سكرتێری گشتی ناتۆ، له كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ناتۆ له ئه‌نتاڵیا، دوای گفتوگۆكردن له‌سه‌ر كێشه‌ی ئه‌و ئاوارانه‌ی به‌رێگای نایاسایی له ده‌ریای سپییه‌وه به‌ره‌و وڵاتانی رۆژئاوا كۆچ ده‌كه‌ن، ئه‌م هه‌فته‌یه بڕیاره بۆ داواكردنی هاوكاری و خستنه‌ڕووی پێشنیازی به‌یه‌كه‌وه كاركردن بۆ رێگه‌گرتن له‌و كۆچه نایاساییه، له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی به‌رگری وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا دا‌نیشێت.
یەنس ستۆڵتیبێرگ، سكرتێری گشتی ناتۆ دەڵێ "به‌داخه‌وه ئێستا له ده‌ریای سپی هه‌ڕه‌شه هه‌یه و ژماره‌ی ئه‌و ئاوارانه‌ی ده‌شیانه‌وێت له ده‌ریای سپی بپه‌ڕنه‌وه زیاد ده‌كات، ژماره‌ی خنكان و گیانله‌ده‌ستانی ئه‌و ئاوارانه له‌ناو ده‌ریا روو له زیادبوونه، یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ رێگریكردن له‌و كێشه‌یه پاراستنی سنووره‌كانی به‌هێزتر ده‌كات، ئێمه‌ش وه‌ك ناتۆ بۆ هاوكاریكردنیان ئاماده‌ین".
به‌پێی راپۆرتی رێكخراوی كۆچی جیهانی، له 5 مانگی سه‌ره‌تای ئەمساڵ، 1700 كۆچبه‌ر له ده‌ریای سپی به‌هۆی نقومبوونی ئه‌و به‌له‌مانه‌ی كۆچی پێده‌كه‌ن خنكاون، ئه‌مه‌ش به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی رابردوو رێژه‌كه‌ی 30 هێندە زیادیكردووه. رێكخراوی كۆچی جیهانیش ئاماژه به‌وه ده‌دات، ره‌نگه رێژه‌ی خنكانی ئاواره‌كان بۆ ئه‌مساڵ بگاته 30000 كه‌س، ئەگه‌ر كۆچكردن به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت.
توركیا وه‌كو یه‌كێك له ئه‌ندامانی ناتۆ به‌شێكی زۆری سنووره‌كه‌ی له باشوور ده‌كه‌وێته سه‌ر ده‌ریای سپی، بۆ رێگه‌گرتنیش له‌و كۆچه نایاساییه به نێو ئه‌و ده‌ریایه‌دا، ده‌بێته یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌ی به‌شدار ده‌بێت له پاراستنی ئه‌و سنووره له‌گه‌ڵ ناتۆ و یه‌كێتی ئه‌وروپا. به‌شێكی زۆری ئاواره‌كانیش خه‌ڵكی سووریا و یه‌مه‌ن و ئه‌فغانستانن، كه له‌نێو ئه‌و ده‌ریایه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
No comments:
Post a Comment