وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك له‌دژی وته‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئوسترالیا كه رایگه‌یاندبو، ده‌بێت ئه‌نده‌نوسیا ئه‌و هاوكاریه مادیانه‌ی له‌بیر بێت كه وڵاته‌كه‌ی پێشكه‌شی ئه‌وانی كردوه، ژماره‌یه‌ك له‌هاوڵاتی ئه‌نده‌نوسیا له‌جاكارتای پایته‌ختی ئه‌و وڵاته رژانه سه‌رشه‌قامه‌كان‌و كه‌مپه‌ینێكیان بۆ كۆكردنه‌وه‌ی پاره بۆ ئوسترالیا ڕاگه‌یاند، ئامانجیش له‌كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و پارانه بۆ دانه‌وه‌ی ئه‌و هاوكارییه‌ی پێشتری حكومه‌تی سیدنی-یه.
هه‌ژار ته‌ها، ئاوێنه‌نیوز: وته‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئوسترالیا، تۆنی ئه‌بوت له‌پاش ئه‌وه‌هات كه دادگای باڵای ئه‌نده‌نوسیا بڕیاری له‌سێداره‌دانی بۆ دوو كه‌سی به‌ڕه‌گه‌ز ئوسترالی ده‌ركرد پاش ئه‌وه‌ی به‌تاوانی قاچاخچێتیكردن به‌ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه ده‌ستگیركران‌و پاشان هه‌ردوكیان تاوانه‌كه‌یان به‌سه‌ردا ساخبوه‌وه‌و به‌پێی یاساكانی سزادانی ئه‌نده‌نوسیاش، سزای له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌رچوه.
له‌به‌رامبه‌ریشدا حكومه‌تی ئوسترالیا چه‌ندین پێشنیاری خستۆته‌به‌رده‌م ئه‌و وڵاته تا له‌سێداره‌دانی ئه‌و دوو هاوڵاتیه‌ی رابگرێت‌و سزاكه‌یان بگۆڕێت بۆ سزای زیندانیكردنی هه‌تاهه‌تایی، به‌ڵام هه‌موو ئه‌و پێشنیارانه له‌لایه‌ن ئه‌نده‌نوسیاوه ره‌تكراوته‌نه‌وه، چونكه به‌وته‌ی به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته ئه‌و پێشنیارانه به‌واتای ده‌ستێوه‌ردانه له‌كاروباری دادوه‌رییان.
توڕه‌یی ئه‌نده‌نوسیایه‌كان له‌به‌رامبه‌ر وته‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئوسترالیا كۆتایی نه‌هاتوه‌و وه‌زیری ڕێكخه‌ر بۆ كاروباری سیاسی‌و یاسایی‌و ئاسایشی ئه‌نده‌نوسیا رایگه‌یان، ئه‌وانیش هاوكاری حكومه‌تی ئوسترالیایان كردوه له‌پرسی كۆچداو به‌وته‌ی ئه‌و ئه‌وان رێگربون له‌وه‌ی كه هه‌زاران كۆچبه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی ڕو له‌و وڵاته بكه‌ن.
هاوكات هۆشداریدا به‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر حكومه‌تی ئوسترالیا زیاتر ئه‌نده‌نوسیه‌كان نیگه‌ران بكه‌ن ئه‌وا ئه‌وانیش ده‌توانن ئوسترالیا توشی "سۆنامی په‌نابه‌ران " بكه‌ن به‌وه‌ی كه رێگه له‌و زیاتر له 10 هه‌زار په‌ناخوازه نه‌گرن كه ده‌یانه‌وێت بچنه ئوسترالیا‌و ئێستا له‌ئه‌نده‌نوسیان.
له‌هه‌فته‌ی رابردوداو به‌ئامانجی فشارخستنه سه‌ر ئه‌نده‌نوسیا بۆئه‌وه‌ی سزای له‌سێداره‌دانی ئه‌و دوو هاوڵاتیه به‌ڕه‌گه‌ز ئوسترالیه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه كه له‌ئێستادا چاوه‌ڕوانی جێبه‌جێكردنی سزاكه‌یانن، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئوسترالیا باسی ئه‌و یه‌ك ملیار دۆلاره‌ی كرد كه له‌ساڵی 2004دا وڵاته‌كه‌ی پێشكه‌شی ئه‌نده‌نوسیای كردبوو رایگه‌یاند "ده‌بێت ئه‌نده‌نوسیه‌كان ئه‌و چاكه‌یه‌یان له‌به‌رچاو بێت" ئه‌مه‌ش توڕه‌یی ئه‌نده‌نوسیای به‌دوای خۆیدا هێناو داواده‌كه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانی ئوسترالیا داوای لێبوردنیان لێبكات.
سه‌رچاوه‌كان: ماڵپه‌ری سكای نیوز، ماڵپه‌ری ِرۆژنامه‌ی سیدنی مۆرنینگ هێراڵد
No comments:
Post a Comment