ڕاوێژكاری وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی بۆ كاروباری زانستی وه‌ڵامی خۆپیشاندانی خوێندكارانی به‌رنامه‌ی تواناسازی دایه‌وه‌و ڕاگه‌یاند له كۆی ئه‌و (4351) كاندیده‌ی به‌رنامه‌ی تواناسازی تا ئێستا (2200) كاندید سه‌فه‌ریان كردوه‌و ئێستا له زانكۆ به‌ناو بانگه‌كانی جیهان ده‌ستیان به‌كۆرسی زمان و خوێندنی ئه‌كادیمی كردوه.
ماڵپه‌ڕی فه‌رمی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا بڵاویكرده‌وه، د. ئامانج سه‌عید ڕاوێژكاری وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی بۆ كاروباری زانستی له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌نوسیدا رایگه‌یاندووه " به‌رنامه‌ی تواناسازی كه یه‌كێكه له به‌رنامه نوێیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو كات پێویستی به پێداچوونه‌وه هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌سوود وه‌رگرتن له هه‌ڵه‌كان به‌رنامه‌كه به‌هێزتر بكه‌ین و كادیری باشتر بۆ داهاتوو پێبگه‌ێنین".
رونیشیكردووه‌ته‌وه "ئه‌زمون بۆمانی ده‌رخست كه یه‌كێك له‌و كێشانه‌ی كه ڕوبه‌ڕووی كاندیده‌كان ده‌بێته‌وه ئاستی زمانه كاتێك كه ڕوو ده‌كه‌نه زانكۆ پێشكه‌تووه‌كان بۆ ته‌واوكردنی خوێندنه‌كانیان، بۆیه وه‌زاره‌ت به‌سوود وه‌رگرتن له ئه‌زمونی شاره‌زیان و پسپۆڕانی نێوده‌وڵه‌تی و ڕاوێژكردنێكی زۆر و به‌ڕچاوكردنی بنه‌مایه‌كی زانستی بڕیاریدا ئه‌وانه‌ی كه ئاستی زمانیان نه‌گاته پێنجی (ILTES) و هاوتاكانی ڕێگه به‌كاندیده‌كان نه‌درێت سه‌فه‌ری خوێندن بكه‌ن، ئه‌وه‌ش له پێناو پاراستنی كاندیده‌كانه بۆ ئه‌وه‌ی له كاتی سه‌فه‌كردنیان دووچاری كێشه‌و گرفتی جۆراو جۆری زمان نه‌بنه‌وه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو "بۆ هاریكاریكردنی كاندیده‌كانیش وه‌زاره‌تی بڕیاری كردنه‌وه‌ی شه‌ش سه‌نته‌ری زمانی له زانكۆ حكومی و تایبه‌تیه‌كاندا بۆ ئه‌وه‌ی كاندیده‌كان له‌ماوه‌ی (6) مانگدا كۆرسی زمان ببین و ئاستی زمانه‌كانیان بگه‌ێننه ئاستی پێویست كه پێنجی (ILTES)ه، كه ئه‌وه‌ش ئاستێكی زۆر به‌رز نیه، بۆیه خوێندكاراو قوتابیان دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و ئاسته‌ی زمان به‌ده‌ست ده‌هێنن كۆرسێكی دیكه‌ی (6) مانگیان له‌و وڵاته بۆ ده‌كرێته‌وه كه سه‌فه‌ری بۆ ده‌كه‌ن تا ئاستی زمانه‌كانیان ده‌گاته ئه‌و ئاسته‌ی كه زانكۆكه‌یان داویان لێ ده‌كات كه له شه‌ش و نیوی (ILTES) و به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌یه".
سه‌باره‌ت به‌و داواكاریه‌ی خۆپیشانده‌ران كه وه‌زاره‌ت هه‌ماهه‌نگی بكات له‌گه‌ڵ زانكۆ پێشكه‌تووه‌كان بۆ وه‌رگرتنی ئۆفه‌ر، د. ئامانج سه‌عید ڕاگه‌یاند "وه‌زاره‌ت (100%) پشتگیری ئه‌و داوایه‌یان ده‌كات و، هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له ڕابردوودا وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی چه‌ندین وه‌فدی ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه كردوه، له‌هه‌مان كاتدا پێشوازی له چه‌ندین وه‌فدی دیكه كردوه بۆ چۆنێتی وه‌رگرتنی ئۆفه‌ر بۆ كاندیداكان، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی چه‌ندین پێشانگه له شاره‌كانی كوردستان كراوه‌ته‌وه كه زانكۆ به‌ناوبانگه‌كان به‌شداریان تێدا كردوه بۆ ئه‌وه‌ی خوێنداران له نزیكه‌وه ئۆفه‌ر به‌ده‌ست بهێنن".
سه‌باره‌ت به‌و داوایه‌ش كه هه‌ندێك له زانكۆكان داوای ئاستی زمانیان لێ ناكه‌ن، ڕاوێژكاری وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی بۆ كاروباری زانستی وتی "هه‌موو زانكۆ پێشكه‌تووه‌كان داوای ئاستی زمان ده‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له زانكۆ عه‌ره‌بیه‌كانیش هه‌مان داواكاریان هه‌یه، بۆیه ئێمه له ڕه‌وانه‌كردنی كاندیداكان جه‌خت له‌سه‌ر كوالیتی زانكۆكان و پڕۆسه‌ی خوێندن ده‌كه‌ین، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م به‌رنامه‌یه كار ده‌كات بۆ پێگه‌یاندنی سه‌ركرده‌كانی داهاتوو".
بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ڕه‌وانه‌كردنی موسته‌حه‌قاتی دارایی كاندیداكان، د. ئامانج سه‌عید رونیكرده‌وه "له‌و بواره‌دا هه‌وڵی زۆر دراوه‌و ماوه‌ی ساڵ و نیوێكه سه‌رقاڵی ڕێكخستنی ئه‌و بابه‌ته‌ین و ده‌مانه‌وێت چارسه‌ری ئه‌و كێشه‌یه بكه‌ین، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی سیسته‌می بانكی نیه، بۆیه پاره‌كان به(كاش) ده‌درێت به‌كاندیداكان، به‌ڵام كاندیداكانی دڵیناكرده‌وه كه له قۆناغی دروستكردنی سیسته‌می بانكین".
ڕاوێژكاری وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا له ڕێگه‌ی ڕاوێژكاری سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ كاروباری خوێندنی باڵا نوسراومان بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كرده‌وه تا ئه‌و كاندیدانه‌ی كه له ناوه‌وه‌ی وڵات له كۆرسی زماندا ده‌خوێنن ئه‌و ماوه‌یه‌یان به مۆڵه‌تی خوێندن بۆ ئه‌ژمار نه‌كرێت، به‌ڵكو بكرێته مۆڵه‌تی ڕاهێنان تا موچه‌كانیان وه‌ك خۆیان بۆیان خه‌رج بكرێت، وتیشی چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی ئه‌و نوسراوه ده‌كه‌ین.
سەردانى گروپ و پەیجەکانمان بکەن بۆ وەرگرتنى زانیارى لەبارەى کۆچ، مینحەى خوێندن، دەرفەتى کار لە وڵاتانى دەرەوە و کۆچى یاسایى:
https://www.facebook.com/kochikurdan
https://www.facebook.com/groups/102175996536494/
http://kochikurdan.wordpress.com/
http://immigration2australia1.blogspot.com/
https://twitter.com/Kurd_Migration
No comments:
Post a Comment