به‌رپرسانى مالێزیا رایانگه‌یاند لێكۆلێنه‌وه له دوازده پۆلیسى وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن؛ به تۆمه‌تى په‌یوه‌ندییان له گه‌ڵ گروپێكى قاچاغیكردن به مرۆڤ. به پێى لێكۆڵینه‌وه‌كان چوار كه‌س له‌و پۆلیسانه دواى لێكۆڵینه‌وه و چاودێرى ورد له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه له ساڵى رابردوو تاكو ئێستا ده‌ستگیر كراون.
هه‌روه‌ها هه‌شت پۆلیسى تریش ده‌ستگیر كراون. شایه‌نى باسه چه‌ند رۆژ له مه‌وبه‌ر پۆلیسى ماڵێزیا رایگه‌یاند: كه سه‌د و سى و نۆ گۆڕ له بیست و هه‌شت كه‌مپى نایاسایى قاچاخیكردن به مر‌وۆڤیان له سنورى تایله‌ند دۆزیوه‌ته‌وه؛ كه گۆمانى ئه‌وه هه‌یه ته‌رمى په‌نابه‌ران له‌و گۆڕانه‌دابن. هاوكات خالید ئه‌بوبه‌كر به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى مالێزیا رایگه‌یاند: كه ئه‌و گۆڕانه دووهه‌فته له‌مه‌وبه‌ر دۆزراونه‌ته‌وه .
No comments:
Post a Comment