Friday, September 13, 2013

ژمارەى ئەو عێراقیانەى داواى پەناخوازیان لە ئوسترالیا کردووە



کۆچى کوردان و کۆچ بۆ ئوسترالیا 
بەپێى ئەو ژمارانەى بڵاوکراونەتەوە لەم مانگەدا، 50444 کەس لە کامپى پەناخوازان و لە شوێنى جیاوازدا بەشێوەیەکى یاسایى داواى مافى پەنابەریان کردووە، کە لەنێوان حوزەیرانى 2013 بۆ تەموزى 2013 ژمارەى ئەو پەناخوازانەى قبووڵ کراون 12 هەزار پەناخواز بوون. 
لەو 12 هەزار پەناخوازەى ڤیزایان پێدراوە کە بەشێوەیەکى یاسایى کۆچ بکەن بۆ ئوسترالیا زیاتر لە یەک لە سێیان لەدایک بووى عێراقن، و بیست لە سەدیان ئەفغانى و 19 لەسەدیان بۆرماین، بەپێى ڕاپۆرتێکى حکومەتى ئوسترالى. هەروەها لەماوەى چوار ساڵى ڕابردوودا عێراقى و ئەفغانى زیاتر قبووڵ کراون لەڕێگەى ئەو پڕۆگرامە مرۆییە یاساییەى حکومەتى ئوسترالیەوە زیاتر لە هەر نەتەوەیەکى تر. 
هەروەها ڕاپۆرتەکەى حکومەتى ئوسترالى ئەوەى ئاشکرا کردووە کە ئەو عێراقیانەى قبووڵ دەکرێن لە وڵاتى جیاوازدا ژیاون کە بەشێوەیەکى سەرەکى لە سوریا بوون، بەڵام ئەفغانیەکان لە ئێران و پاکستان و ئیندۆنیزیاوە قبووڵ کراون. 
بەپێى ژمارەکانى حکومەتى ئوسترالى، 12596 عێراقى بەشێوەیەکى یاسایى داواى مافى پەنابەریان کردووە و لەو ژمارەیە 4064یان قبووڵ کراون، لەکاتێکدا 10777 ئەفغانى داواى مافى پەنابەریان کردووە و 2431یان قبووڵ کراون.

No comments:

Post a Comment