رۆژنامه‌یه‌کی به‌ناوبانگی ئوسترالی داوا ده‌کات چیتر په‌ناخوازان ده‌ستگیر نه‌کرێن و دیپۆرت نه‌کرێنه‌وه‌و به‌له‌مه‌کانیان بۆ ئه‌و ناوچانه نه‌گێڕدرێنه‌وه که لێوه‌ی هاتوون.. رۆژنامه‌ی زه ئه‌یج که رۆژنامه‌یه‌کی به‌ناوبانگی ئوسترالییه داوا ده‌کات حکومه‌تی وڵاته‌که‌ی له په‌ناخوازان خۆشبێت و ڕێگه‌یان پێبدات کۆچ بکه‌ن بۆ ئه‌و وڵاته.
رۆژنامه‌که ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه که ئوسترالیا خه‌رجییه‌کی زۆر ده‌کات بۆ دیپۆرت کردنه‌وه‌ی په‌ناخوازان. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که ئه‌و سیاسه‌ته دژی به‌ها مرۆییه‌کان و دیموکراسییه له‌و وڵاته‌دا.
حکومه‌تی ئوسترالیا له‌ئێستادا سیاسه‌تێک پیاده ده‌کات که دیپۆرت کردنه‌وه‌ی په‌ناخوازانه بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی لێوه‌ی هاتوون. هه‌ر به‌له‌مێک که به‌شێوه‌ی قاچاخ ده‌گاته ئه‌و وڵاته دیپۆرت ده‌کرێنه‌وه بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی لێوه‌ی هاتوون.
No comments:
Post a Comment