Thursday, September 19, 2013

ڤیزاى کاتى ئوسترالیا چیە؟


کۆچى کوردان کۆچ بۆ ئوسترالیا 
لەسەردەمى حکومەتى (هاوەرد)دا ئوسترالیا لەنێوان ساڵانى 1999-2007 ڤیزاى پاراستنى کاتى دەبەخشى. تۆنى ئابۆت دووبارە ئەو جۆرە ڤیزایەى ڕاگەیاندەوەو بڕیارى ئەوەیدا کە دووبارە ئەو ڤیزایە دەبەخشێت بەو پەناخوازانەى دەردەکەوێت پەنابەرى ڕاستەقینەن. 
لەئێستادا ئەو پەناخوازانەى کە ڤیزاى پەڕینەوەیان بۆدەکراوەو بڕیاروایە لەم دواییانەدا ڤیزاى کاتى وەربگرن. لەئێستادا هەندێ بۆچوونى پەناخوازانتان بۆ بڵاودەکەینەوە کە لە ڕابردوودا ڤیزاى پاراستنى کاتیان وەرگرتووە. 
پەناخوازێکى عێراقى کە لە ساڵى 2003دا هەڵگرى ئەو جۆرە ڤیزایە بوو، ڕایگەیاند "بەبۆچوونى من، ئەو جۆرە ڤیزایە وەکو زیندانى وایە. ژیانمان هەیە بەبێ هیوا، و ئامانج. زۆر بە سادەیى بڵێم ئەوەى خەڵکى دەیەوێت لەم ژیانەدا بەدەستى بهێنێت هیوایە. بەبێ هیوا ژیان هیچ مانایەکى نیە. 
هەڵگرێکى ترى ئەو ڤیزایە لە 2006، دا دەڵێت ئەم حکومەتە زۆر ناشایستە مامەڵە دەکات بەرامبەر ئێمە... کەى من دایک و خوشکەکانم دەبینم؟ باوکم نەخۆشە و دەیەوێت خێزان و منداڵەکانى هەموو کۆببنەوە لە یەک شوێندا. دەترسێت لەوەى بەرلەوەى ئێمە ببینێت گیانى لەدەست بدات. 
داهاتووى ئێمە و قەدەرى ئێمە نەزانراوە. هیچ ئازادییەکمان نیە، و لە ناوەندى دەستبەسەرکردن هاتووینە دەرەوە بەڵام وەکو ئەوەیە کە لە زیندانێکدا بین، ئەمەش گوتەى پەنابەرێکى ترى هەڵگرى ئەو جۆرە ڤیزایە بوو. 
لێکۆڵینەوەیەک ئەوەى پیشانداوە کە هەڵگرانى ئەو جۆرە ڤیزایە تووشى چەندین نەخۆشى دەروونى بوون بەهۆى ئەوەى هەڵگرانى ئەو ڤیزا کاتیە نەیانتوانیوە لەگەڵ خێزانەکانیاندا یەکبگرنەوە و مافى ئەوەیان نیە کە گەشت بۆدەرەوەى وڵات بکەن بۆ بینینى خێزانەکانیان لەدەرەوەى وڵات و لەدواى سێ ساڵ ئەگەرى هەیە کە ڕەوانەى وڵاتەکەى خۆیان بکرێنەوە. 
لەئێستادا ئەوانەى هەڵگرى ڤیزاى پەڕینەوەن بۆچوونیان لەبارەى ڤیزاى پاراستنى کاتیەوە بەوشێوەیەیە: 
پەناخوازێکى ئێرانى دەڵێت: بەم ڤیزایە لەوبڕوایەدام جیاکارى بەرامبەر ئێمە دەکرێت. ئێمە حەزدەکەین وەکو خەڵکى ئاسایى بژین. حەزدەکەین ئەندامێک بین لە خێزانەکەمان. حەزدەکەین کە ژیانى خۆمان دروست بکەین. و منداڵمان هەبێت. بەڵام چۆن؟ بەم جۆرە ڤیزایە نازانین کە داهاتوومان چى دەبێت. 
پەناخوازێکى ترى ئێرانى دەڵێت، حەزدەکەم بە سیاسییەکان بڵێم: ئێمە مەخەنە ناو ڕکابەرییەکانى خۆتانەوە. تکایە لە ئێمە تێبگەن چونکە ئێمە مرۆڤین. 
پەناخوازێکى هازارا دەڵێت: خێزانەکەم زۆر نیگەرانن و زۆر خەمبارن. هەموو ڕۆژێک و هەمووکاتێک من بیریان دەکەم. 

No comments:

Post a Comment