له به‌شی یه‌که‌می ئه‌م بابه‌ته‌دا چوار وڵاتمان ئاشکرا کرد که عێراقییه‌کان به‌بێ ئه‌وه‌ی پێویست بکات ڤیزا لێبده‌ن ده‌توانن گه‌شتی بۆ بکه‌ن. ئه‌مجاره ٤ وڵاتی تر ئاشکرا ده‌که‌ین که ئێوه ده‌توانن گه‌شتی بۆ بکه‌ن و پێویست به ڤیزاش ناکات:
گورجستان (جۆرجیا)
گورجستان دەکەوێتە ناوچەی قەفقاز، لەنێوان ئەورووپا و ئاسیا. به چیا و كه‌ناره‌كانى له‌سه‌ر ده‌ریاى ره‌ش ناسراوه. له ساڵی ٢٠١٣ نزیكه‌ى پێنج ملیۆن و چوارسه‌د هه‌زار كه‌س سه‌ردانى گورجستانى كردووه كه زیاتر له ٩٥٪ی هاولآتی ئه‌وروپی بوون و، سێكته‌ری گه‌شتوگوزار له‌م ولآته له گه‌شه‌سه‌ندنێكی زۆر خێرادایه. دیارترین شوێنه گه‌شتیاریه‌كانى گورجیستان: شاری تیبلیسی، باتۆمی، كورته‌یسی..
سریلانكا
دورگه ولآتێكه له باشوری ئاسیا له زه‌ریای هیندی، به دارستانه سه‌خت و كه‌ناره ئاوییه زۆر و زه‌به‌نده‌كانى ناسراوه. یه‌كێكه له‌و ولآتانه‌ى كه زۆر نه‌ناسراوه له عێراق و ناوچه‌كه به‌لآم له ساڵی ٢٠١٤ زیاتر له ملیۆن و نیوێك گه‌شتیار سه‌ردانیان كردووه و هاولآتیانى عێراقیش ده‌توانن به‌بێ فیزا سه‌ردانى بكه‌ن. دیارترین شوێنه گه‌شتیاریه‌كانى سریلانكا: شاری كۆڵۆمبۆ، شاری كه‌ندی.
مۆزه‌نیق
یه‌كێك له‌و ولآته ئه‌فریقیانه‌ى زۆرترین گه‌شتیار سالآنه رووی تێده‌كه‌ن، به جوانى سروشته‌كه‌ى، چرِی داستان و كه‌ناره ده‌ریایی و شوێنه مێژوویه‌كانى ناسراوه. به‌پێی ریزبه‌ندی رێكخراوی گه‌شتیاری سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، مۆزه‌نبیق پێنجه‌م ولآته له رووی زۆری ژماره‌ى گه‌شتیارانه‌وه له ئه‌فریقا و له‌ساڵی ٢٠١٤ نزیكه‌ى دوو ملیۆن كه‌س سه‌ردانى ئه‌م ولآته‌یان كردووه.
ئازه‌ربیجان
ده‌كه‌وێته نێوان رۆژئاواى ئاسیا و رۆژهه‌لآتى ئه‌وروپا له ناوچه‌ى قه‌فقاز. ئازاربیخان و به‌تایبه‌تى پایته‌خته‌كه‌ى باكو به نموونه‌یه‌كى زیندوو داده‌نرێن بۆ رۆڵی نه‌وت له گه‌شه‌پێدانى ولآت. هێڵی ئاسمانى عێراقی رێككه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ ئازه‌ربیجان ئیمزا كردووه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌فتانه به‌بێ فیزا هاولآتیانى عێراقی بتوانن بۆ ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ك گه‌شت بۆ ئازاربیجان بكه‌ن، برِیاره له‌ماوه‌یه‌كى زۆر كورتدا گه‌شته‌كان ده‌ستپێبكات.
ژماره‌یه‌ک وڵاتی تریش هه‌ن که ده‌توانیت به‌بێ ڤیزا وه‌کو عێراقییه‌ک گه‌شتیان بۆ بکه‌یت له‌م لینکه‌وه به‌شی یه‌که‌م ببینه: http://immigration2australia1.blogspot.com/2015/12/blog-post.html
No comments:
Post a Comment