تۆنى ئابۆت سەرۆکى پارتى هاوپەیمانى نیشتمانى لیبراڵى توانى هەڵبژاردنەکانى ئوسترالیا بباتەوەو ببێتە سەرۆک وەزیرانى نوێى ئوسترالیا. پەیمانى ئەوەیداوە کە ڕێوشوێنى توندتر بگرێتەبەر لەچاو حکومەتەکەى کێڤن ڕووددا بۆ وەستاندنى گەیشتنى بەلەمى پەناخوازە نایاساییەکان.
لەخوارەوەدا چەند پەیمانێکى تۆنى ئابۆت دەخەینەڕوو کە بەرلە هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاندبون و لەداهاتوودا بەشێوەیەکى کردارى جێبەجێیان دەکات:
1-بەردەوام دەبێت لە پڕۆسەى هەڵسەنگاندنى کەیسى پەناخوازان لەدەرەوەى خاکى ئوسترالیا و بەشێوەیەکى بەرفراوان ناوەندەکانى دوورگەکانى ناورو و مانووس زیاد دەکات بۆ 2000 شوێنى تر بۆئەوەى لەماوەى دوو مانگدا لەلایەن حکومەتى هاوپەیمانیەوە لە ناورو بکرێنەوە.
پەناخوازەکان لەسەرەتادا لە چادردا نیشتەجێ دەکرێن بەرلەوەى کە شوێنى نیشتەجێ بوونى پێویستى هەمیشەییان بۆ بنیات بنرێت. ئوسترالیا هاریکارى و ڕێنوێنى هەڵسەنگاندنى کەیسى پەناخوازان دەکات لەڕێگەى ڕاهێنانى لایەنە پەیوەندیدارەکانى ناورو و پاپوا نیو گینیا.
2-حکومەتى هاوپەیمانى وەڵامدانەوەیەکى شێوە سەربازى دەبێت بۆ چالاکى پەناخوازەکان و گەیشتنیان بەشێوەی قاچاخ لەڕێگەى بەلەمەوە، و حکومەت فەرماندەیەکى سێ ئەستێرەیى دادەمەزرێنێت کە ڕاستەوخۆ لەژێر دەسەڵاتى وەزیرى کۆچکردندا بێت. حکومەتى هاوپەیمانى فەرمانى نوێ بە سوپاى دەریایى ئوسترالیا دەدات بۆ گێڕانەوەى ئەو بەلەمانەى کە دەکرێت بە سەلامەتى ڕەوانەى ئەو شوێنانە بکرێنەوە کە بە نایاسایى لێوەى هاتوون. هەروەها پشتیوانى ببەخشێت بە وڵاتانى گەیەنەر بەتایبەتى سریلانکا و ئیندۆنیزیا بۆئەوەى گەیشتنى بەلەمەکان کۆتاییان پێبهێنرێت.

4-ئەو پەناخوازانەى کە بەر لە 13ى ئاب گەیشتونەتە ئوسترالیا، و بەڵگەنامەکانى ناسنامەیان نیە، بەپێى ڕێوشوێنەکانى حکومەتى هاوپەیمانى ئەوا لێکۆڵێنەوە دەکرێت بۆ پێدانى مافى پەنابەرى. بەدواداچوون دەکرێت بۆ هەڵسەنگاندنەکانى دادگاى پێداچوونەوەى کەیسى پەناخوازان. ئەو بەدواداچوونە دەبێت لەلایەن بەرپرسێکى تر لە وەزارەتى کۆچ و هاونیشتمانى بوون جێبەجێ بکرێت، و پەناخوازەکە دووبارە مافى ئەوەى پێدەدرێت داخوازى مافى پەنابەرى پێشکەش بکات بە زانیارى پێویستەوە. ئەو بەدواداچوونانەى ئەنجامەکانیان باش دەرناچێت بەزوویى مافى پەناخوازیان لێدەسەنرێتەوە و ڕەوانەى وڵاتەکەیان دەکرێنەوە یاخود بەشێوەیەکى خۆبەخشانە ڕەوانەى وڵاتى سێیەم دەکرێن بەمەرجێک دەرفەتیان پێبدرێت کە بۆ ئەو وڵاتەى تر بچن.
5-بەپێى ڕێوشوێنەکانى حکومەتى پارتى هاوپەیمانى ئوسترالیا، ئەو پەناخوازەى بە بەلەم دەگاتە ئوسترالیا ڕەوانەى دوورگەى ناورو و پاپوا نیو گینیا دەکرێت، و چیتر مافى یارمەتى یاسایى ئازادى نیە بەپێى سیستمى داواکردنى مافى پەنابەرى و کۆچکردن.
6-حکومەتى داهاتووى ئوسترالیا پەیمانیداوە کە ژمارەى ئەو پەناخوازانە کەم بکاتەوە کە بەشێوەیەکى فەرمى لەڕێگەى پڕۆگرامى مرۆیى و پەنابەران لەڕێگەى کۆمسیۆنى پەنابەرانى نەتەوە یەکگرتووەکان وەریدەگرێت، لە 20000 پەناخوازەوە بۆ 13750 پەناخواز، و ئەم ژمارەیەش ئەوانە ناگرێتەوە کە بە بەلەم کۆچ دەکەن و داواى مافى پەنابەرى دەکەن.

هەروەها ئوسترالیا باندى قاچاخچییەکان تێکدەشکێنێت لەڕێگەى کەمپینى لە 100 گوندى ناوخۆیى ئیندۆنیزیاوەو کڕینى بەلەمە مەترسیدارەکان لەخاوەنەکانیان و پشتیوانى کردنى لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ بەخشینى زانیارى. هەروەها گەشەپێدانى لایەنى تەکنەلۆژى ناساندنەوەى سەرچاوەى ئەو وڵاتانەى کە کۆچبەرەکان لێیەوە کۆچ دەکەن و وڵاتانى گواستنەوەکان و گەشەپێدانى زانیارى بایۆمێتریکى و بەڵگەنامەى پەناخوازەکان. هەروەها ئوسترالیا هێڵى ئاسمانى ئیندۆنیزیا بەهێزتر دەکات بۆ بەدواداگەڕان و ڕزگارکردنى پەناخوازان و قاچاخچییەکان لەڕێگەى پێدانى بەلەم و پشتیوانى و ڕاهێنانى ستافەکانیان.
No comments:
Post a Comment