له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا زانكۆی ئه‌مریكی له عیراق بڵاویانكردۆته‌وه، خۆی به خۆشحاڵ ده‌زانێت كۆمه‌كێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكات بۆ هاریكاریی و پشتگیری كردنی په‌یام و ئامانجی زانكۆی ئه‌مریكی له عیراق.
له به‌شێكی دیكه‌ی رونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه، ئه‌م كۆمه‌كه ده‌ڕوات به‌ره‌و سه‌ركه‌وتووه‌كانی زه‌ماله‌ی خوێندن كه پێی ده‌ووترێت زه‌ماله‌ی خوێندنی نایابی ئه‌كادیمی.
هه‌روه‌ها ئه‌و فێرخوازانه‌ی نمره‌ی 85% یان له به‌كالۆریا به‌ده‌ستهێناوه ده‌توانن داوا پێشكه‌ش بكه‌ن بۆ وه‌رگرتن له زانكۆكه و شیاو ده‌بن بۆ وه‌رگرتنی مینحه‌ی ته‌واوی خوێندن (كرێی خوێندن وه‌لاده‌نرێت) بۆ ده‌وام كردن له زانكۆی ئه‌مریكی له عیراق.
ئه‌مه‌ش ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌یه:
زانكۆی ئه‌مریكی له عێراق، سلێمانی كۆمه‌كێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پرۆگرامی زه‌ماله‌ی خوێندن بۆ سه‌ركه‌وتووه‌كان راده‌گه‌یێنێت.
زانكۆی ئه‌مریكی له عێراق، سلێمانی (AUIS)، خۆی به خۆشحاڵ ده‌زانێت به ڕاگه‌یاندنی كۆمه‌كێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردوستان بۆ هاریكاریی و پشتگیری كردنی په‌یام و ئامانجی زانكۆی ئه‌مریكی له‌عێراق، سلێمانی بۆ پێشكه‌شكردنی خوێندنی كوالیتی ئاست به‌رز و به‌تواناكردنی چین ونه‌وه‌ی گه‌نج. ئه‌م كۆمه‌كه ده‌ڕوات به‌ره‌و سه‌ركه‌وتووه‌كانی زه‌ماله‌ی خوێندن كه پێی ده‌ووترێت زه‌ماله‌ی خوێندنی نایابی ئه‌كادیمی. ئه‌و فێرخوازانه‌ی نمره‌ی 85% یان له به‌كالۆریا به‌ده‌ستهێناوه ده‌توانن داوا پێشكه‌ش بكه‌ن بۆ وه‌رگرتن له زانكۆكه و شیاو ده‌بن بۆ وه‌رگرتنی مینحه‌ی ته‌واوی خوێندن (كرێی خوێندن وه‌لاده‌نرێت) بۆ ده‌وام كردن له زانكۆی ئه‌مریكی له عێراق، سلێمانی. ئه‌م مینحه‌یه هه‌موو ساڵێك پیاچوونه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت، هه‌تا فێرخوازان به‌رده‌وام بن له خوێندندا له ئاستی لێهاتوییدا، مینحه‌كه هه‌موو ساڵێك نوێ ده‌كرێته‌وه.
بۆردی ئه‌مینداران سوپاسگوزاری سه‌ره‌ك وه‌زیران نێچیره‌ڤان بارزانی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردوستانه بۆ ئه‌م هاوكارییه جوامێرانه‌یه‌ی زانكۆكه و فێرخوازه گه‌نجه‌كان.
بۆ زانیاری زیاتر و پێشكه‌شكردنی داواكاری وه‌رگرتن، تكایه سه‌ردانی ماڵپه‌ڕه‌كه‌مان بكه‌ن http://www.auis.edu.iq/ku/node/1199
یان په‌یوه‌ندی بكه‌ن به زانكۆی ئه‌مریكی عێراق، سلێمانی به‌م ژماره مۆبایله +964 0770 461 7555
دوا به‌روار بۆ پێشكه‌شكردنی داواكاری وه‌رگرتن 6/ 10/ 2013 یه. بڕیاره‌كانی وه‌رگرتن له دوای 15/10/2013 وه ڕاده‌گه‌یه‌نرێت.
ده‌رباره‌ی زانكۆی ئه‌مریكی عێراق، سلێمانی
زانكۆی ئه‌مریكی عێراق، سلێمانی دامه‌زراوه‌یه‌كی قازانجنه‌ویسته له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی دا له سلێمانی، عێراق. له ئێستادا ئه‌م زانكۆیه پێنج بڕوانامه‌ی زانكۆیی پێشكه‌ش ده‌كات كه بریتین له ( ئه‌ندازیاری گشتی، ڕۆژنامه‌وانی ئینگلیزی، به‌ڕێوه‌بردنی كار، دیراساتی نێوده‌وڵه‌تی، ته‌كنۆلۆجیای زانیاری) كه بنه‌مایه‌كی پته‌وی زانیاری و توانای تایبه‌ت به پیشه‌سازی ده‌سته‌به‌ر ده‌كات و هانی بیركردنه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌گرانه ده‌دات. سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌ش، زانكۆكه پرۆگرامێكی تایبه‌تیی ماسته‌ر له به‌ڕێوه‌بردنی كاردا پێشكه‌ش ده‌كات بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ئه‌دایان له ژینگه‌ی كاری به‌جیهانی كراودا.
No comments:
Post a Comment