رۆژی پێنجشەممە له كۆشكی سپی، كچه كوردێك كه‌سه‌ر عه‌بدوڵا، خوێندكاری ماسته‌ر و دانیشتوی شاری ناشڤێڵ له ویلایه‌تی تێنیسی ئه‌مریكا خه‌ڵات كرا. له به‌ر هه‌وڵه‌كانی بۆ پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه له نێوان ئایین و نه‌ته‌وه جیاوازه‌كان و كاركردنی له‌گه‌ڵ په‌نابه‌ره‌كاندا بۆ تێكه‌ڵبونیان له كۆمه‌ڵگای ئه‌مریكا.
ئه‌و خه‌ڵاته كه به “پێشه‌نگی گۆڕان” له پرۆگرامی “به‌خێرهاتنی ئه‌مریكا” كه‌له لایه‌ن كۆشكی سپیه‌وه دانراوه بۆ تاكه‌كه‌س و بیزنس و رێكخراوه‌كان كه یارمه‌تی كۆمه‌ڵگاكانیان له ئه‌مریكا ده‌ده‌ن بۆ به‌هێزتربونیان و هاندانیان بۆ به‌شداریكردن له ژیانی گشتی له‌و وڵاته.
كه‌سه‌ر عه‌بدوڵا یه‌كێك له‌و 10 كه‌سه‌یه كه پێنج شه‌ممه 19 ئه‌یلول خه‌ڵاتكرا كه به وته‌ی كۆشكی سپی 17 ساڵه هه‌وڵی “مه‌زن” ده‌دات له به‌ره‌وه پێشبردنی شاری ناشڤێڵ كه له لایه‌ن میدیای ئه‌و شاره‌و و كورده‌كانی دانیشتوی ئه‌و شاره‌وه نازناوی “كوردستانی بچوك”ی پێدرواه.
كه‌سه‌ر عه‌بدوڵا له گوندی بێگداوده له پارێزگای دهۆك له 1986 له دایك بوه و چه‌ندین كه‌سی بنه‌ماڵه‌كه‌ی له لایه‌ن حكومه‌تی به‌عسه‌وه كوژراون. كه‌سه‌ر له 1988 تا 1992 له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی له كه‌مپی په‌نابه‌ران له شاری مێردین له كوردستانی توركیا ژیاون و له ئه‌یلولی 1992 له لایه‌ن حكومه‌تی ئه‌مریكاوه مۆڵه‌تی نیشته‌جێبونیان پێدراوه له‌و وڵاته.
برنادێت میهان، وته‌بێژی كۆشكی سپێ له ئیمه‌یڵێكدا به رۆژنامه‌ی هاوڵاتی راگه‌یاند “كه‌سه‌ر به هه‌وڵه‌كانی له رێگه‌ی (ده‌سپێشخه‌ری به‌خێرهاتنی تێنیسی) كاری باشی كردوه بۆ ئه‌وه‌ی كۆچبه‌ران تێكه‌ڵی كۆمه‌ڵگای ناشڤێڵ بن. هه‌وڵه‌كانی ئه‌و كچه بوه هۆی ئه‌وه كه ناشڤێڵ ببێت به شارێكی كراوه و شوێنی گفتوگۆ و جێگربونی خه‌ڵكی جیاواز كه بوه به یه‌كێك له باشترین لایه‌نه‌كانی تێنیسی.”
كه‌سه‌ر عه‌بدوڵا كه ئیستا خوێندكاری ماسته‌ره له “كۆنترۆلكردنی شه‌ر” له زانكۆی لاپتنی تێنیسی له رێگه‌ی ته‌له‌فونه‌وه به هاوڵاتی ڕاگه‌یاند “به راستی پێشبینی ئه‌مه‌م نه‌ده‌كرد. جێی زۆر شانازیه بۆ من و هیوادارم كه ئه‌م خه‌ڵاته ببێته جێ ئۆمید و هاندان بۆ كه‌سانی تر. خه‌ڵكی كورد له ناشڤیَڵ گه‌وره‌ترین كه‌مینه‌ن به‌ڵام هێشتا زۆر كه‌س له ئه‌مریكا له به‌سه‌رهاتی كورد ئاگادار نیه.”
شاری ناشڤێڵ به “شاری مۆسیقا”ش ناسراوه و له ساڵی 2010دا ژماره‌ی دانیشتوانی ناوچه‌ی ناشڤێل زیاد له 1 ملیۆن و 500 هه‌زار كه‌س بو كه له‌و ژماره‌یه به وته‌ی كه‌سه‌ر عه‌بدوڵا 10-15 هه‌زاریان كوردن. زۆربه‌ر ئه‌و كۆردانه‌ی دانیشتوی ئه‌و شاره‌ن خه‌ڵكی كۆردستانی باشورن به‌ڵام كوردی پارچه‌كانی تری كوردستانی تێدا هه‌یه.
ڕه‌مزیه سوله‌یمان كه ئه‌ویش كچه كوردێكی شاری زاخۆیه و له ناشڤێڵ نیشته‌جیه و كه‌سه‌ر له نزیكه‌وه ده‌ناسێت پێ وایه كه كه‌س به قه‌د كه‌سه‌ر شایانی ئه‌و خه‌ڵاته‌ی كۆشكی سپی نیه. ڕه‌مزیه كه له‌گه‌ڵ كه‌سه‌ر له سه‌نته‌ری ئه‌مریكی “ئاوتریچ” له شاری ناشڤێڵ كاریان كردوه وئیستا به‌رپرسی سیاسه‌ته‌كانی ئه‌و سه‌نته‌ره‌یه به هاوڵاتی وت “من زۆر شانازیی ئه‌كه‌م به كه‌سه‌ر عه‌بدوڵا بێگداوده له‌به‌ر هه‌وڵه‌كانی و خزمه‌تكردنی نه‌ته‌نیا كۆمه‌ڵگای كوردی به‌ڵكو هه‌مو كه‌سێك.”
له 2005دا، كه‌سه‌ر له زانكۆی حكومی تێنیسی به‌كالۆریسی كۆمه‌ڵناسی ته‌واو كردوه و كاتێك كه له‌و زانكۆ وانه‌ی خوێندوه له سه‌نته‌ری ته‌ندروستی لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌و شوێنه كاری كردوه وه‌ك سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی مۆسڵمانی ئه‌و زانكۆیه هه‌ڵبژێردراوه.
كه‌سه‌ر له كانونی دوه‌می 2006 له په‌یمانگای رابه‌رایه‌تی مه‌ده‌نی مۆسڵمانانی ئه‌مریكا ده‌سبه‌كار بوه. له زۆر كۆنفراس له نێوان ئاینه‌كان به‌شداری كردوه و له‌سه‌ر زۆر ته‌وه‌ر قسه‌ی كردوه له‌وانه، كۆچبه‌ری، كوردستان و خه‌ڵكی كۆرد، رۆڵی ژنانی مۆسڵمان، و ژیانی خۆی وه‌ك موسڵمانێك له ئه‌مریكا له دوای هێرشه‌كانی 11 سیپتامبری 2001. ئه‌و كچه كۆرده به‌شداری فیلمی دۆكیۆمینته‌ری “كۆردستانی بچوك: ئه‌مریكا” كردوه بۆ ته‌له‌ڤزیۆنی گشتی شاری ناشڤێڵ، ئێستا كه‌سه‌ر سه‌رۆكی خوێندنگای ڤالۆره.
كه‌سه‌ر به هاوڵاتی ده‌ڵێت كه ئه‌م خه‌ڵاته بۆ ئه‌و زۆر گرنگه له‌به‌ر ئه‌وه كه “من منداڵیم له شه‌ڕ و له كه‌مپی په‌نابه‌ران به‌سه‌ر بردوه و كاتێكیش له ئاماده‌یی بوم كارم كردوه بۆ ئه‌وه‌ی كه یارمه‌تی دایك و باوكم بده‌م بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ژیانمان دابین بكه‌ن.”
باراك ئۆباما له‌سه‌ر 19 ئه‌یلول كه له‌و وڵاته به رۆژی ده‌ستور و هاوڵاتیبون ناونراوه له به‌یانێكدا رایگه‌یاند:”ئیمه به شانازیه‌وه نه‌ته‌ویێكین كه له كۆچبه‌ر پێكهاتوین …كه ژیانی خۆیان كردوه‌ته قوربانی بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كانیان داهاتویه‌كی رونیان هه‌بێت. هه‌مو ساڵێك له رۆژی هاوڵاتیبوندا، ئێمه به خێرهاتنی ئه‌ندامه نوێكانی خێزانی ئه‌مریكا ده‌كه‌ین كاتێك كه سوێند به ده‌ستور ده‌خۆن و ده‌بن به به‌شێك له ئێمه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێكی نوێ چیرۆكی نه‌ته‌وه‌ییمان بنوسین.”

كه‌سه‌ر عه‌بدوڵا له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی رێبه‌ر عه‌بدولره‌حمان‌و دومنداڵه‌كه‌ی جه‌ننه‌و روه‌یدا له ناشڤێڵ
فازڵ هۆرامی، تایبه‌ت به هاوڵاتی
No comments:
Post a Comment