Sunday, August 16, 2015

زانیاری‌ له‌سه‌ر رزگارکردنی دوو هه‌زار و 791 کۆچبه‌ر له‌ ده‌ریای‌ ئیجه‌

فەرماندەیی ئاسایشی كەناراوەكانی توركیا لە ماوەی پێنج رۆژی رابردوودا دوو هەزار و 791 كۆچبەری نایاسایی لە دەریای ئیجەدا رزگار كردووە.
بەگوێرەی روونكردنەوەیەک، رێگری لە 58 رووداوی هەوڵدان بۆ پەڕینەوە بەرەو یۆنان لە هەریەك لە ئیزمیر، ئایدن، باڵكئەسیر، چاناككالە و موغڵا لە نێوان رۆژانی 10 بۆ 14ی ئەم مانگە كراوە.  لە ئەنجامی رێگرییەكاندا دوو هەزار و 791 كۆچبەری نایاسایی كە زۆرینەیان سوورین، رزگار كراون. 
لە سەرەتای ساڵەوە تا ئێستا 33 هەزار و 180 كۆچبەری نایاسایی لە دەریای ئیجەدا رزگاركراون وێڕای دەستگیردنی47 كەس بە تۆمەتی قاچاخچێتی كردن بە كۆچبەران.

No comments:

Post a Comment