاری خستۆته‌به‌رده‌م ئه‌و وڵاته تا له‌سێداره‌دانی ئه‌و دوو هاوڵاتیه‌ی رابگرێت‌و سزاكه‌یان بگۆڕێت بۆ سزای زیندانیكردنی هه‌تاهه‌تایی، به‌ڵام هه‌موو ئه‌و پێشنیارانه له‌لایه‌ن ئه‌نده‌نوسیاوه ره‌تكراوته‌نه‌وه، چونكه به‌وته‌ی به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته ئه‌و پێشنیارانه به‌واتای ده‌ستێوه‌ردانه له‌كاروباری دادوه‌رییان.

توڕه‌یی ئه‌نده‌نوسیایه‌كان له‌به‌رامبه‌ر وته‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئوسترالیا كۆتایی نه‌هاتوه‌و وه‌زیری ڕێكخه‌ر بۆ كاروباری سیاسی‌و یاسایی‌و ئاسایشی ئه‌نده‌نوسیا رایگه‌یان، ئه‌وانیش هاوكاری حكومه‌تی ئوسترالیایان كردوه له‌پرسی كۆچداو به‌وته‌ی ئه‌و ئه‌وان رێگربون له‌وه‌ی كه هه‌زاران كۆچبه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی ڕو له‌و وڵاته بكه‌ن.
هاوكات هۆشداریدا به‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر حكومه‌تی ئوسترالیا زیاتر ئه‌نده‌نوسیه‌كان نیگه‌ران بكه‌ن ئه‌وا ئه‌وانیش ده‌توانن ئوسترالیا توشی "سۆنامی په‌نابه‌ران " بكه‌ن به‌وه‌ی كه رێگه له‌و زیاتر له 10 هه‌زار په‌ناخوازه نه‌گرن كه ده‌یانه‌وێت بچنه ئوسترالیا‌و ئێستا له‌ئه‌نده‌نوسیان.
له‌هه‌فته‌ی رابردوداو به‌ئامانجی فشارخستنه سه‌ر ئه‌نده‌نوسیا بۆئه‌وه‌ی سزای له‌سێداره‌دانی ئه‌و دوو هاوڵاتیه به‌ڕه‌گه‌ز ئوسترالیه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه كه له‌ئێستادا چاوه‌ڕوانی جێبه‌جێكردنی سزاكه‌یانن، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئوسترالیا باسی ئه‌و یه‌ك ملیار دۆلاره‌ی كرد كه له‌ساڵی 2004دا وڵاته‌كه‌ی پێشكه‌شی ئه‌نده‌نوسیای كردبوو رایگه‌یاند "ده‌بێت ئه‌نده‌نوسیه‌كان ئه‌و چاكه‌یه‌یان له‌به‌رچاو بێت" ئه‌مه‌ش توڕه‌یی ئه‌نده‌نوسیای به‌دوای خۆیدا هێناو داواده‌كه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانی ئوسترالیا داوای لێبوردنیان لێبكات.

سه‌رچاوه‌كان: ماڵپه‌ری سكای نیوز، ماڵپه‌ری ِرۆژنامه‌ی سیدنی مۆرنینگ هێراڵد
Saturday, February 21, 2015
حكومەتی ئەڵمانیا 11 هەزار كەسی دیپۆرت كردۆتەوە
حكومەتی ئەڵمانیا لەساڵی 2014دا 10 هەزارو 884 پەنابەری دیپۆرتی وڵاتەكانیان كردۆتەوە،لەكاتێكدا بەهۆی ئاڵۆزیەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئۆكرانیا و جیهان بەگشتی ساڵ لەدوای ساڵ ژمارەی داوای پەنابەرێتی لە ئەڵمانیا زیاتر دەبێت.
Friday, January 30, 2015
ئوسترالیا قاچاخچییەکانى بەتەواوى بەزاند
کۆچى کوردان و کۆچ بۆ ئوسترالیا
لە بەیاننامەیەکى پێتەر دیوتۆنى وەزیرى کۆچ و پاراستنى سنوورەکاندا هاتووە: لەدواى تێپەڕینى شەش مانگ هیچ قاچاخچییەک نەیتوانى سنوورەکانى ئوسترالیا ببڕێت.
19ى کانوونى یەکەمى 2013، ئۆپەراسیۆنى پاراستنى سنوورەکان دەستى پێ‌کرد بۆ گێڕانەوەى ئەو بەلەمانەى کە بەشێوەیەکى نایاسایى دەیانویست بگەن بە خاکەکانى ئوسترالیا، و ئەمەش یەکێک بوو لە بانگەشەکانى هەڵبژاردنى لیستى هاوپەیمانان.
تاوەکو ئێستا 15 بەلەم بە 429 کۆچبەرى نایاساییەوە ڕێگرییان لێکراوەو گەڕێنراونەتەوە.
لە 2014دا تەنها یەک گەشتى قاچاخچییەکان سەرکەوتووبووە، لەهەموو ئەو کۆچبەرانەى کە گەیەنراونەتە ناورو.
ئەم بارودۆخەش ئاماژەیەکى گەورەیە کە سەرکەوتنى گەورە بەدەستهێنراوە. لە 12 مانگى بەرلە دەستپێکى ئۆپەراسیۆنى سەروەرى سنوورەکان 401 گەشتى سەرکەوتووى پەناخوازان هەبوون کە 26543 کۆچبەرى تێدابوون.
زۆرگرنگتر ئەوەیە کە لەماوەى ئەو ئۆپەراسیۆنەدا کەس گیانى لەدەست نەداوە بەهۆى نقوم بوونەوە، بەپێچەوانەوە لە ساڵى ڕابردوودا بەر لەو پڕۆسەیە زیاتر لە 300کەس بێسەروشوێن بوون.
کاتێک حکومەتەکەى ڕوود و گیڵارد سیاسەتى پەسەندکراوى هاوەردیان ڕەتکردەوە بۆ پاراستنى سنوورەکان، 50هەزار کۆچبەرى نایاسایى گەیشتنە خاکەکانى ئوسترالیا بە زیاتر لە 800 بەلەم.
ئەم سیاسەتە زۆر ڕوونە بۆ قاچاخچییەکان، هەر بەلەمێک کۆچبەرى نایاسایى هەڵگرێت بەرەو ئوسترالیا ئەوا ڕەوانە دەکرێتەوەو لە ئاوەکانى ئوسترالیا دەکرێتە دەرەوە. هەر کەسێک بەشێوەیەکى نایاسایى بەهۆى بەلەمەوە بگاتە ئوسترالیا دیپۆرت دەکرێتەوەو هەرگیز لە ئوسترالیا نیشتەجێ ناکرێت.
ئەم سیاسەتە بەسەر هەموو کەسێکدا جێبەجێ دەکرێت.
ئەم حکومەتە دەستبەردارى ئەو سیاسەتە نابێت و بەردەوام دەبین لە سیاسەتى ئۆپەراسیۆنى سەروەرى سنوورەکان.
Monday, January 19, 2015
بەسەرهاتی كۆچبەرانی كورد لەسەر سنووری توركیا و بولگاریا
یەک یەک لەم ئۆتۆمبێلە دابەزێندران، 28 کۆچبەر لە ژن و پیاو و منداڵ، هەموو لە یەک ئۆتۆمبێلی 6 کەسیدا ملی رێگەیان گرتبوو بەرەو بوڵگاریا.
لە تورکیا بەم کەسانە دەگوترێت رێبواری رێگەی ئومێد. ئەمجارەیش رێبوارانی رێگەی ئومێد نەگەیشتنە مەنزڵ و هێزەکانی جەندرمە رێ‌یان پێ‌گرتن.
هێزەکانی جەندرمە بەرەبەیانی 18-1-2015 پێش هەڵهاتنی خۆر، لە شاری ئەدیرنەی باکووری رۆژئاوای تورکیا نزیک سنووری بولگاریا، 28 کەسیان دەستگیرکرد کە هەڵگری رەگەزنامەی عێراق و سووریا و میانمار بوون. ئەم 28 کەسە لە هەوڵی ئەوەدا بوون لە رێگەی نایاساییەوە بچنە نێو خاکی بولگاریا. هەر یەکەو دەیان هەزار دۆلاریشیان دابوو بە قاچاغچییەکان بۆ ئەو مەبەستە.
یەکێک عەرەب و یەکێک میانماری و ئەوی دیکە کورد، بەڵام هەموو یەک مەبەستیان هەبوو، گەیشتن بە وڵاتێک لە ئەوروپا، بۆ بەدەستهێنانی ئەو ژیان و ئایندەیەی لە وڵاتی خۆیان دەستیان نەکەوتووە.
کاتێک یەکێک لە جەندرمەکانیش بە کرمانجی هەوڵدەدات قسە لەگەڵ کۆچبەران بکات، هاونیشتمانیەکی باشووری کوردستان بە سۆرانی وەڵامی دەداتەوە. دوای دەستگیرکردنیان، کۆچبەرەکان گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی گشتی ئەدیرنە و دواتریش نێردرانە بەڕێوبەرایەتی هێزەکانی جەندرمە لەو شارە.
رووداو - هەولێر - بێستون عوسمان
Subscribe to:
Posts (Atom)












