Tuesday, April 2, 2013

ئەندامانى پەرلەمانى کوردستان لەمالیزیا چاویان بەقوتابیانى کورد دەکەوێت


ڕۆژى شەممە بەرواری ٣١/٣/٢٠١٣ ، چەند ئەندامێکى پەڕلەمانی کوردستان کەپێکهاتبوون لە بەڕێزان ( عەدنان عوسمان، عومەر هەورامی، سەمیر سەلیم ) چاویان کەوت بەژمارەیەکى بەرچاو لەقوتابیانى کورد لەمالیزیا لەشارى جهور باهرو، بەمەبەستی گوێگرتن لەکێشەو گرفتەکانیان و ئاشنابوون پێیان لەنزیکەوە.. لەدیدارەکەدا کەنزیکەى 2 کاتژمێرى خایاند بەوردى گوێبیستى هەموو گرفت و پێشنیارەکان بوون، پاشتریش ڕونکردنەوەیان لەو بارەیەوە پێشکەش کرد.

هەروەها ئاماژەیان بەوەکرد کەئەوان بۆ ئەرکێکى تایبەتى خۆیان هاتوون، بەڵام بەپێویستیان زانیوە دیدارى دۆستانە لەگەڵ کوردانى دانیشتووى مالیزیا ساز بکەن. سەبارەت بەکێشەو پێشنیارەکانیشیان پەیمانیان پێدان کەزۆر بەگرنگیەوە لێى بڕوانن و بەجدى بەدواداچوونى بۆ بکەن و ئاراستەى کەس و لایەنى پەیوەندیدارى بکەن، بەو هیوایەى ڕۆڵیان هەبێت لەچارەسەرى کێشەکاندا.
شایەنى باسە دیدارەکە بوویە مایەى خۆشحاڵى هەموولایەک و قوتابیانيش خوازیاربوون کەهەرکات هەر بەرپرس و کار بەدەستێک سەردانى مالیزیاى کرد دەرفەت هەبێت بۆ دیدارو ئاشنابوون بەکێشەو گرفتەکان و ئاگابوون لەپێشکەوتن و ئاستى قوتابیان. 

No comments:

Post a Comment