شالاَوى دیپۆرتكردنه‌وه‌ى په‌ناخوازان له‌لایه‌ن حكومه‌تى ئوسترالیا به‌رده‌وامه و له‌ماوه‌ى یه‌ك مانگى ڕابردوودا 500 په‌ناخوازى دیپۆرتى وولاَتى پاپانیوگینیا كردۆته‌وه و چه‌ند په‌ناخوازێكى به‌ڕه‌گه‌ز عێراقیش له‌ناویاندایه.
دیپۆرتكردنه‌وى ئه‌م په‌ناخوانانه له‌پاش ئه‌و ڕێكه‌وتنه دێت كه‌له‌سه‌ره‌تاى مانگى ڕابردوو له‌نێوان حكومه‌تى ئوسترالیا و به‌رپریسانى وولاَتانى پاپانیوگینیادا ئیمزاكرا و هه‌ردوو وولاَت ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر دیپۆرتكردنى هه‌ر په‌ناخوازێك كه‌به‌شێوه‌یه‌كى نایاسایى و له‌ڕێگه‌ى كه‌ناره ئاوییه‌كانه‌وه له‌دواى به‌روارى 19 ى ته‌مووزى ئه‌مساڵه‌وه خۆیان ده‌گه‌یه‌ننه ئوسترالیا بۆ وولاَتى پاپانیوگینیا كه به‌پێى ڕیكه‌وتنامه‌كه په‌ناخوازان كه‌یسه‌كانیان له وولاَتى پاپانیوگینیا یه‌كلایده‌كرێـته‌وه و ئه‌گه‌ر مافى په‌نابه‌رێتیش وه‌ربگرن له پاپانویگینیا وه‌ریده‌گرن و ناگه‌ڕێندرێنه‌وه بۆ ئوسترالیا.
به‌پێى ئاماره فه‌رمیه‌كان ، ده‌یان منداڵ له‌نێو ئه‌و په‌ناخوازانه‌دایه كه تا ئێستا دیپۆرتى پاپانیوگینیا كراونه‌ته‌وه و ئه‌مه‌ش بۆته جێگه‌ى نیگه‌رانى ڕێكخراوه‌كانى تایبه‌ت به داكۆكیكردن له مافى په‌نابه‌ران . له به‌رامیه‌ریشدا وه‌زاره‌تى كۆچى ئوسترالیا ڕایگه‌یاند كه ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بن له دیپۆرتكردنه‌وه‌ى ئه‌و په‌ناخوازانه به‌مه‌به‌ستى تێكشكاندنى ئه‌و بانده قاچاخچیانه‌ى كه سالاَنه ده‌یان په‌ناخواز ده‌كه‌نه قوربانى شه‌پۆله‌كانى ده‌ریا له پێشگه‌شتنیان به ئوسترالیا.
به‌رده‌وامى دیپۆرتكردنه‌وه‌ى په‌ناخوازان له‌لایه‌ن ئوسترالیاوه هاوكاته له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامى پڕوپاگه‌نه‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى ئوسترالیا كه بڕیاره له 7 ى ئه‌یلولى ئه‌مساڵدا ئه‌نجامبدرێت و سه‌رجه‌م پارته سیاسیه گه‌وره‌كانى ئه‌و وولاَته هاوڕان له‌سه‌ر پیاده‌كردنى پلانێك بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ى كۆچى نایاسایى بۆ ئوسترالیا به‌لاَم هاوڕانین له‌سه‌ر چۆنێتى پیاده‌كردنى ئه‌و پلانه.
به‌پێى ئاماره فه‌رمیه‌كان ، له‌سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه زیاتر له 18 هه‌زار په‌ناخواز له‌ریًَگه‌ى كه‌ناره ئاویه‌كانه‌وه و به‌شێوه‌یه‌كى نایاسایى خۆیان گه‌یاندۆته ئوسترالیا و زیاتر له 500 له‌و په‌ناخوازانه‌ش به‌ڕه‌گه‌ز عێراقین.
رزگاركردنى په‌ناخوازان له‌پاش تێكشكانى به‌له‌مه‌كه‌یان له‌پێش گه‌شتنیان به ئوسترالیا له به‌روارى 20ى ئابى 2013 – فۆتۆ : ئه‌سۆشیه‌تد پرێس
گه‌شتنى په‌ناخوازان به دوورگه‌ى پاپانیوگینیا – فۆتۆ EPA
سه‌رچاوه : ئاژانسه‌كان ، ماڵپه‌رى فه‌رمى وه‌زاره‌تى كۆچى ئوسترالیا
ئاماده‌كردنى : هه‌ژار ته‌ها
No comments:
Post a Comment