Thursday, September 19, 2013

سەرۆک وەزیرانى نوێى ئوسترالیا چى دەکات


کۆچ بۆ ئوسترالیا و کۆچى کوردان
دوێنى تۆنى ئابۆت سوێندى یاسایى خوارد وەکو سەرۆک وەزیرانى نوێى ئوسترالیا و پەیمانیدا کە بەزوویى شەپۆلى هاتنى پەناخوازان بەرەو ئوسترالیا لەڕێگەى بەلەمەوە لە ئیندۆنیزیاوە هێواش بکاتەوە. 
ئابۆت ڕایگەیاند، کە ئەمڕۆ تەنها ڕۆژێکى ئاهەنگ گێڕان نیە، بەڵکو ڕۆژى کارکردنە. هەروەها ڕایگەیاند کە ڕێوشوێنى نوێى ئوسترالیا بۆ پەناخوازان گەڕاندنەوەى بەزوویى ئەو پەناخوازانە دەگرێتەوە کە گەیشتوونەتە ئوسترالیا لەڕێگەى بەلەمەوە لە ئیندۆنیزیاوە. 
جێگرى سەرۆک ئەرکانى سوپاى ئوسترالیا، ژەنەڕاڵى گەورە ئانگیوس کامپبێڵ، وەکو جێبەجێکارى نوێى پارێزەرى سنوورى ئوسترالیا دەستنیشان کراوە، کە بە پڕۆسەى سەربەخۆیى سنوورەکان دەستنیشان دەکرێت. لەم پڕۆسەیەدا دەسەڵاتى تەواو دەدرێت بەو ژەنەڕاڵە سەربازیە. 
حکومەت ڕایگەیاندووە کە ئەو پڕۆسەیە گەڕاندنەوەى پەناخوازانە لەڕێگەى کەشتیەوە لە حاڵەتێکدا کە ئەو پڕۆسەیە سەلامەت بێت. 
ئەم ڕێوشوێنە نوێیەى حکومەتى ئوسترالى لەلایەن بەرپرسانى ئیندۆنیزیاوە بۆتە جێگەى ڕەخنە، هەروەها کە کڕینەوەى بەلەمەکانیش لەخۆى دەگرێت لە گوندەکان بۆئەوەى نەکەوێتە دەستى قاچاخچییەکانەوە. بەرپرسانى ئوسترالى ڕایدەگەیەنن کە خەڵاتى ماددى دەبەخشن بە گوندنشینانى ئیندۆنیزیا ئەگەر زانیارییان پێببەخشن لەبارەى قاچاخچییەکانەوە. 
هەر لەڕێگەى جێبەجێکردنى ئەو پڕۆسەیەوە وەزارەتى کۆچى ئوسترالى هەڵدەستێت بە پێدانى ڤیزاى کاتى پاراستن بە پەناخوازان ئەوانەى لەڕێگەى بەلەمەوە دەگەنە خاکەکانى ئوسترالیا. 
ئەو ڤیزایە دەبەخشرێت بەو 23 هەزار کەسەى کە لەڕێگەى بەلەمەوە لە ئابى ساڵى ڕابردووەوە گەیشتوونە ئوسترالیا و خاوەنى ڤیزاى پەڕینەوەن، و هەرگیز نیشتەجێ بوونى هەمیشەییان پێنادرێت. 
دانیال وێب، لە ناوەندى مافەکانى مرۆڤى ئوسترالى ڕایدەگەیەنێت کە ئەو هەوڵەى حکومەتى ئوسترالى زۆر جێگەى ڕەخنەیە. 
هەروەها ڕایدەگەیەنێت کە ئەو پەناخوازانە هەموو شەوێک دەچنە سەرجێگا بەبێ دڵنیایى لەبارەى داهاتوویانەوە. هیچ ڕێگایەک نیە بزانن داهاتوویان چى دەبێت و ئایا دووردەخرێنەوە یاخود دەگەرشِێنرێنەوە بۆ وڵاتەکەیان. پێموایە ئەمەش کارێکى زۆر پڕ شەرمەزایە.

No comments:

Post a Comment