وهزارهتی خوێندنی باڵاوتوێژینهوهی زانستی حكومهتی ههرێمی كوردستان 150 كاندیدی بهرنامهی تواناسازی ئاگادار دهكاتهوه كه رۆژی یهكشهممهی داهاتوو (14ی نیسانی 2013) خۆیان یان بریكارهكانیان سهردانی وهزارهتی خوێندنی باڵاوتوێژینهوهی زانستی بكهن بۆ وهرگرتنی مافه داراییهكانیان.
دهقی ئاگادارییهكه:
سەرجەم ئەو کاندیدە بەرێزانەی بەرنامەی تواناسازی ئاگادار دەکەینەوە کە ناویان هاتووە لە لیستی ژمارە (٤) ساڵی ٢٠١٣دا کە هاوپێچ کراوە و بریتین لە ١٥٠کاندید، رۆژی یەکشەممە ٢٠١٣/٤/١٤ کاتژمێر١٠ ی سەرلەبەیانی خۆیان، یان بریکارەکانیان (وەکیل) سەردانی خاتوو (ئامیره گاهر عبدالله) لە دیوانی وەزارەتی خویندنی باڵا ژمێریاری بکەن بۆ وەرگرتنی چەکی سەرفکردنی مافە داراییەکانیان، دواکات بو وەرگرتنی چەکەکان ڕوژی ٢٤-٤-٢٠١٣ دەبیَت.
تێبینی :
• بریکار (وەکیل) ی کاندید پَیویستە وێنەی رەسەن (اصلی) و فۆتۆکۆپی رەنگاو ڕەنگی بریکارنامە (وەکالەت) و ناسنامەی باری شارستانی یان ڕەگەزنامەی عیراقی لەگەڵ خویدا بهیَنیَت.
• پێویستە بریکار (وەکیل) ی کاندید، زنجیرەی ناوی کاندید وەک لە لیستی خوارەوە نوسراوە بزانیت.
• چەکی سەرفکردنی مافە داراییەکان تەنها لە بانکی منارە لە شاری هەولیَر کاش دەکرێت .
• تکایە بە هیچ شێوەیەک سەردانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران مەکەن بۆ وەرگرتنی چەکی تواناسازی لە بەر ئەوەی چەکی پارە لە وەزارەتی خوێندنی باڵا وە دابەش دەکرێت.
No comments:
Post a Comment