لە ژێر ناوی "چواره‌مین راپۆرتی هه‌ژاری و ده‌وڵه‌مه‌ندی سه‌باره‌ت به قۆناغه جیاوه‌زه‌کانی ژیانی مرۆڤی ئه‌ڵمان" لێكۆڵینەوەیەكی زانستی و کۆمه‌ڵایه‌تی بڵاو کراوه‌ته‌وه.
ژنە چالاكوانی كورد ئاراس نووری ئەحمەد تەها کورته‌یه‌کی ئەو راپۆرتەی لە ئەڵمانیەوە كردۆتە كوردی و تێدا هاتووە:
ئه‌م راپۆرته هه‌ر 4 ساڵ جارێک ئاماده ئه‌کرێت له‌سه‌ر ژیانی کۆمه‌ڵگای ئه‌ڵمان.
له‌م راپۆرته‌دا ئه‌م پۆینتانه‌م به‌رچاو که‌وت:
1. له‌گه‌ڵ ئه‌وا، که ئابوری ئه‌ڵمانیا به‌ره‌و سه‌ره‌وه ئه‌چێت له گرافیکی ده‌وڵه‌مه‌ندیا، راده‌ی هه‌ژاری زیادی کردوه. له 14% ساڵی 2007، بوه‌ته 15،1 هه‌تا 16% له ساڵانی 2011 و 2012
2. هه‌ژاری مناڵ و گه‌نجان په‌ره‌ی سه‌ندوه. 2،5 ملیۆن مناڵ له‌ژێر سنوری هه‌ژاریدا ئه‌ژین.
3. 1،6 ملیۆن مناڵ له ژێر ته‌مه‌نی 15 ساڵان له "لێواری هه‌ژاری" دا ئه‌ژین.
4. هه‌ژاری مناڵ و گه‌نجان له ژێر ته‌مه‌نی 18 ساڵیه‌وه ئه‌گاته 19،4%
5. خوێندن په‌یوه‌ندی به توانای ئابوری خێزانه‌وه هه‌یه. به‌راورد به مناڵی پاره‌دار، مناڵی هه‌ژار، هه‌لی خوێندنیان که‌مه و به هۆی ئه‌مه‌وه، هه‌لی فێربونی پیشه‌سازی و دوابه‌دوای ئه‌وه، کارکردنیان که‌م ئه‌بێته‌وه.
6. 0،4% بوجه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌رف ئه‌کرێت بۆ خوێندن. واتا زۆر که‌م.
7. کارکردن و وه‌رگرتنی پۆستی تایبه‌ت به یه‌کسانی دابه‌ش ناکرێت. نه له‌سه‌ر بنه‌مای ره‌گه‌زی ژن و پیاو، نه هه‌ژار و پاره‌دار.
8. ژن له‌و کارانه‌دا کار ئه‌کات، که داهاتوه‌که‌ی زۆر که‌مه و زۆریان کاری "کورته‌کات" ئه‌که‌ن و به هۆی به‌خێوکردنی مناڵ و ئاگاداری که‌سو کاری پیر و ناساغ، ناگه‌نه پله و پایه‌ی به‌رز.
9. هه‌مو لایه‌نه‌کانی په‌یوه‌ندی به به‌رگری و چاره‌سه‌رکردنی نه‌خۆشی و ئاگاداری ته‌ندروستی، بۆ پاره‌دار کراوه‌ته‌وه و کۆمه‌لگای هه‌ژار و که‌م ده‌رامه‌ت لێی دوره.
10. هه‌تا بێت هه‌ژاری له پیریدا و له‌ته‌مه‌نی خانه‌نشێنیدا زیاد ئه‌بێت.
ئه‌وانه‌ی که 40 ساڵ کاریان کردوه و پاره‌ی خانه‌نشینیان داوه و جگه له خانه‌نشینی ده‌وڵه‌تی خه‌می تایبه‌تیان نه‌خواردوه بۆ پیری، هه‌ژاری نه‌خۆشیان ئه‌خات و جاری وا هه‌یه ناتوانن کرێی ماڵه‌که‌یان بده‌ن!
رووبەرنێت – ئیبراهیم عەباس
No comments:
Post a Comment