دادگایه‌كی ئوسترالیا سزای 10 ساڵ زیندانیكردنی به‌سه‌ر قاچاخچیه به‌ڕه‌گه‌ز كورده‌كه‌دا سه‌پاند ئه‌ویش له‌پاش ساغبوونه‌وه‌ی تاوانی ناردنی دوو به‌له‌م له په‌ناخوازان به‌شێوه‌یه‌كی قاچاخ بۆ دوورگه‌ی كریستماسی ئوسترالیا له ساڵی 2001 دا.
سه‌ید ئومێد، ته‌مه‌ن 43 ساڵ، که خه‌ڵکی هه‌ولێره، ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه له‌ڕێگه‌ی پارێزه‌ره‌كه‌یه‌وه ململانێی دادگاكانی ئوسترالیا ده‌كات تا له مالیزیاوه نه‌گوازرێته‌وه بۆ ئوسترالیا به‌مه‌به‌ستی دادگایكردنی به‌ڵام دواجار بڕیاری راده‌ستكردنی به دادگاكانی ئوسترالیا بۆ ده‌رچوو.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 20/5/2015، له پاش چه‌ند دانیشتنێكی دادگا، بڕیاری 10ساڵ زیندانیكردنی بۆ ده‌رچوو، هه‌رچه‌نده پارێزه‌ره‌كه‌ی به‌جۆرێك به‌رگری لێكردووه له دانیشتنه‌كانی دادگادا كه سه‌ید ئومێد رۆڵێكی خۆنه‌ویستانه‌ی بینیوه بۆ هاوكاریكردنی په‌ناخوازان، به‌ڵام دادگا ئه‌و به‌هانه‌یه‌ی ره‌تكردۆته‌وه.
مارك هێرۆن، دادوه‌ری كه‌یسه‌كه‌ی سه‌ید ئومێد، رایگه‌یاند كه ئومێد په‌ناخوازانی له مالیزیا بینیوه‌و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كردوون و شوێنی حه‌وانه‌و و ناردنی ئه‌و په‌ناخوازانه‌شی دابینكردووه له ئه‌نده‌نوسیاو پاره‌شی لێكۆكردوونه‌ته‌وه‌و پاشان له هه‌لومه‌رجی ناسه‌لامه‌ت و له‌رێگه‌ی به‌له‌می نه‌شیاو و خراپه‌وه كه ژیانیانی خستۆته مه‌ترسیه‌وه په‌ناخوازانی له‌ڕێگه‌ی ده‌ریاوه‌و به‌قاچاخ ناردووه بۆ ئوسترالیا.
به‌پێی وورده‌كاری كه‌یسه‌كه‌ی، سه‌ید ئومێد ده‌بێت له‌لایه‌نی كه‌م شه‌ش ساڵ و نیوی سزاكه‌ی به‌بێ مه‌رجی ئازادكردن له زینداندا بێت و ئه‌وه‌ش له‌و كاته‌وه ده‌ستپێده‌كات كه‌له مالیزیاش له زینداندا بووه كه به‌رواری 17 ی ئه‌یلولی 2010 یه.
سه‌رچاوه/ ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌ی بی سه نیوز، ماڵپه‌ری رادیۆ ئوسترالیا
وێنه‌ی هاوپێج: وێنه‌یه‌كی دروستكراوی سه‌ید ئومێده له‌لایه‌ن ئاژانسی ئه‌ی بی سی نیوزه‌وه
No comments:
Post a Comment