خێزانێكی كه‌ركوكی 16ی ئه‌م مانگه به نیازی سه‌فه‌ركردنیان بۆ ئه‌وروپا كوردستانیان به‌جێهێشت و ویستیان له وڵاتی توركیاوه بگه‌نه ئه‌وروپا، به‌ڵام به‌هۆی شه‌پۆلی ده‌ریا و وه‌ستانی یه‌خته‌كه‌یانه‌وه شه‌ش كه‌سیان خنكان و ته‌نیا باوكی منداڵه‌كان رزگاری بوو. له به‌دواداچوونێكدا خه‌ندان زایناری زیاتر سه‌باره‌ت به‌و خێزانه كه‌ركوكییه له خزمێكی نزیكی خۆیه‌وه بڵاوده‌كاته‌وه.
خێزانه‌كه له حه‌وت كه‌س پێكهاتوون، ئه‌وانیش ژن و پیاوێك و سێ كوڕ و دوو كچ.
سه‌رچاوه‌كه‌ی خه‌ندان وتی: "شه‌وی هه‌ینی 16 ئه‌م مانگه محه‌مه‌د و خێزانه‌كه‌ی و پێنج منداڵه‌كه‌ی له گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك خه‌ڵكی دیكه‌دا له وڵاتی توركیا و شاری بۆدروم به سواری یه‌ختێك به‌ره‌و یۆنان به‌رێكه‌وتوون".
وتیشی: "به‌پێی زانیاری ئه‌و كه‌سانه‌ی كه رزگاریان بووه دوای رۆیشتنیان زیاتر له كاتژمێرێك له ئاوه‌كه و نزیكبوونه‌وه‌یان له كه‌ناراوه‌كه، به‌ڵام به‌داخه‌وه یه‌خته‌كه په‌كی كه‌وتووه و به‌هۆی شه‌پۆلی ده‌ریای ئیجه‌وه شكاوه و ناچار نه‌فه‌ره‌كان خۆیان فڕێ ده‌ده‌نه ئاوه‌كه‌وه".
ئه‌و كه‌سه نزیكه‌ی كه له خێزانه خنكاوه‌كه‌وه نزیكه وتیشی: "هه‌رچه‌ند یه‌خته‌كه زیاتر له بیست كه‌سی تێدا بووه، به‌ڵام ته‌نیا ئه‌م خێزانه بوونه‌ته قوربانی و ئه‌وانی دیكه رزگاریان بووه كه یه‌كێ له رزگاربووه‌كان محه‌مه‌ده كه ده‌كاته مێردی ژنه خنكاوه‌كه".
له‌باره‌ی ژماره‌ی خێزانه‌كه‌شه‌وه وتی: "پێكهاتبوون له حه‌ربیه حه‌مه‌د كه خێزانی محه‌مه‌د و ته‌مه‌نی 33 ساڵ بوو، خه‌نده‌ی ته‌مه‌ن 13 ساڵ، هێلینی ته‌مه‌ن 10 ساڵ و عه‌بدولڕه‌زاق 9 ساڵ و زانا كه ئه‌مساڵ به‌نیازی چوونه قوتابخانه بوو له گه‌ڵ براكه‌ی دیكه‌یاندا ئه‌مین كه ته‌مه‌نی ته‌نیا 3 ساڵ و نیو بوو".
ئه‌و كه‌سه نزیكه‌ی ئه‌و خێزانه ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه كه له‌ئێستادا چوار ته‌رم دۆزراونه‌ته‌وه و ته‌نیا ته‌رمی عه‌بدولڕه‌زاق و دایكی ماوه بدۆزرێته‌وه.
سه‌باره‌ت به هێنانه‌وه‌ی ته‌رمه‌كانیش وتی: "به‌پێی زانیارییه‌كان و به وته‌ی محه‌مه‌دی باوكی منداڵه‌كان بڕیاری داوه سه‌رجه‌میان له وڵاتی یۆنان به خاك بسپێردرێن".
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان له دوای رووداوه‌كه‌وه پۆلیسی یۆنان به‌دوای كاپتنی یه‌خته‌كه‌دا گه‌ڕاون و توانیوانه بیدۆزنه‌وه و ده‌ستگیری بكه‌ن و له‌ئێستادا له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دایه.
محه‌مه‌دی مێردی ژنه خنكاوه‌كه‌ش پێشتر پۆلیس بووه له به‌شی پاسه‌وانه تایبه‌ته‌كانی پارێزگای كه‌ركوك و پێش ده‌رچوونی پاسه‌وانی دادوه‌رێك بووه له دادگای كه‌ركوك و به‌هۆی بارودۆخه‌كه‌وه بڕیاری به‌جێهێشتنی كوردستانی دابوو.
No comments:
Post a Comment