Monday, April 15, 2013

زانكۆی ئه‌مریكی له‌ عیراق- سلێمانی پێشانگایه‌ك بۆ حه‌وت زانكۆی ئه‌مریكی ده‌كاته‌وه‌


به‌مه‌به‌ستی‌ له‌ نزیكه‌وه‌ ئاشنابوونی‌  فێرخوازانی كورد له‌گه‌ڵ جۆری خوێندن و چۆنیه‌تی پێشكه‌ش كردنی داواكاریی بۆ خوێندن له‌ زانكۆكانی ئه‌مریكا، زانكۆی ئه‌مریكی له‌ عیراق - سلێمانی پێشانگایه‌ك بۆ حه‌وت زانكۆی ئه‌مریكی ده‌كاته‌وه‌.

دالیا ئه‌مین رێكخه‌ری خزمه‌تگوزاری پیشه‌یی له‌ زانكۆی ئه‌مریكی له‌ عیراق، سلێمانی به‌ خه‌ندانی راگه‌یاند: "ئه‌م جۆره‌ پێشانگایانه‌ كه‌ زانكۆی ئه‌مریكی له‌ عیراق، سلێمانی رێكیخستووه‌ ده‌ستپێكه‌ بۆ دروستكردنی پردی په‌یوه‌ندیی له‌ نێوان فێرخوازانی كورد و زانكۆكانی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا".

لای‌ خۆیه‌وه‌ بژار بۆسكانی به‌رپرسی راگه‌یاندنی زانكۆی ئه‌مریكی وتی‌: "زانكۆكه‌مان به‌رده‌وام ئه‌م جۆره‌ چالاكییانه‌ رێكده‌خات بۆ خزمه‌تكردنی بواری خوێندنی باڵا و ئاسانكاری و ره‌خساندنی هه‌لی خوێندن بۆ فێرخوازانی هه‌رێمی كوردستان".
خه‌ندان – هۆگر كه‌مال

No comments:

Post a Comment