Monday, September 23, 2013

چیرۆکى پەناخوازێک لە دوورگەى مانوس کە دەیەوێت لە ئوسترالیا ببێتە پەنابەر


کۆچى کوردان و کۆچ بۆ ئوسترالیا
بارودۆخمان زۆر خراپە. منداڵەکانمان دەچنە قوتابخانەیەکەوە کە هیچ فێنککەرەوەیەکى تێدا نیە. چەندان منداڵ و ئافرەتیان هێناوە بۆ ئەم دوورگەیەو بەشێوەیەکى باش مامەڵەیان لەگەڵدا ناکەن، بەهۆى گەرمى ژینگەکەوە و هەموویان لە بارودۆخێکى زۆر گەرم و کەشوهەوایەکى ناخۆشدان کە ئارەزووى خواردن بەتەواوى لەدەست دەدەن. تواناى ئەوەیان نامێنێت کە خواردن بخۆن چونکە بەهۆى کەشوهەواى گەرمەوە ئارەزووى خواردنیان نیە .منداڵەکانمان کێشیان دابەزیوە، خەڵکى وادەزانن کە ئوسترالیا ڕێز لە ئافرەت و منداڵ دەگرێت، بەڵام هەموو شتێک لێرە پێچەوانەى ئەوەیە پێشبینى دەکرێت. ئێمە داواى فێنککەرەوە دەکەین لە قوتابخانەدا بۆ منداڵەکانمان. زۆر گەرمە و تەنها دوو پانکە لە ژوورەوەدایە و خەرکە لە گەرماندا دەمرین. بەهۆى ئەو گەرمایەوە نەدەتوانن بخوێنن و نە دەتوانن بخەون و نە دەتوانن بحەوێنەوە. منداڵەکان زۆر گەنجن لە ژێر تەمەنى 10 ساڵیدان و بەرگەى ئەو گەرمایە ناگرن. خەڵکى نەخۆش دەکەون و پیردەبن بەهۆى گەرماوە. یەکێک لە ئافرەتەکان کێشەى بەردى گورچیلەى هەیە و لێرە بارودۆخی تەندروستى زۆر خراپە. ئافرەتێکى لێیە کە ڕەبۆى هەیە دوو جار بێهۆش کەوت، هەندێ لە خەڵکى بەهۆى گەرماوە پێستیان کاریگەر بووە، چونکە کەشوهەوایەکە زۆر خراپە. هەندێ لە خەڵکى ناتوانن لەم بارودۆخەدا هەناسە بدەن. هەندێ لە خەڵکى ئازارى دانیان هەیە. 
ئەم بارودۆخە کاریگەرى لەسەر بیروهۆش و جەستەمان داناوە. پێتانوایە ئەوە کارێکى مرۆڤانەیە کە چەندین خەڵک بخەنە خێمەکانەوە. کە هیچ گەرماوێکى پێویستى لێنیە. ئەم شوێنە بەڕاستى کۆن و پەڕپوتە و هیچى تێدا نیە، تەنانەت پەنجەرەو دەرگاکانیشى زۆر خراپن. ئێمە نازانین کە چەند لێرە دەمێنینەوە. هیچ تایبەتمەندى و نهێنیەکمان سەلامەت نیە. 
بۆچى ئێمە دەخەنە ناوچەیەکى مەترسیدارەوە کە مەترسى ئەوە هەیە کە تووشى مەلاریا ببین. خەڵکى کاریگەر بوون بەو بارودۆخە و لەسەر قۆڵ و قاچیان کاریگەرى تەواو هەیە. منداڵەکانمان زۆر هەستیارن بەو بارودۆخە. ئاوى پاکى خواردنەوەمان نیە و زۆر کەمە. ئێمە بیروهۆشمان زۆر کاریگەر بووە بەو بارودۆخە، و لە بارودۆخێکى زۆر خراپداین. لەناو مشک و جرج و گیانلەبەرى پیسدا دەژین. دەرمان و دەرزیمان لێدەدەن بۆئەوەى هَمن ببینەوە بەڵام ئەوە هیچ کاریگەرییەکى نیەو بارودۆخەکە باشتر نابێت. 
پێویستمان بە فێنککەرەوە هەیە بۆ یەکەکان و بۆئەوەى خەومان لێکەوێت و چیتر شێت نەبین. هیچ شوێنێکى پشوومان نیە. لە دوورگەى کریسمس ئێمە فێنککەرەوەمان هەبوو، و ئامێرى جلشۆردن و سەلاجە لە ژوورەکانماندا بوو. خواردنەکەشمان باش نیە، لە دوورگەى کریسمس خواردن باش نەبوو بەڵام دەرفەتى ئەوە هەبوو بگەڕێین و خواردن بۆ منداڵەکانمان پەیدا بکەین. 
ئێمە دڵنیا نین لە بارودۆخى خۆمان، نازانین کە چەندى تر لێرە چاوەڕێ دەکەین. نازانین کە لە داهاتوودا چى ڕوودەدات. لەوبڕوایەداین کە هیچ کەسێک گرنگى نادات بەئێمە و ئێمە سزادراوین چونکە ئێمە ڕاستیەکەیان پێدەڵێن. کام وڵات ئێمە قبووڵ دەکات و ئێمە چەندى تر لێرە دەمێنینەوە. ژیانمان لە مەترسیدایە و کاتێک گەشتمان کرد بۆ ئێمە هیوامان بە ئازادى هەبوو بەڵام ئێمە لە بارودۆخێکداین کە کاریگەرە بە بارودۆخى سیاسى و ئێمە قوربانیەکە دەدەین. ئەوەى ئێمە لێرە دەیڵێین بارودۆخەکە ڕوون دەکاتەوە، و ئەوە تەنها کێشەى ئێمەیە کە پێویستمان بە فێنککەرەوەیە و دەرگاکانمان بۆ چاک بکەنەوەو ئێمە نیگەرانین لەبارەى داهاتوومانەوە. 

No comments:

Post a Comment