گومان هه‌یه له‌وه‌ی که ئوسترالیا داوای له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کردبێت چیتر په‌نابه‌ر وه‌رنه‌گرێت.
به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ک که ئاشکرا بووه، حکومه‌تی ئوسترالیا له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و ئیندۆنیزیادا قسه‌ی کردووه که په‌نابه‌رانی تۆمارکراو له‌لایه‌ن کۆمسیۆنی باڵای نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ په‌نابه‌ران وه‌رنه‌گرێت له‌دوای مانگی حوزه‌یرانی ساڵی ٢٠١٤ـه‌وه.
ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه که هیچ مێژوویه‌کی به‌سه‌ره‌وه نییه له‌م دواییانه‌دا مشتومڕی ناوه‌ته‌وه له‌نێوان پارێزه‌ران و پشتیوانانی په‌نابه‌ران و وه‌زاره‌تی کۆچی ئوسترالیا به‌ڵام هێشتا ڕاست و دروستی به‌ڵگه‌نامه‌که ئاشکرا نه‌بووه.
سه‌رۆکوه‌زیرانی پێشووی ئوسترالیا ڕایگه‌یاندبوو نزیکه‌ی ١٢ هه‌زار په‌نابه‌ر له سوریا و عێراقه‌وه به‌شێوه‌یه‌کی یاسایی له‌ڕێگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و ڕێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانه‌وه وه‌رده‌گیرێن.
No comments:
Post a Comment