دوو په‌ناخوازی كورد له یه‌كێك له پاركه گشتیه‌كانی به‌ریتانیا، فۆتۆ: BBC |
"له‌م وڵاته‌دا واهه‌ست ده‌كه‌م كه مرۆڤ نه‌بم، چونكه له هه‌موو شتێك مه‌حروم كراوین" ئه‌مه وته‌ی په‌ناخوازێكی كورده كه كه‌یسه‌كه‌ی له‌لایه‌ن حكومه‌تی به‌ریتانیاوه ره‌تكراوه‌ته‌وه‌و ئێستا له‌بارودۆخێكی مرۆیی له‌ڕاده‌به‌ر خراپ‌دا له‌شاری گلاسكۆی باكوری به‌ریتانیا ژیان ده‌گوزه‌رێنێـت.
له‌راپۆرتێكی كه‌ناڵی (BBC) دا كه له‌كۆتایه‌كانی مانگی رابردوودا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ژیان‌و گوزه‌رانی چه‌ندین په‌ناخواز كه كه‌یسه‌كانیان ره‌تكراوه‌ته‌وه خراوه‌ته‌ڕوو.
ئاراس عه‌لی ، ئه‌و په‌ناخوازه كورده‌یه كه خۆی وه‌ك خه‌ڵكی شاری كه‌ركوك به‌كه‌ناڵه‌كه ناساندوه‌و باس له خراپی دۆخی ژیانی خۆی‌و 20 په‌ناخوازی تر ده‌كات كه وه‌ك ئه‌و كه‌یسه‌كانیان ره‌تكراوه‌ته‌وه‌و ژیانیان تابڵێت خراپه‌و ده‌ڵێت، "ده‌بێت ژیانمان چۆن بێـت كه رۆژانه ژیان له‌ناو كتێبخانه‌و سه‌رشه‌قامه‌كان به‌سه‌رده‌به‌ین".
به‌وته‌ی ئاراس، ماوه‌ی پێنج ساڵه له به‌ریتانیایه‌و له‌و ماوه‌یه‌شدا سێ جار كه‌یسه‌كه‌ی ره‌تكراوه‌ته‌وه‌و ده‌ڵێت كه به‌هۆی خراپی بارودۆخی عێراقه‌وه ناتوانێت بگه‌ڕێـته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كه‌ی BBC، ژماره‌ی ئه‌و په‌ناخوازانه‌ی كه ئێستا له‌و وڵاته‌ن‌و كه‌یسه‌كانیان ره‌تكراوه‌ته‌وه به‌شێوه‌یه‌كی وورد دیارنیه، به‌ڵام كه‌ناڵه‌كه به 100 هه‌زار بۆ 500 هه‌زار مه‌زه‌نده‌یان ده‌كات كه ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه له‌و وڵاته‌ن‌و زۆربه‌یان خه‌ڵكی وڵاته هه‌ژاره‌كانن‌و مافی په‌نابه‌رێتیان وه‌رنه‌گرتووه‌و جارێكی تریش له‌پاش كۆچكردنیان توشی هه‌ژاری بوونه‌ته‌وه.
به‌پێی ئاماره فه‌رمیه‌كانی حكومه‌تی به‌ریتانیا، 106 په‌ناخوازی عێراقی له ساڵی رابردوودا له به‌ریتانیاوه دیپۆرتی عێراق كراونه‌ته‌وه‌و 305 په‌ناخوازی تریش خۆبه‌خشانه گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ عێراق.
زانیاریه‌كان ئاماژه بۆئه‌وه‌ده‌كه‌ن كه كه‌یسی په‌نابه‌رانی عێراق زیاتر له جاران ره‌تده‌كرێنه‌وه. له ساڵی 2012 دا ، ته‌نها 268 په‌ناخوازی عێراقی داوای مافی په‌نابه‌رێتیان له به‌ریتانیا كردووه، به‌ڵام كه‌یسی 162 كه‌سیان له‌یه‌كه‌م چاوپێكه‌وتندا ره‌تكراوه‌ته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌خراپی بارودۆخی ئه‌و په‌ناخوازانه‌ش، ئه‌نجومه‌نی شاری گلاسكۆی به‌ریتانیا به‌توندی ره‌خنه له سیاسه‌تی كۆچی به‌ریتانیا‌و وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌و وڵاته ده‌گرێت‌و رایده‌گه‌یه‌نێت كه وه‌زاره‌تی ناوبراو به‌ئه‌نقه‌ست ئه‌و په‌ناخوازانه تووشی هه‌ژاری‌و بێ ڕێگه‌وجێگه‌یی ده‌كات تا ناچاریان بكات ئه‌و وڵاته به‌جێبهێڵن.
له وه‌ڵامیشدا ئاژانسی پاراستنی سنوره‌كانی به‌ریتانیا رایده‌گه‌یه‌نێت كه به‌پێی یاسا ئه‌و په‌ناخوازانه ده‌بێت ئه‌و وڵاته به‌جێ بهێڵن‌و به‌وه‌ش پێویست ناكات چیتر ژیان به‌و جۆره له‌و وڵاته به‌سه‌ربه‌رن.
هه‌ژار ته‌ها
Awene
سەردانى گروپ و پەیجەکانمان بکەن بۆ وەرگرتنى زانیارى لەبارەى کۆچ، مینحەى خوێندن، دەرفەتى کار لە وڵاتانى دەرەوە و کۆچى یاسایى:
https://www.facebook.com/kochikurdan
https://www.facebook.com/groups/102175996536494/
http://kochikurdan.wordpress.com/
http://immigration2australia1.blogspot.com/
https://twitter.com/Kurd_Migration
No comments:
Post a Comment