Sunday, September 29, 2013

بەلەمێکى پەناخوازان لەلایەن هێزى دەریایى ڕەوانەى ئیندۆنیزیا کرایەوە



کۆچ بۆ ئوسترالیا و کۆچى کوردان
کەشتیەکى گەورەى هێزى دەریایى ئوسترالیا ئاوەکانى ئیندۆنیزیاى بەزاند لە سەرلەبەیانى هەینیدا و 44 پەناخوازى بۆ ئیندۆنیزیا گێڕایەوە، ئەمە لەکاتێکدایە کە دەزگاکانى گەڕان و ڕزگارکردنى پەناخوازان ڕایدەگەیەنن کە ئەمە یەکەم هەوڵى حکومەتى ئوسترالى نیە بۆ گێڕانەوەى پەناخوازان، لەسەردەمى حکومەتى ئابۆتدا. 
دەزگاى گەڕان و ڕزگارکردنى ئیندۆنیزى (باسارناس) جەختى لەوە کردەوە کە ئەو بەلەمانەى پەناخوازان بەکاریان هێناوە لە تەختە دروستکراوەو ئەوان لە ئێوارەى پێنج شەممەدا دەسەڵاتدارانى ئوسترالیایان لێ ئاگادار کردۆتەوە. 
بەپێى پڕۆتۆکۆڵێکى نێوان حکومەتى ئوسترالى و ئیندۆنیزى لە ساڵى ڕابردووودا، بەوپێیە وەزیرى گواستنەوە ئانتۆنى ئالبانێسێ، دەسەڵاتى ئەوەى پێداروە کە بچێتە ئاوەکانى ئیندۆنیزیاوە بۆ ڕزگارکردنى پەناخوازان. 
ئەو تیمە بەلەمەکەى پەناخوازەکانیان بەدى کردوووە کە 39 پیاو و ئافرەتێک و 4 منداڵى هەڵگرتووە، و وەکو پێویست نەبووە.
گروپێک لە پەناخوازەکان لەسەر بەلەمەکە جەختیان لەوە کردەوە کە لەلایەن هێزى دەریاییەوە ڕزگارکراون لەدواى ئەوەى نزیک بووە بەلەمەکەیان نوقم ببێت لەڕێگەیاندا بۆ گەیشتن بە دوورگەى کریسمس، کە سێ ڕۆژ لەناو دەریادابوون. 
هەروەها وتوویانە کە ئەوان بڕیارەکەى حکومەتى ئابۆتیان بەلاوە گرنگ نیە و نە پلانى پاپوا نیو گینیا، و دووبارە هەوڵدەدەن بگەن بە ئوسترالیا. 
وتەبێژى ئەو گروپە، یاسر حوسێن، دەڵێت، ئەگەر تۆنى ئابۆت نەیەوێت ئێمە وەکو پەناخواز قبووڵ بکات کە لەڕێگەى بەلەمەوە بگەینە ئەو وڵاتە، ئەوا با ڤیزامان بدەنێ. 
حوسێن دەڵێت، ئێمە دەمانەوێت بچینە هەر شوێنێک بێت ناورو یان پاپوا نیو گینیا یان ئوسترالیا. 
ئەگەر لایەنى ئاسایشمان بۆ فەراهەم بکەن ئەوا بۆهەمیشە لە پاپوا نیو گینیا دەمێنینەوە، ئەو وادەڵێت. 
هێزە دەریاییەکەى ئوسترالیا بەپێى پڕۆتۆکۆڵەکەى نێوان هەردوو وڵات، گەشتیارەکانى گەیاندەوە بە ئاوەکانى نزیک ئوسترالیا و بە کەشتیەکى ئیندۆنیزیا. 
سەرۆکى جێبەجێکارى هەرێمى جاکارتاى باسارناس، ئەحمەد فیردەوسى ڕایگەیاند، ئەمە سێیەم جارە لەدواى واژوو کردنى لێکتێگەیشتنەکە لە ساڵى ڕابردووەوە کە چالاکى لەمجۆرە ئەنجام دەدرێت لە ناوچەى ڕزگارکردندا. 
لەسەردەمى ئابۆتدا چاوەڕوان دەکرێت گەڕان و هەوڵەکانى حکومەتى ئوسترالى فراوانتر بێت و نزیک ببێتەوە لە ئاوەکانى ئیندۆنیزیا. 
ئەمە لەکاتێکدایە کە مارتى ناتالێگاوا وەزیرى دەرەوەى ئیندۆنیزیا ڕایگەیاند کە ئەو ڕێوشوێنەى ئوسترالیا ڕەت دەکاتەوە.


No comments:

Post a Comment