Monday, September 9, 2013

ئێرانیە پەناخوازەکان لە ئوسترالیا دەگەڕێنەوە


تایبەت بە کۆچ بۆ ئوسترالیا و کۆچى کوردان
گروپێکى 28 کەسى کە کاریگەر بوون بە بڕیارى جێگیرکردنى هەرێمى بەشێوەیەکى خۆبەخشانە بڕیاریاندا کە بگەڕێنەوە بۆ وڵاتى خۆیان، کە لە تارانەوە گەیشتبوونە ئوسترالیا. 
وەزارەتى کۆچ و هاونیشتمانى ئوسترالیا لە بەیاننامەیەکدا جەختى لەوە کردۆتەوە کە ئەو ئێرانیانە خۆیان خواستى گەڕانەوەیان هەبووە بۆ وڵاتەکەیان نەک ئەوەى بچنە پاپوا نیو گینیا.
گەڕانەوەى ئەوان لە کۆتایى ئەم هەفتەیەکدا لەکاتێکدایە کە لە مانگى ئابدا 4 ئێرانى تر گەڕاونەتەوە. وتەبێژى وەزارەتەکە ڕایگەیاندووە کە دوو ئێرانى لە 17 و 21ى ئابدا ئوسترالیایان جێهێشتووە، لەکاتێکدا کە دوو ئێرانى تر لە 20ى ئابدا دوورگەى مانوسیان جێهێشتووە. 
وتەبێژەکە ئەوەى ئاشکرا کردووە کە ئەو ئێرانیانەى لەدواى 19ى تەموزەوە بە بەلەم گەیشتوونەتە ئوسترالیا لەوە تێدەگەن کە لە ئوسترالیا نیشتەجێ ناکرێن.
هەروەها ڕایدەگەیەنێت کە وەزارەتەکە بەردەوام دەبێت لە گواستنەوەى ئەو بەلەمانەى بەشێوەیەکى نایاسایى دەگەنە ئوسترالیا و ڕەوانەى دوورگەى مانوس یاخود ناورویان دەکەن بۆ ناوەندەکانى پڕۆسێسکردنى هەرێمى بۆ داخوازى پەناخوازیان، و لە ڕۆژان و هەفتەکانى داهاتوودا زیاتر دەگوازرێنەوە. 
وتەبێژەکە وتى کە چاوەڕوان دەکرێت خەڵکى زیاتر ئەوە هەڵبژێرن کە بگەڕێنەوە وڵاتى خۆیان.
ئەوانەى کە لەناوەندە هەرێمیەکانى هەڵسەنگاندنى کەیسى پەناخوازیدان لە هەرکاتێکدا بیانەوێت دەتوانن داواى خۆبەخشانە گەڕانەوەیان بۆ وڵاتى خۆیان بکەن. 
ئەوانەى کە خۆبەخشانە بڕیارى گەڕانەوە بۆ وڵاتى خۆیان دەدەن پشتیوانى داراییان دەکرێت بۆ گەڕانەوەیان، لەڕێگەى ڕێکخراوى نێودەوڵەتى بۆ کۆچکردن.

No comments:

Post a Comment