Monday, September 9, 2013

دواى هەڵبژاردنەکانى ئوسترالیا کۆچى نایاسایى سەختتر دەبێت


تایبەت بە کۆچى کوردان و کۆچ بۆ ئوسترالیا

تۆنى ئابۆتى سەرۆک وەزیرانى نوێى ئوسترالیا: لە ئەمڕۆوە ڕایدەگەیەنم کە ئوسترالیا لەژێر سەرکردایەتیەکى نوێدایە.
لە هەڵبژاردنە گشتیەکاندا ئۆپۆزسیۆنى ئوسترالى بەسەر پارتى کرێکاراندا سەرکەوت و بەمەش دواى شەش ساڵ هاوپەیمانى نیشتمانى لیبڕاڵى دەچێتە سەر حوکم
هاوپەیمانەکان 88 کورسى و پارتى کرێکاران 57 کورسیان بەدەست هێنا لەکۆى 150 کورسى پەرلەمان.
تۆنى ئابۆتى سەرکردەى لیبراڵەکان، کە دەبێتە سەرۆک وەزیران، پەیمانیداوە کە حکومەتێکى تایبەتمەند و خاوەن متمانە پێکبهێنێت. کێڤن ڕۆدى سەرۆک وەزیرانى پێشوو دانى بە شکستیدا ناو ڕایگەیاند کە چیتر سەرۆکایەتى پارتى کرێکاران ناکات.
گەرمترین بابەتى هەڵبژاردنەکان چۆنیەتى زاڵ بوون بەسەر هێواش بوونەوەى گەشەسەندنى ئابوورى و بابەتى باج دانان لەسەر دەرچوونى گازى کاربۆنى وڕێگرى کردن بوو لە گەیشتنى پەناخوازە نایاساییەکان بە بەلەم.
زیاتر لە 14 ملیۆن کەس تۆمارکرابوون بۆ دەنگدان لە ڕۆژى یەکشەممەدا. دەنگدان لە ئوسترالیا ئیجباریە. 
لەلایەکى ترەوە، گواستنەوەى ئەو پەناخوازانەى گەیشتوونەتە ئاوەکانى ئوسترالیا بەشێوەى نایاسایى بەرەو مانوس بەردەوامە. گواستنەوەى پەناخوازەکان لە سەردەمى حکومەتى تۆنى ئابۆت فراوانتر دەبێت. سى و پێنج پاکستانى و نۆ ئەفغانستانى ڕەوانەى ناورو کران لە ڕۆژانى کۆتایى هەفتەدا. هەروەها 20 ئێرانى و 10 ئەفغانى و 7 سۆماڵى و 4 پاکستانى و 2 سودانى ڕەوانەى دوورگەى مانوس کران

No comments:

Post a Comment