نوسینگەی سلێمانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەنوسراوێکی فەرمیدا داواکاری کوردانی بەزۆر نێردراوەی وڵاتانی ئەوروپا دەگەیەنێتە لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمانی کوردستان و داوایان لێ دەکات کە ئاوڕیان لێ بدەنەوە.
نووسراوەکە لەسەر داوای ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دکتۆرە"ئەشواق جاف"لەڕێگەی نوسینگەی سلێمانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە ئاراستەی لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمانی کوردستان کراوە و تیایدا داواکاری پەنابەرە دیپۆرتکراوەکانیووڵاتانی ئەوروپای لەگەڵدا هاوپێچ کراوە.
لەنووسراوەکەی نوسینگەی سلێمانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا ئاماژە بە ناهەمەمواری بارودۆخی ئەو کەسانە کراوە کە لە ئەوروپاوە بەزۆر ڕەوانەی هەرێمی کوردستان کراوەنەتەوە و داوا لە لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمانی کوردستان کراوە ئاوڕیان لێ بداتەوە و ئەو کەسانەی پێش ئەوەی بچنە دەرەوەی وڵات کاری حکومیان هەبووە، بیانگێڕنەوە سەر کارەکانیان".
لەبەشێکی نوسراوەکەشدا باس لە هەژاری و خراپی باری ئابووری ئەو خێزانانە کراوە و هاتووە:"ئەو خێزانانە هیچ دەرامەتێکیان نییە تاکو بتوانن منداڵەکانیان وەکو هەموو هاووڵاتیەک لە قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستاندا خوێندن تەواو بکەن ".
لەکۆتایی نوسراوەکەشدا وێرای ئەوەی ئاماژە بۆ ئەوە کراوە کە هەندێکیان کرێی خانووەکانیان زۆر بەسەختی بۆ دابین دەکرێت و داوا لە لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمانی کوردستان کراوە بەدەنگ داواکاری ئەو کەسانەوە بچن و کاریان بۆ بکەن".
زیرەک عەبدولڕەحمان/م.
(PNA)
No comments:
Post a Comment